قژ هەڵوەرین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 20 سبتمبر 2018

قژ هەڵوەرین

#قژهەڵوەرین چیە ؟
#هۆکارەکانی چیە ؟
#چارەسەری چیە ؟

#قژ جوانیەکی تایبەتی ئەبەخشێت بە ڕوخسار و پێویستە گرنگی پێبدەین و بە جوانی بیهێڵینەوە.

 ڕۆژانە نزیکی 100 تاڵە قژ هەڵئەوەرێت و ئەمە ئاساییە و بەڵام لەوە زیاتر پێویستی بە چارەسەرە .
قژ هەڵوەرین ئێستا یەکێکە لەو کێشانەی کە زۆر بڵاوە و زیاتر لە ڕەگەزی نێردا بەدی دەکرێت .

 #هۆکارەکان زۆرن کە ئەبنە هۆی قژ هەڵوەرین لەوانە:-

- کەمی خوێن و ئاسن
-کەمی ڤیتامین و کانزاکان وەکو ڤیتامین  د و زینک
-گۆڕان و تێکچونی هۆرمۆنەکان

-بۆماوەیی و چەند نەخۆشیەک وەکو غوددە و شەکرە
-قەلەقی و بێتاقەتی زۆر
- خێرا کێش دابەزین و ڕێجیمی قورس
- خزمەت نەکردنی قژ و بەکارهێنانی شامۆی خراپ و بەستنی بەتوندی

#چارەسەرەکانی بەپێی هۆکاری قژ هەڵوەرینەکە دەگۆڕێت 
بۆیە پێویستە سەرەتا هۆکاری قژهەڵوەرینەکە دیاری بکەین.

#تەندروست_بە be healthy 

سۆزان کامەران عبدلرزاق _ دکتۆری دەرمانساز