شێرپەنجەی کۆڵۆن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 25 سبتمبر 2018

شێرپەنجەی کۆڵۆن

#شێرپەنجەی_کۆڵۆن_و_ڕێکە

- بریتییە لە شێرپەنجەی #کۆڵۆن کە بەشێکە لە ڕیخۆڵە ئەستورە وە هەروەها #ڕێکە کە بەشێکە لەدوای ڕخۆڵە ئەستورە وە یەت .
- ئەم جۆرە شێرپەنجەیە بریتییە لە گەشەکردنێکی نائاسایی خانەکان کە توانای بڕینی ڕیخۆڵە و بڵاوبوونەوەیان هەیە بۆ بەشەکانی تری جەستە .

#ئەو هۆکارانەی ئەگەری توشبوون زیاد دەکەن ;
- بەساڵاچوون
-هۆکاری بۆماوەیی
-شێوازی ژیان و خواردنی ناتەندروست
- قەڵەویی
- جگەرە کێشان
- کەمی جوڵە  و وەرزش نەکردن
- خواردنەوەی ماددە کحولییەکان
- هەبوونی برینی کۆڵۆن

#نیشانەکانی ;

- قەبزی یان گۆڕانی شێوازی سروشتی پیسایی
- هەبوونی خوێن لە پیساییدا
- کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن
- کەمبونەوەی کێش 
- دڵتێکەڵهاتن و ڕشانەوە 
- هەندێک جار کەم خوێنی بەتایبەت لە بەساڵاجواندا .

#دەست نیشانکردنی نەخۆشییەکە :
- بە وەرگرتنی مێژووی نیشانەکان لە نەخۆشەکە .
- ئەنجامدانی چەند پشکنینیکی تاقیگەیی بۆنمونە { CBC ...هتد }
بەڵام دەستنیشانکردنی تەواو بەهۆی ئەنجامدانی #ناظوری کوڵون  دەبێت پاشان وەرگرتنی پارچە یان نمونە لەو شوێنانەی کۆڵۆن کە مەترسی شێرپەنجەیان لێ دەکرێت و پاشان ناردنی بۆ پشکنینی خانەیی و شانەیی 
( histopathology )

-هەروەها بەکارهێنانی تیشکی ( CT یان MRI ) بۆ دیاریکردنی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە .

#ئەو ڕێگایانەی کە دەبنە ڕێگر لەبەردەم توشبووندا ; 
- زۆر خواردنی دانەوێڵە و سەوزە و میوە .
- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور
- زۆر وەرزش کردن 
- ڕاگرتنی کێشی لەش لەبارێکی گونجاودا .
- هەروەها هەندێک دەرمانی وەک ( ئەسپرین )  دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لەو کەسانەی کە ئەم دەرمانە بەکاردەهێنن بۆ چارەسەری نەخۆشی  .
- هەروەها ئەنجامدانی پشکنینی پێش وەختە وەک ناظۆری کۆڵۆن ، بەتایبەت لەو کەسانەی کە لەنێوان 50 بۆ 75 ساڵی تەمەنیانن .

#چارەسەرەکانی نەخۆشییەکە چیە ؟ 😉 

-نەشتەرگەری کە بەپێی قۆناغ و شوێنی شێرپەنجەکە دەگۆڕێت .
- بەکارهێنانی دەرمانی کیمیایی کە زۆرجار لەگەڵ نەشتەرگەریەکە بەکاردێت
- بەکارهێنانی تیشک ( ئەم جۆرە کەمتر بەکاردێت بەهۆی هەستیاری ڕیخۆڵە بۆ تیشک )
- وە هەروەها هەندێکجار بەتایبەت لەو کەسانەی کە لەدوا قۆناغی نەخۆشییەکەن تەنها دەرمان بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانیان بەکاردێت نەک بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە .

#چاودێریکردنی نەخۆشەکە زۆر گرنگە کە لەدوای دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشەکە بۆ دەستنیشان کردنی هەر ئەگەرێکی دروست بوونەوی شێرپەنجەکە ، بەجۆرێک کە لە ئەمریکا هەرنەخۆشێک پێویستە لەماوەی دووساڵی یەکەمی دوای چارەسەر هەموو 3 بۆ 6 مانگێک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە ببینرێت و پشکنینی تایبەتی بۆ ئەنجام بدرێت .
+ هەروەها هەموو شەش مانگ جارێک تا 5 ساڵ پێویستە چاودێری نەخۆشەکە بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە .

** ئەگەری #چاکبوونەوە لە نەخۆشییەکە بەجۆرێکە ساڵانە %33 ی ئەو کەسانەی توشی دەبن تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشدا دەمرن.

#تەندروست_بە be healthy

دکتۆرە شانۆ محمود قەرەداخی _ پزیشکی گشتی پلە بەند