#دەوالی ( Varicose Veins )
#دەوالی بریتیە لە فراوان بوون و لول بوونی خوێنهێنەرەکان لە ژێر پێستدا ( Superfecial Veins ) ، کە تێیدا لوسەماسولکەکانی خوێنهێنەرەکان توانای گرژبوونیان نامێنێت و خوێنهێنەرەکان بەردەوام دەبن لە فراوانبوون .
#خوێنهێنەرەکان زمانەیان هەیە کە ڕێگری دەکەن لە گەڕانەوەی خوێن ، تەنها بە ئاراستەی دڵ دەکرێنەوە و پاڵ بە خوێنەکەوە دەنێن بەو ئاراستەیە ، بەڵام لەکاتی توشبوونیان بە دەوالی ئەو زمانانە بە ئاراستەی پێچەوانەشەوە دەکرێنەوە و بە باشی کار ناکەن ئەمەش لە ئەنجامی ئەو زەختە زۆرەی کە لەسەریانە ، کرانەوەی زمانەکانیش بە ئاراستەی پێچەوانەوە دەبێتە هۆی مانەوە و کەمی جوڵەی خوێن لەو خوێنهێنەرانەدا .
ـ هەموو خوێنهێنەرەکان ئەگەری توشبوونیان هەیە بە دەوالی ، بەڵام پەلەکانی خوارەوە ئەگەری توشبوونیان زیاترە بە دەوالی .
لێرەدا باس لە #دەوالی_قاچەکان دەکەین .
😇 هۆکارەکانی دەوالی
* هۆکاری بۆماوەیی .
1_ ڕەگەز (دەوالی لە ئافرەتاندا زیاتر ڕوودەدات وەک لە پیاوان )
2ـ ماندووبونی زۆر . 3- ئەو کەسانەی کە بۆماوەیەکی زۆر بە پێوە دەوەستن و جوڵەیەکی کەم ئەنجام دەدەن وەکو ( سەرتاش ، پاسەوان ) ئەو کەسانەی پیشەکەیان بەو شێوەیەیە .
4 ـ لاوازی ماسولکەکان .
5 ـ قەڵەوی .
6ـ ئافرەتی دووگیان .
7ـ دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر کە قاچەکانت شۆڕبن وەکو ئەوانەی کە گەشت دەکەن بە سەیارە یان فرۆکە گەشتەکەیان چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت
8ـ قەبزی بەردەوام .
9ـ کۆکەی بەردەوام .
10ـ تەمەن کە لە پێگەیشتوان و بە تەمەنەکاندا ئەگەری ڕوودانی زیاترە .
11ـ هەبونی خوێن مەین لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا ( Deep Veins ) .
ـ هۆکارەکانی توشبوونی ئافرەتی دووگیان بە دەوالی :-
1ـ ئەو هۆرمۆنانەی کە لەکاتی سکپڕیدا دەردەدرێن دەبنە هۆی خاوبوونەوەی لووسە ماسولکەکان کە خوێنهێنەرەکانیش لە پێکهاتەی دیوارەکەیاندا لووسە ماسولکەیان تێدایە ، بەمەش خوێنهێنەرەکان توانای گرژبونیان کەم دەبێتەوە .
2ـ قورسایی سکەکەی کە زەختێکی زۆر دەخاتە سەر خوێنهێنەرەکانی قاچی .
3ـ قەبزی .
4ـ کەمی جوڵە .
5ـ چەندبارە بوونەوەی سکپڕی ئەگەری توشبوون بە دەوالی زیاد دەکات .
قۆناغەکانی دەوالی :ـ
1 ـ خوێنهێنەرەکە بەڕێژەیەکی زۆر کەم فراوان دەبێت کەمتر لە ( 1 mm ) .
2 ـ خوێنهێنەرەکە زیاتر فراوان دەبێت لە نێوان ( 3 بۆ 4 mm ) .
3 ـ خوێنهێەرەکە بە ڕێژەیەک فراوان دەبێت کە بە دەست لێدان هەستی پێدەکرێت .
4 ـ گۆڕانی ڕەنگ پێست لەو جێگەیەی کە دەوالییەکەی تێدا ڕوویداوە .
5 ـ دروست بوونی برین .
6 ـ هەوکردنی برینەکە .
🙈نیشانەکانی دەوالی چین:-
ـ قورس بوونی قاچەکان .
ـ هەبوونی ئازار .
ـ خوران .
ـ گۆڕانی ڕەنگی خوێنهێنەرەکە بۆ ( شین یان پەمەی یان مۆر ) هەندێک جار قاوەیی دەبێت .
ـ هەڵئاوسانی خوێنهێنەرەکان .
ـ خوێن بەربوون .
خۆپاراستن 😊
1ـ بەکارهێنانی گۆرەوی دەوالی لەلایەن ئەو کەسانەی کە ئەگەری توشبوونیان هەیە بە دەوالی وەکو ( سەرتاشەکان ، پاسەوانەکان ئافرەتی دووگیان ، ئەوانەی کە گەشت دەکەن بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لە ناو سەیارە یان فڕۆکەدان ، هەر کەسێکی تر کە پیشەکەی وابێت زۆر بە پێوە دەوەستێت و جوڵەی کەم دەکات ) زۆر گرنگە کە ئەم کەسانە گۆرەوەی دەوالی بەکاربهێنن ، کە ئەم گۆرەوییە تایبەتە بە دەوالی و لە زۆربەی شوێنەکان بەردەستە .
2ـ بەهێزکردنی ماسولکەکان .
3ـ بەرزکردنەوەی قاچەکان بۆ ئەوەی خوێنەکە بە ئاسانی هاتوچۆبکات .
4ـ بەکارهێنانی ئاوی سارد .
5ـ کەم کردنەوەی خواردنی چەوری و شیرینی پێش خەوتن .
👮ئایا دەوالی لە جێگەی خۆیدا دەمێنێتەوە یان بڵاودبێتەوە؟
ـ لە خوارووی ئەو جێگەیەی کە خوێنهێنەرەکە تووشی دەوالی بووە ئەگەری توشبوونیان بە دەوالی هەیە ، بەهۆی ئەوەی کە هاتوچۆی خوێنەکە کەمدەبێتەوە و لەو جێگەیەدا زمانەکە بە پێچەوانەشەوە دەکرێتەوە کە ئەم کاریگەری لە خوێنهێنەرەکانی دوای خۆشی دەبێت .
🔴 پێش ئەوەی باس لە چارەسەرەکانی دەوالی بکەین دەبێت ئەوە بخەینە ڕوو کە ئامانج لە هەموو چارەسەرەکان ئەوەیە کە ئەو خوێنهێنەرانەی کە توشی دەوالی بوونە تەسك بکرێنەوە و قەپات بکرێن ، خوێن ئەم خوێنهێەرانەدا هاتوچۆ ناکات بەڵام لە خوێنهێنەرەکانی ترەوە خوێنەکە هاتوچۆ دەکات .
چارەسەرەکان :-
1ـ دەرزی ( Sclerotherapy ) : دەرزییەکی کیمیاییە لە چەند ماددەیەک پێکدێت ، لەڕێگەی سرنجێکەوە دەکرێتە ناو ئەو خوێنهێنەرانەی کە توشی دەوالی بوونە تەسکیان دەکاتەوە و قەپاتیان دەکات .
2ـ لەیزەر : ئەگەر لە قۆناغی یەک و دوو دابێت ئەوا لەیزەرەکە لە دەرەوە لێی دەدرێت و چارەسەر دەکرێت ، بەڵام ئەگەر لە قۆناغی سێ بەرەو سەرتر بێت ئەوا دەبێت بچێتە ناو خوێنهێەرەکەوە و لەیزەرەکەی لێبدرێت .
3ـ Radio frequency ئەمەش وەکو لەیزەرەکە وایە .
4ـ عەمەلیات پێستەکە دەبڕدرێت لەسەر و خوارەوە خوێنهێنەرەکە لەهەر دوولا دەبڕدرێت و خوێنهێنەرەکە دەردەهێنرێت ، ئێستا ئەم ڕێگەیە کەمتر بەکاردەهێنرێت .
5ـ سمغ ( Glue ) ئەمە کۆتا چارەسەری پێشکەوتووە کە بۆ دەوالی بەکاردەهێنرێت ، سەرەتا کاسیتەرێک داخلی خوێنهێنەرەکە دەکرێت ، دکتۆرەکە بە سۆنار سەیری خۆێنهێنەرەکە دەکات و لەو جێگەیەی کە دەوالییەکی ڕوویداوە سمغ ( Glue )کەی تێدەکات و خوێنهێنەرەکە قەپات دەکات ، جیاوازی ئە چارەسەر لەگەڵ دەرزییەکەدا ئەوەیە کە ئەمەیان کیمیاوی نییە و زیانی لاوەکی کەمترە .
😔 ئەم چارەسەرانە بۆ ئەو کەسانە ناکرێت کە لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا توشی خوێن مەین بوونە ، چونکە ئەگەر ئەمانەی سەرەوە قەپات بکەین و ئەوانەی خوارەوەش خوێنیان تێدا مەی بێێت ئەوا خوێنەکە هاتوچۆ ناکات ، دکتۆر بۆ دڵنیابوون لە هەبوونی یان نەبوونی خوێن مەین سەرەتا بە سۆنار دڵنیا دەبێتەوە ئەگەر خوێن مەین نەبوو ئەوا یەکێک لەم چارەسەرانەی بۆ دەکات .
تەندروست بن...
سەرکەوت حسن _ خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری
#تەندروست_بە be healthy
(
