بەردی زراو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الخميس، 11 أكتوبر 2018

بەردی زراو

بەردی زراو 

بەردی زراو چییە و نیشانەکان و هۆکارەکان و چارەسەرکانی چییە؟

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

↙#بەردی_زراو_چییە؟ 

 بەردی زراوی بە زمانی پزیشکی پێی دەوترێ choleliths ، بەردی زراو بریتیە لە کۆمەڵە پێکهاتەیەکی شێوە ڕەق کە لە زراودا دەنیشێت ، ئەم بەردانەیش لەوانەیە لە توورەکەی زراودا یان ڕێرەوی زراودا ( ڕێڕەوێکە جگەر بە ریخۆلە بچووک دەگەیەینت )  درووست بێت. 

دوو جۆر لە بەردی زراو هەیە :

بەردی کۆلیسڕۆڵ : بەردێکی ڕەنگ زەردی سەوز باوە و دروست بووە لە کۆلیسڕۆلی ڕەق . ئەم جۆرە بەردە زیاتر لە ئافرەتان و کەسانی قەڵەودا دروست دەبێت بەهۆی زۆری کۆلیستڕۆلی تواوە لە زراودا . % 80 بەردی زراو لەم جۆرەیە و زۆر باوە هەروەها هۆکارە بۆ گیران ڕێڕەوی زراو و هەوکردن . 

بەردی بۆیە (ڕەنگ) : ڕەنگی ئەم جۆرە بەردە لەوانەیە ڕەش یان قاوەیی بیت ، لە خوێی کالیسیۆمی و زەرداو ( شلەی زراو ) درووست بکە . وە زۆر لەو کەسانەدا ڕوودەدات کە هەوکردنی جگەریان هەیە بەهۆی زۆری زەرداوی نا فەرمانی لە زراودا. ئەم جۆرە بەردە لە زیاتر لە ڕێڕەوی زراودا ڕوودەدات و هۆکارە بۆ گیرانی و هەوکردنی تورەکەی زراو .

↙#هۆکارەکانی_بەردی_زراو_چییە؟ 

بەشێوەیەکی ڕوون هۆکاری بەردی زراو نەزانراوە ، بەڵام پزیشکان بڕوایان وایە کە هۆکارەکان لەوانەیە بریتیبێ لە 

یەکەم / ئەگەر تورەکەی زراو بڕێکی زۆر کۆلیسرۆلی تێدابێت : زراوی بەشیوەیەکی ئاسایی هەندێک مادەی کیمیای تیایە کە  دەبیتە هۆی شیکردنەوەی کۆلیسترۆڵ ، کاتێک جگەر بڕێکی زۆر لە کۆلیسڕۆڵ دروست دەکات کە توانی زەرداودا نەبێ بۆ شیکردنەوەی ئەوا کۆلیسڕۆڵە زیادەکە بەشێوەی کریستاڵ کۆدەبێتەوە و دواتر دەبێتە بەردی زراو .

 دووەم /ئەگەر توورەکەی زراو بڕێکی زۆر مادەی بیلیروبینی تێدابێت کە لە ئەنجامی تێکشکانی خرۆکەسوورەکان درووست دەبێ .

↙ ئەو کەسانە کێن کە مەترسی تووشونیان بە بەرد زراو هەیە؟ 

۱.ئافرەتان ئەگەر تووشبونیان زیاتر لە پیاوان ئەویش بەهۆی هۆرمۆنی ئیسترۆجینەوەیە . 
۲. کەسانی سەروو تەمەن ٤۰ ساڵ ئەگەر تووشبونیان زیاتر لە کەسانی گەنجتر .
۳.ئەو کەسانەی لە مێژووی خێزانەکەیاندا بەردی زارو هەیە ئەگەر تووشبونیان زیاترە.
٤. کەسانی قەڵەو و ئەوکەسانەی کە ڕێژەی کاڵۆری زۆر دەخۆن ڕۆژانە . 
٥.خێرا دابەزاندی کێشی لەش هۆکارە بۆ دەردانی بڕێکی زۆر لە کۆلیسترتڕۆڵ لە جگەرەو بۆ ناو تورەکەی زراوو.
٦.ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە یان نەخۆشی ڕیخۆڵەکانیان هەیە ئەگەر تووشبونیان زیاترە بەهۆی تێکچوونی زیندەچاڵاکی لەشەوە . 

↙ نیشانەکانی هەبوونی بەردی زراو چییە؟ 

هەبوونی بەردی زراو بێ نیشانەیە بەڵام ئەگەر بووە هۆی ڕێڕەوی زراو دابخات نیشانەکانی بریتیتی دەبێت لە :
ـ ئازارێکی خیرا و بەهێز لە ناوەڕاستی سک و لای ڕاست کە زۆر کات لە سەعاتێک زیاتر دەخایەنێت و زۆر کات دوای خواردنێکی قورس دەست پێدەکات.
ـ بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش .
ـ ئازاری بەردەوامی سک .
ـ خێرا لێدانی دڵ.
ـ زەردبوونی پێست و سپیایی چاو واتا زەردووی .
ـ خورانی پێست .
ـ سکچوون .
ـ نەمانی ئیشتیان
ـ تێکچوونی بیر و هۆش .

↙ چۆن بەردی زراو دەسنیشان دەکرێت ؟ 

لەم ڕێگانەوە دەبێت  :
ـ پشکنینی تاقیگەیی.
ـ لەرێگەی تیشکەوە .
ـ سۆنەر 
ـ تیشکی سینی (سیتی سکان‌‌‌‌‌)
ـ  ناوبین .
ـ MRI .

↙ بەردی زراو چۆن چارەسەر دەکرێت ؟ 

چارەسەری باوی بەردی زراو بریتیە لە #نەشتەرگەری بۆ لابردنی تورەکەی زراو . ئەگەر کەسێک نەتوانرا نەشتەرگەری بۆ بکرێت لە ڕێگەی ناوبینەوە تورەکەی زراوی پاک دەکرێتەوە .

یەکەم / 
چارەسەر لە ڕێگەی نەشتەرگەری بە دوو شێوە دەکرێت و لەڕێگەیەوە توورەکەی زراو لادەبرێت و ڕێگەیەکی باوە 
* شێوەی یەکەمی بریتیە لە لاپرۆسکۆب چەند کونێک لە سک دروست دەکرێت و بە بەکارهێنانی کامێرا تورەکەی زراو لادەبرێت . 
* شێوەی دووەم بریتییە لە کردوەی سک و دواتر لابردنی تورەکەی زراو . 
دووەم / 
چارەسەر بەبێ نەشتەرگەری بریتییە
** بەبەکارهێنانێ دەرمان دەبێت .
** بەکارهێنانی شەپۆلی موگناتیسی بۆ شکاندنی بەردەکان .

↙ ڕێگاکانی خۆپاراستن چییە ؟ 

ـ خواردنی ئەو خۆراکانی بڕێکی زۆر لە لە فایبەریان تێدایە وەک سەوزەواتەکان. 
ـ خواردنی سەوزە و مێوە ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی رێکخراو سەوزەو مێوە دەخۆن مەترسی تووشبونیان کەمترە .
ـ خواردنی ئەو خواردنانەی بڕێکی زۆر لە چەوری و  شەکر و کاربۆهایدراتیان تێدایە وەک شیرینی و پاستا و نانی سپی . 
ـ ئەو کەسانەی بری پێویست لە ئۆمیگا سێ و ماسی دەخۆن ئەگەری تووشبوونیان کەمترە .
ـ ئەو کەسانی بڕێکی زۆر کافاین و خواردنەوە کهولیەکان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان زیاترە .
ـ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش ،  بە شێوەیەکی تەندروستانە. 
ـ وەرزشکردنی بەردەوام و ڕۆژانەوە .

             بە هیوایی لەش ساخی بۆ ئێوە...

#تەندروست_بە be healthy

 مەبەست ئومێد ـ خوێندکاری کۆلێژی پەرستاری