کیسی هێلکه‌دان چی یه؟ – هۆکاره‌کانی – نیشانه‌کانی – چـاره‌سه‌ر
ئـــا / نـاز
هێلکه‌دان به‌شێکه له پێکهاته‌کانی کۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ و له له‌شی خانماندا یه و ده‌که‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی سک له‌ملاولای منداڵدانه‌وه‌ن . له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا و به‌هۆی کۆبونه‌وه‌ی شله‌یه‌ک ئاو یاخود خوێن کیسێک له‌یه‌کێک یاخود له هه‌ردوو هێلکه‌دانه‌کاندا دروست ده‌بێت. زۆرینه‌ی خانمان به‌درێژایی ژیانیان لانی که‌م جارێک توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بن.زۆربه‌ی جار ئه‌و کیسانه‌ی هێلکه‌دان ئازار و نیشانه‌یان نی یه.
جۆره‌کانی کیسی هێلکه‌دان
کیسی هێلکه‌دان چه‌ند جۆرێکی هه‌یه، سه‌ره‌کیترین و بڵاوترینیان بریتین له:
1. Follicle Cysts: له‌کاتی سوڕی مانگانه‌دا هێلکه له‌ناو توره‌که‌یه‌کدا دروست ده‌بێت پێی ده‌وترێت (Follicle). ئه‌م توره‌که‌یه له‌ناو هێلکه‌داندایه،له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌م توره‌که‌یه ده‌کرێته‌وه و هێلکه‌که ده‌ڕواته خواره‌وه و له توره‌که‌که جیاده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌کرایه‌وه شله‌ی کۆبوه‌وه‌ی ناوی به‌شێوه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه له‌ناو هێلکه‌داندا که پێی ده‌وترێت (کیسی هێلکه‌دان).
2. Corpus luteum Cysts: کیسه‌توره‌که‌یی یه‌کان که یاخود (Follicle) جاره‌سه‌رده‌بن و نامێنن به دانانی هێلکه له سوڕی مانگانه‌دا،به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ناونه‌چوون و مانه‌وه ئه‌وا شله‌ی زیاتر له‌ناو کیسه‌کاندا کۆده‌بنه‌وه و ئه‌م که‌ڵه‌که‌بونه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی کۆمه‌ڵێک کیس که‌پێیان ده‌وترێت (Corpus luteum Cysts).
واته دروستبوونی جۆری یه‌که‌م و مانه‌وه‌ی هۆکاره بۆدروست بوونی جۆری دووه‌می کیس.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا چه‌ند جۆرێکیتری کیس هه‌ن له هێلکه‌داندا که موو یان چه‌وری له‌ناویاندا کۆده‌بێته‌وه.
هه‌ندێک له‌خانمان تووشی حاڵه‌تێک ده‌بن که‌پێی ده‌وترێت (polycystic ovary syndrome) ده‌کرێت بڵێین به‌واتای( کۆنیشانه‌کانی فره‌تووره‌که‌یی هێلکه‌دان) دێت. به‌واتای ئه‌وه‌دێت که هێلکه‌دان کۆمه‌ڵێک کیسی بچوکی تێدایه و پێکه‌وه کۆبونه‌ته‌وه ، و ده‌بنه‌هۆی گه‌وره‌بوونی قه‌باره‌ی هێلکه‌دان. ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته چاره‌سه‌رنه‌کرێت ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی نه‌زۆکی.
نیشانه‌کانی بوونی کیسی هێلکه‌دان
له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا کیسی هێلکه‌دان نیشانه‌ی نی یه له‌سه‌ره‌تادا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌کردن و زیادنوونی کیسه‌کاندا چه‌ند نیشانه‌یه‌ک سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، له‌وانه‌ش:
1. ئاوسانی سک
2. جوڵه‌ی به‌ئازار ی ڕیخۆڵه‌کان
3. ئازاری ناوچه‌ی حه‌وز له‌پێش ، وه‌له‌کاتی سوڕی مانگانه‌دا.
4. ئازاروهه‌ستیاری له سنگدا.
5. بوونی ئازار له‌به‌شی خواره‌وه‌ی پشتدا.
6. هێڵنجدان و ڕشانه‌وه.
چه‌ند نیشانه‌یه‌کی تریش هه‌ن که له‌کاتی بوونی ئه‌م نیشانانه‌دا پێویسه به‌خێرایی سه‌ردانی پزیشکی پسپۆربکرێت و چاره‌سه‌ر وه‌ربگیرێت.چونکه ئه‌گه‌ری هه‌یه مه‌ترسی داربن له‌ونیشانانه‌ش:
1. بوونی ئازارێکی زۆر زۆر له‌ناوچه‌ی حه‌وزدا.
2. به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش.
3. سه‌رگێژبوون و هه‌ستکردن به‌لاوازی.
4. هه‌ناسه‌دانی کورت و خێرا.
هه‌بوونی ئه‌م نیشانانه‌ن ئاماژه‌ن بۆ ته‌قینی کیسه‌کان ویاخوود تێکچونی هێلکه‌دان، ئه‌گه‌ر به زوترین کات چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ده‌ره‌نجامی خراپی ده‌بێت، و له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی ڕوودانی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌کی و مه‌ترسی بۆژیانی که‌سی توشبوو دروست ده‌کات.
چۆنێتی ده‌ستنیشانکردنی کیسی هێلکه‌دان
پزیشکی پسپۆڕ ده‌توانێت ده‌ستنیشانی بوونی کیس بکات به پشکنینی پزیشکی ، بۆ زانینی جۆر و قه‌باره و ژماره‌ی کیسه‌کان ،له‌پێناو دیاریکردنی باشترین چاره‌سه‌ر.
پشکنینه‌کانیش به چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌وانیش :
1. CT Scan
2. MRI
3. Ultrasound Device
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێکی زۆری کیسه‌کان پاش ماوه‌یه‌ک نامێنن و له‌ناوده‌چن ، بۆیه ڕه‌نگه پزیشکه‌که‌ت خێرا پێشنیاری چاره‌سه‌ر نه‌کات ، و له‌جیاتی ئه‌وه زوو زوو پشکنینی سۆنارت بۆ بکات چه‌ند هه‌فته‌جارێک یاخود چه‌ند مانگ جارێک ، چونکه پاش چه‌ند هه‌فته یان مانگ کیسه‌کان خۆیان له‌ناوده‌چن.
به‌ڵام،
ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانێک ڕوینه‌دا یان کیسه‌کان زیادیان کرد ، ئه‌وا پزیشکه‌که داوای ئه‌نجامدانی پشکنینی تر داکات بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاره‌کان . پشکنینه‌کانیش بریتین له:
1. Hormone level test: بۆ ده‌ستنیشانکردنی ئاستی هۆرمۆنه‌کانی په‌یوه‌ست به‌م حاڵه‌ته‌وه، وه‌ک زۆربوونی پرۆجیسترۆن ، یان سترۆجین.
2. CA-125 blood test: بۆ پشکنینی بوونی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان.
چاره‌سه‌رکردنی کیسی هێلکه‌دان
هه‌ندێکجار پزیشک چاره‌سه‌ری کیس ده‌کات به‌نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لابردنی کیسه‌کان، له‌وحاڵه‌تانه‌دا که کیسه‌کان خۆبه‌خۆ له‌ناوناچن و، وه یاخود به خێرایی گه‌وره‌تر ده‌بن.
چه‌ند ڕێگه‌یه‌ک هه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر له‌وانه‌ش:
1. حه‌بی ڕێگری کردن له دوگیانی: پزیشک حه‌بی مه‌نع ده‌نوسێت بۆ ڕێگری کردن له دروستبوونی هێلکه، به‌مه‌به‌ستی ڕێگری کردن له دروستبونی کیسی نوێ.
2. هه‌ناوبینی: ئه‌گه‌ر کیسه‌که بچوک بوو ، ،وه ئه‌گه‌ر مه‌ترسی داربوو ئه‌وا پزیشک به‌ڕێگه‌ی هه‌ناوبینی چاره‌سه‌ری ده‌کات. به کونکردنی سک له‌ناوچه‌ی نزیک کیسه‌که و پاشان لابردنی کیسه‌کان به نه‌شته‌رگه‌ری.
3. نه‌شته‌رگه‌ری کردنه‌وه‌ی سک : ئه‌گه‌ر کیسه‌که گه‌وره‌بوو ، ئه‌وا پزیشک به نه‌شته‌رگه‌ری گه‌وره‌ی کردنه‌وه‌ی سک کیسه‌که لاده‌بات. وه ئه‌گه‌ر دڵنیابوو که کیسه‌که شێڕپه‌نجه‌یی یه ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه منداڵدان و هێلکه‌دانه‌کانیش لاببرێن له‌هه‌ندێک حاڵه‌تی تایبه‌تدا.
ڕێگری کردن له توشبوون به کیسی هێلکه‌دان
ڕێگری کردن له دروستبونی کیسی هێلکه‌دان ئاسان نی یه ، یاخوود ده‌کرێت بڵێین ناکرێت ڕێگه‌ی لێ بگیرێت. به‌ڵام ده‌کرێت زۆرزوو ده‌ستنیشان بکرێت له ڕێگه‌ی پشکنینی پزیشکی یه‌وه به مه‌به‌ستی خێرا چاره‌سه‌رکردنی و ڕێگری کردن له‌وه‌ی که ببێت به کیسی شێرپه‌نجه‌یی. گه‌رچی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه که نیشانه‌کانی شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان هاوشێوه‌ی نیشانه‌کانی کیسی هێلکه‌دان بن. بۆیه پێویسه له‌پێناوته‌ندروستی و خۆپاراستندا به زوترین کات سه‌ردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت له‌کاتی بوونی هه‌رنیشانه‌یه‌کدا که‌مه‌ترسی داربێت.
سه‌ره‌کیترین نیشانه‌کانیش بریتین له:
1. ڕوودانی گۆڕانکاری له سوڕی مانگانه‌دا.
2. ئازاری به‌رده‌وام له‌ناوچه‌ی حه‌وزدا.
3. له‌ده‌ستدانی کێشی له‌ش به ماوه‌یه‌کی که‌م.
4. نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن.
5. ئاوسانی سک.
به‌هیوای ته‌ندروستی بۆ هه‌مووان.
