ئاوسانی ئەژنۆ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 19 أكتوبر 2018

ئاوسانی ئەژنۆ

--- ئاوسانی ئه‌ژنۆ :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی و شێوازی چاره‌سه‌رکردنی  :
--- به‌شی یه‌که‌م :
ــــ  ئاوسانی ئه‌ژنۆ له‌ ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی ئاو یان شله‌مه‌نی جیاواز له‌ ناو یان ده‌وری جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ڕوو ده‌دات و پێویسته‌ هۆکاره‌که‌ی بدۆزرێته‌وه‌ تا به‌ شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بکرێت ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ له‌ ئه‌نجامی  زه‌بربه‌رکه‌وتن یان بریندار بوونی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ : له‌م حاڵه‌تانه‌دا 
ـــ ته‌قین و پچڕانی کڕکڕاکه‌ی ئه‌ژنۆ ( الغضروف الهلالي ) ۰
ـــ پچڕانی ڕیباتی سه‌ڵیبی ( الرباط الصليبي ) ۰
ـــ شکان یان درز له‌ ئێسقانه‌کانی ئه‌ژنۆ ۰
ـــ به‌کارهێنان و جووڵه‌ی زۆر ئه‌ژنۆ به‌ به‌رده‌وامی و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ. 
۲ ـــ به‌هۆی نه‌خۆشی جیاوازه‌وه‌ وه‌ک :
ــــ  سه‌وفانی ئه‌ژنۆ ۰
ـــ هه‌وکردنی جومگه‌ی ئه‌ژنۆ به‌ هۆی به‌کتریا و ڤایرۆسه‌وه‌  وه‌ک  تای ماڵتا ۰
ـــ نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( داء الملوک ) و ده‌رده‌ شاهانه‌ی درۆزنه‌ ( داء الملوک الكاذب )  ۰
ـــ نه‌خۆشی  ڕۆماتیزمی جومگه‌کان ۰
ـــ بوونی کیس له‌ جومگه‌ی ئه‌ژنۆ ۰ 
ـــ بوونی گرێ له‌ ئه‌ژنۆ و ماسولکه‌کان۰
ـــ نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کانی بڕبڕه‌کانی پشت وه‌ک ئینزلاق و سه‌وه‌فانی فه‌قه‌راتی پشت ۰
--- نیشانه‌کانی ئاوسانی ئه‌ژنۆ :
۱ ـــ ئاوسان و کشانی پێستی ئه‌ژنۆ به‌ تایبه‌ت به‌شی پێشه‌وه‌ی  ئه‌ژنۆ ۰
۲ ـــ ڕه‌ق بوونی ئه‌ژنۆ : نه‌مانی توانای نوشتانه‌وه‌ی ئه‌ژنۆ یان ڕاکێشانی به‌ ڕێکی به‌ ته‌واوی ۰ 
۳ ـــ ئازارێکی زۆر له‌ ئه‌ژنۆ ؛ هه‌ندێ جار نه‌خۆش ناتوانیت له‌ سه‌ری بڕوات ۰
٤ ـــ هه‌ست کردن به‌ بوونی گه‌رمایی له‌ ئه‌ ژنۆدا ۰ 
٥ ــــ ماکه‌ درێژخایه‌نه‌کانی :
ـــ پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی ڕان و لاق ۰
ــــ دروست بوونی کیس له‌ ئه‌ژنۆ ( Baker's cyst  ) .  
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه‌ ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری