ناڕێکی ددان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 1 أكتوبر 2018

ناڕێکی ددان

• ھۆکارەکانی ناڕێكی و خواری ددان لە ھەندێك کەسدا چییە؟ 
ھۆکارەکان زۆرن بۆ ناڕێكی و خواری ددان بەڵام گرنگترینیان ئەمانەی خوارەوەن :
١- پێش وەختە لە دەست دانی ددانی شیری.
٢- نەکەوتنی ددانی شیری لە کاتی خۆی و درێژە کێشانی لە مانەوە، ئەویش ھۆکارە بۆ خواری ددان.
٣- ددانی گەورە لە شەویلاگی بچووك.
٤- نا ئاسایی بوونی شێوەی ددان یان ھەبوونی ددانی زیادە.
٥- لە دەست دانی ددانە ھەمیشەیەکان.
٦- مژینی پەنجەی گەورە و پەنجەکانی تری دەست.
٧- بەکارھێنانی مەمەشیر و مەمەی ووشك لە سەرەوەی ٣ ساڵیدا.
٨- هەناسەدان بە دەم له جیاتی ھەناسەدان بە لووت.
٩- گازگرتن لە لێو و لە نینۆك.
١٠- كەمی ڤیتامین بۆ گەشەکردنی ددانەکان.
١١- کەوتن لەسەر ددانەکان ، وە شکانی ددانەکان یان شەویلگە .
• مەبەست یان ئامانج لە ڕاستکردنەوەی ددان وەکو پڕۆسەیەكی جوانکاری چییە؟
سێ مەرجی سەرەکی ھەیە بۆ ئەنجام دانی راستكردنەوە :
یەکەم / بۆ جوانی ھەندیك جار خواری و ناریکی ددان کیشەی سایکۆلۆجی بۆ نەخۆش درووست ئەکا و پێی خۆشە بە زووترین کات ددانی خۆی راست بکاتەوە
دووەم/ ئەو کەسانەی نەخۆشی دەم و ناڕیكی ددانیان ھەیە ددانەکانیان وەك پێویست کار ناکا بۆیە راست کردنەوە ئەنجام ئەدرێ بۆ باشتر كاركردنى ئەندامەکانی ناو دەم.
سێیەم / گەر ددانەکان خوار بوون كلۆر بوون و نەخوشیەکانی پووك تەشەنە ئەکا لە ناو دەم، و راست کردنەوە ئەنجام ئەدری بو ڕاگرتنی ئەم نەخوشیانە.
• لە چ تەمەنێ ڕاستکردنەوەی ددان دەستپێدەكات ؟ 
چارەسەر بۆ ڕاستکردنەوەی ددان لەو کاتەوە دەست پێدەكات کاتیك کەسەکە ھەست بە ناڕێكی
ددانەکانی یان شەویلاگی خۆی یان مندالەکانی ئەکا بەڵام لە زۆربەی کەیسەکان خواربوون و ناڕێكی لە سەرووی چوار ساڵی دەستپێدەكات 

wargirawa