ناوک کەوتن چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟
بەشێکى زۆر لە خەڵکى کۆن باوەڕێکى تەواویان بە ناوک کەوتن هەبووە و هەر ئەمەش واى لێکردون چارەسەرى تایبەتى بۆ دابنێن، بەڵام ئایا ئەم نەخۆشییە زانستییە یان نا؟
لە بڕگە تەندرووستى دا بەرێز زانا ئەحمەد پسپۆرى چارەسەرى فیزیاى و وەرزش لە ڕووى زانستییەوە ئەو حاڵەتە ڕووندەکاتەوە.
ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک ئازار هەن پەیوەندیان بە ماسولکەیەکەوە هەیە بە ناوى ئیلیۆسواس کە بە پێى قسەى پسپۆران گرنگترینە بۆ لەش و پەیوەستە بە زۆرێک لە ئازارەکانى پشت و قاچ و حەوز و ناوسکى مرۆڤەوە، هەربۆیە گرنگە خوێنەران ئاشناببن بەم ماسولکەیە.
ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە هەندێک لەو نەخۆشیانەى لە کۆمەڵگاى کوردیدا بە ناوى ترەوە بڵاون هەر پەیوەندیان بەم ماسوولکەیەوە هەیە، هەرچەندە لە ڕووى زانستییەوە تا ئیستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئەم ماسوولکەیە هەمان ئەو ناوک کەوتنەیە کە لە کوردەواریدا هەیە یان نا؟
گرژبوونەوەى ئەم ماسوولکەیە دەبێتە هۆى ئازارى سک و ڕانەکان، بڕبڕەى پشت، درووستبوونى مەینى خوێن،
حەوز خوار دەکات و دڕێژی قاچەکان دەگۆرێت، ماسولکەکە لە بەشى سەرەوەى بڕبڕەى یەکەوە دەستپێدەکات و دێتە سەر ئێسکى ڕان، چوار دەمار پێیدا دەڕوات و ماسولکەیەکى تریشى بە ناوى ئیلیاکۆس پێوە دەبەسترێتەوە، گرژبوونەوەى ئەم ماسولکەیە فشار دەخاتە سەر دەمارەکانى ناوى و ئارەزوی واردنی نامێنێت و هەندێک نیشانەی تر...
ئەو پسپۆرە باسى ئەوە دەکات کە دەبێت خەڵکى فێرببن چۆن چارەسەرێکى سەرەتاى بۆ ئەم ماسولکەیە بکەن، دەتوانن لە لاتەنیشتەکانەوە دەست بخەنە سەر سکى تا هەست بە ماسولکەکە بکەن، دەتوانن مەساجێکى هێواشى بۆ بکەن تا بەم شێوەیە ڕزگارتان ببێت لە ئازارەکان...