--- ئازاری پشت ؛ بابه‌تێکی زۆر گرنگ :
--- ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کانی پشت ( Spinal stenosis ) :
--- گرنگترین نیشانه و هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ له نێوان بڕبڕه‌کانی پشت دا بۆشایه‌ک هه‌یه که وه‌ک که‌ناڵێک یان ڕێڕه‌وێک وایه و دڕکه په‌تکی تیدایه و له ڕێگه‌یه‌وه ده‌ماره‌کان له مێشکه‌وه تێپه‌ڕ ده‌بن بۆ ده‌ست و قاچ و به‌شه‌کانی تری له‌ش ۰ هه‌ندێک جار ئه‌م که‌ناڵه ته‌سک ده‌بێته‌وه و کۆمه‌ڵێک نیشانه‌ی جیاواز دروست ده‌کات ۰
--- گرنگترین نیشانه‌کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵی بڕبڕه‌کان :
ــــ ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که کاتێ له بڕبڕه‌کانی پشت دا ڕوو ده‌دات هه‌ندێ جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نابێت به‌ڵام زۆربه‌ی جار پشت ئێشه دروست ئه‌کات له‌گه‌ڵ ڕه‌قبوونی ماسوولکه و سڕ بوونی ده‌ست و پێ و قاچ به‌ڵام گرنگترین نیشانه‌کانی ته‌سک بوونه‌وه‌ی که‌ناڵه‌که له بڕبڕه‌کانی پشت دا ئه‌مانه‌ن :
۱ ـــ پشت ئێشه‌که به‌رده‌وام نیه ؛ هه‌ندێ جار زۆره و زۆربه‌ی کات که‌مه ، ئازاره‌که دێت و ده‌ڕوات ۰
۲ ـــ سڕبوون و گه‌رم بوون و هه‌ست به مێرووله کردن که له سمته‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڕوات به‌ره‌و ڕان و سمت و لاق و پێ ؛ بۆ لایه‌ک یان هه‌ر دوو لا ۰
۳ ـــ جوڵه و هه‌ندێ وه‌رزش ئازاره‌که زیاد ده‌کات وه‌ک هه‌ستانه سه‌رپێ ، ڕویشتن ، پاسکیل لێخوڕین ؛ به‌ڵام پاڵ که‌وتن ، دانیشتن ، که‌وتنه سه‌ر ده‌م ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه و نه‌مانی ئازار ۰
٤ ـــ ئازاره‌که ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێکی ده‌وێت تا نه‌مێنێت و که‌م ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر به حاڵ خۆت بچه‌مێنیته‌وه و ده‌ست بگریت به شتێکه‌وه وه‌ک مێز یان کورسیه‌ک ۰
٥ ـــ نه‌مانی توانای به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌شی پێشه‌وه‌ی پێ ( FOOT Drop ) ، ناچار له‌سه‌ر پاژنه‌ی پێ ده‌ڕۆیت یان پێت ڕاده‌کێشیت به دوای خۆت دا ۰
٦ ـــ نه‌مانی توانای ڕاگرتنی میز یان پیسایی یان نیشانه‌کانی تری بێهیز بوونی سیستمی ده‌ماره سه‌ربه‌خۆکان ۰
--- له داهاتوویه‌کی نزیک دا هۆکاره‌کانی ئه‌م حاڵه‌ته و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌م په‌یجه‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
