(psoriasis) دەردە سەدەفی
نەخۆشییەکی فرەجۆری پێستە بە پەیدابوونی پەڵەی پوولەکە (توێکڵ) داری سوور دەناسرێتەوە کە لە سەر ڕووەکانی لەش دەبینرێت. دەردە سەدەفی کاریگەری زیاتری لە سەر ئەو شۆێنانەی لەش هەیە کە چەرورن وەك: دەموچاو، لاکانی لوت، برۆکان، گوێکان، پێڵوی چاو، پێستی سەر و قەفەسەی سنگ. ئەم نەخۆشیە زیاتر لە ناو کۆرپەلە یاخود کەسێکی پێگەشتوو لە نێوان تەمەنی ٣٠-٦٠ ساڵێدا باوە، هەروەها ڕێژەی توشبوون لە پیاواندا زۆرترە وەك لە ژنان وە ئەو کەسانەی کە پێستیان چەورە زیاتر ڕوبەڕوی ئەم جۆرە نەخۆشیە دەبنەوە.
هۆکارەکان:
هۆکارەکانی نەخۆشی دەردە سەدەفی نەزانراوە، بەڵام دەتوانین بڵێن کۆبونەوەی چەند هۆکارێكی جیا بە جیای وەك: گوشاری دەروونی، بۆماوەیی، کەش و هەوای سارد و وشك و بەکارهێنانی چارەسەری نەخۆشی هۆکارێکن بۆ ئەم نەخۆشیە.
هەندێك کات، دەردە سەدەفی لە ماوەیەکی کەمدا خۆی چارەسەر دەبێت و بە پاك ڕاگرتنی پێستی لەش دەتوانرێت بە سەر نەخۆشیەکە زاڵبی. ئەگەر هاتوو نەخۆشیەکە گەشەیکرد پێویس دەکات بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕ لەو بوارەدا بکرێت.
______________________________
بۆ بینینی بابەتی زیاتر و وێنەو ڤیدیۆی کارەکانم سەردانی ئینستاگرام بکە
https://www.instagram.com/dr.zana_clinic
کلینیکی د. زانا محمد عباس
ژ. مۆبایڵ: ٠٧٧٣٠٤٢٠٤٠١
سەنتەری دێرماستار ، ناو تەلاری پیرۆت، بەرامبەر کۆمپانیای بێستون. « لای ھۆتێل شەم » نزیک پردی کۆبانێ « ٦٠ مەتری » سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک محمود.
#DrZana #Sulaimani #تەندروستی #psoriasis #سەدەفی #dermatology #Skin