چارەسەری پلازما - PRP چیە؟
بریتیە لە بەکارهێنانی پلازمای دەولەمەند بە خەپلەکانی خوێن کە لە خوێندایە، بۆهاندانی گەشەی شانە و خانەکانی پێست، ئەمەش وادەکات پێست نوێبێتەوە و رونتر و گەنجتر دەربکەوێت.
خوێن پێکدێ لە: خرۆکەی سپی، خرۆکەی سور، پلازما، خەپلەکانی خوێن .. بۆ ئەم چارەسەرە ئێمە خوێنی نەخۆشەکە وەرئەگرین و ئەیکەینە تیوبێکی تایبەتی کە مادەی دژەمەین و فاکتەری گەشەی تێدایە، پاشان ئەخرێتە نێو ئامێری سێنتێرفیوج بۆ ماوەی ٨ بۆ ١٠ خولەک بە مەبەستی جیاکردنەوەی خانەکانی خوێن و پلازما و خەپلەکانی خوێن، پاش سڕکردنی روخسار بە کرێمێکی تایبەت، پلازمای دەولەمەند بە خەپلەکانی خوێن لە رێی سرنجی ئینسۆلین و ئامێری دێرما پێن-Dermapen، ئەدرێتەوە لە پێست ئەمەش هانی گەشەی کۆلاجین و نوێبونەوەی خانەکانی پێستی روخسار ئەدات.
پلازما بۆچی مەبەستێک بەکاردێت ؟
وەلام: جوانکاری پێستی روخسار: ئاسەواری زیپکە و سوتاوی .. هەندێک جۆری پەڵە .. کونیلەکانی سەر پێست .. هەروەها بۆ چارەسەری هەلوەرینی موو و بەهێزکردنەوەی بەکاردێت .. هتد..
ئایا پێویستە گیراوەکانی دیکەی وەک میزۆثێراپی تێکەل بە پلازما بکرێت ؟
وەلام: هەندێ توێژینەوە دەلێن گوایە چارەسەری پلازما لەگەل مادەکانی تردا بە کەلکە .. بەلام لە بەرامبەر ئەوەدا: زۆرێک لە پسپۆرانی جوانکاری پێست پێیان وایە: ئەگەر پلازما بە شێوەیەکی زانستی ئامادە بکرێ، بۆخۆی چارەسەرێکی هێندە کاریگەرە، پێویستی بە هیچ مادەیەکی دیکە نیە .. تیکەلکردنی گیراوەکانی دیکە لەگەل پلازما، جگە لە زیادکردنی ئازار و مەسرەف بۆ نەخۆش ئەنجامێکی ئەوتۆی نیە .. ئەگەر پلازما بە تەنیا ئیش نەکات، لەگەل گراوەکانی تردا هەر ئیش ناکا .. ئەو پزیشکانە پێیان وایە ئەگەر گیراوە دەستکردەکانی دیکە بە تەنیا چارەسەرێکی کاریگەرن، وا باشترە هەر بە تەنیا ئەنجام بدرێن و تێکەل بە پلازما سروشتیەکە نەکرێن !
لەبەر ئەوەی چارەسەری پلازما بەکارهێنانەوەی خوێنی سروشتی خۆتە، بێ زیان ومەترسیە ... لە ژینگەیەکی وەک کوردستانی خۆمان کاتێ مرۆڤ ئەگاتە تەمەنی ٢٥ ساڵی پێستی روخساری ماندوو دەبێ و تێکدەچێت، لە رێی چارەسەری پلازماوە ئەتوانرێ تا ئاستێک رەنگی پێست یەک بخرێتەوە و روخسارتوندببێتەوە و ماندوێتی بڕەوێتەوە ..
ئەوەش كە چارەسەر بە بۆتۆكس و فیلەر لەگەڵ پلازما جیا دەكاتەوە ئەوەیە ڕاستەوخۆ دوای بەكارهێنانی فیلەر بۆ بۆڵدکردنی لێو یا پرکردنەوەی خەت و چالی روخسار، مرۆڤ هەست بە گۆڕانكاری دەكات، یان چەند ڕۆژێك دوای بەكارهێنانی بۆتۆكسەكە هەست بە گۆڕانكاری دەكات .. بەڵام پلازما پێویستی بە كات هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامەكانی دەربكەوێت و پێویستە لە ماوەی یەك ساڵدا وهكو مانهوهی چارهسهر Maintenance therapy دوو جار پلازما بۆ پێست بكرێت و دەتوانرێت ئەم چارەسەرە بۆ پیاوان و خانمان بەكاربهێنرێت .
ئەنجامی كۆتایی لە دوای (٤-٥) مانگ دەردەکەوێت و بە تێپەڕینی کات زیاتر دەبێت. بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش پێویستە (٣) جهلسه ئەم چارەسەرە دووبارەبکرێتەوە، ماوەی نێوان جەلسەکان ٣ بۆ ٦ هەفتەیە، بەلام بۆ هەلوەرینی موو نزکەی ٦ جەلسەی پێیوستە و ماوەی نێوانیان ٤ هەفتەیە.
ئامادەکردنی
د. ئەیوب عبدول حمە
پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست و جوانکاری و لەیزەر
سلێمانی: کۆتایی شەقامی ئۆرزدی - شاری پزیشکی سلێمانی - شوقەی ژمارە ٣٣ و ٣٤
📞07700523235