--- بۆ پاراستنی جومگه و ئێسقان له نه‌خۆشی :
--- بۆ چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه‌کانی ئێسقان و جومگه‌کان :
--- گرنگترین ڕێنمیاییه ته‌ندروستیه‌کان :
ـــــ نه‌خۆشیه‌کانی ئێسقان و جومگه‌کان به یه‌کێک له باوترین کێشه ته‌ندروستیه‌کان داده‌نرێت له جیهان دا که کاریگه‌ری خراپی هه‌یه له سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤ و له هه‌مان کات دا ده‌بێته هۆی زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی تر به شێوازی هه‌مه‌جۆره‌وه ۰ بۆ خۆپاراستن له نه‌خۆشیه‌کانی ئێسقان و جومگه‌کان و هه‌روه‌ها له کاتی چاره‌سه‌رکردنیان کۆمه‌ڵێک ڕێنمیایی پزیشکی هه‌یه پێویسته په‌یڕه‌و بکرێن که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن :
۱ ــــ هه‌وڵ بده کێشت ئاسایی بێت : زۆری کێش و قه‌ڵه‌وی هۆکاری سه‌ره‌کی زۆربه‌ی نه‌خۆشیه‌کانی ئێسقان و جومگه‌کانه و ڕێگری ده‌کات له چاسه‌رکردنیان ۰
۲ ــــ خواردنی مادده‌ی کالسێوم : له ڕێگه‌ی خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به کالسێوم یان حه‌پ و که‌پسووله‌وه به تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی ٤۰ ساڵی و له خانماندا دوای وه‌ستانی سووڕی مانگانه‌۰
۳ ــــ خۆپاراستن و چاره‌سه‌رکردنی که‌می ڤیتامین دی : له ڕێگه‌ی خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین دی و چوونه به‌رخۆر ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی ( ۱٥ ـــ ۲۰ خوله‌ک ) له نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی پاش نیوه‌ڕۆ ۰
٤ ـــ وازهێنان له جگه‌ره‌کێشان و خواردنه‌وه کحولیه‌کان و گازیه‌کان ۰
٥ ـــ وه‌رزش و زیاتر کردنی جووڵه و به پێ ڕوێشتن و که‌مکردنه‌وه‌ی دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به پێوه وه‌ستانی زۆر ۰
٦ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ۰
۷ ـــ گرنگی دان به خواردنی سه‌وزه به تایبه‌ت سپێناخ و بڕۆکلی و که‌له‌رم و خواردنی میوه‌ی هه‌مه‌جۆر ڕۆژانه دوو بۆ سێ جار ڕۆژانه ۰
۸ ــــ خواردنی گوێز و چه‌ره‌سی بێ خوێ و کاڵ وه‌ک بادام ، شۆڤان ، ماسی سه‌لموون و سه‌ردین ، ماست و شیری که‌م چه‌وری ؛ هێلکه ،که‌م خواردن یا نه‌خواردنی ڤاست ڤوود و شیرینی ۰
۹ ــــ که‌م کردنی به‌کارهێنانی خوێی چێشت له کاتی چێشت لێنان ؛ زیاتر به‌کارهێنانی به‌هاراتی وه‌ک زه‌رده‌چه‌وه ، زه‌نجه‌بیل ، بیبه‌ری ڕه‌ش و بیبه‌ری توند ، دوور که‌وتنه‌وه له خواردنی سوێر ۰
۱۰ ـــ دوور که‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی و که‌مخه‌ویی ؛ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له نێوان ژه‌مه‌کانی خواردن ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
