کرێم و مەلهەم دوو جۆر دەرمانی پێستن ، تاڕادەیەک خەڵکی لە یەکیان جیا ناکاتەوە .
چەند جیاوازیەکی سادە هەیە لەنێوان ئەم دووانەدا ، کرێم و مەلهەم لە ڕۆن و ئاو پێکدێن، لە کرێمدا ڕێژەی ئاو زیاترە بەراورد بە چەوری ، لە مەڵهەمدا بە پێچەوانەوە ڕێژەی چەوری زیاترە بەراورد بە ئاو.
کرێم ئاسانتر بڵاو دەبێتەوەو خێراتر دەمژرێت لەڕێگەی پێستەوە بەراورد بە مەڵهەم کە چەورترەو درەنگتر پێست هەڵی دەمژێت ، بۆیە ئەگەر پێویست بوو دەرمانەکە بۆ بەشێکی زۆری پێست بەکاربێت ئەوا کرێم بەکاربهێنرێ بەهۆی ئاسانی بڵاوبوونەوەیەوە ، لە حاڵەتێکدا کە پێویست بکا دەرمانەکە ماوەیەکی زۆر بە پێستەوە بێت باشترە مەڵهەم بەکاربهێنرێ .