زیپکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 8 أكتوبر 2018

زیپکە

زیپکە چییە؟ هۆکارەکانی چین؟؟ چۆن کەمی بکەینەوە....؟؟

#زیبکە حاڵەتێکی درێژخایەنی پێستە و زیاتر  لە دەموچاو و پشت و قۆڵ و سنگ دەردەکەوێت، بە شێوەیەکی گشتی  زیبکە لە هەرزەکاریدا دەردەکەوێت لە دەوروبەری 15 ساڵیدا و ڕەنگە 5 بۆ 10 ساڵ بخایەنێت تا بەتەواوی نەمێنن.
زیبکە حاڵەتیکی زۆر باوە لە هەرزەکاراندا چونکە لەم تەمەنەدا چەوریە ڕژێنەکانی پێست چالاک دەبن بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکان، حاڵەتێکی مەترسیدار نیە بەڵام دەشێت پەڵە و چاڵ لەسەر پێست دروست بکات.

لەو هۆکارانەی ئەگەری دروست بونی زیبکە زیاد دەکەن : 
٭دەستکاری کردنی زیبکە و تەقاندنیان کە وادەکات میکرۆب زیاتر بڵاو بێتەوە.  
٭بەکارهێنانی کرێم و میکیاجی چەور کە کونیلەکانی سەر پێست دادەخەن.
٭ پاک نەکردنەوەی پێست و کەڵەکەبوونی چەوری و میکرۆب لەسەر پێست.
٭ کەش و هەوای گەرم و شێدار.
٭قەلەقی و بێتاقەتی.٭بۆماوەیی
٭تێکچونی هۆرمۆنەکان و سوڕی مانگانە لەئافرەتاندا.

#چەند_ڕێگایەک هەن کە دەکرێت بەسود بێت بۆ کەم کردنەوەی زیپکە:

٭خواردنی خۆراکی بەسود و پڕ قیتامین و دورکەوتنەوە لە خواردنی خێرا وچەور ، وە زۆر خواردنەوەی ئاو بەتایبەت بەیانیان  کاتژمێرێک پێش نان.
٭شۆردنی دەموچاو هەموو بەیانیان و شەوانێک بە ئاوی شلەتێن و غسولی تایبەت بە زیبکە و پاشان بە ئاوی سارد بشۆردرێت ، وە نابێت میکیاژ ماوەیەکی زۆر بە پێستەوە بمێنێتەوە.
٭دەستکاری نەکردن و نەخوراندنی زیپکە.
٭شۆردن و پاک ڕاگرتنی پشتی و جێگەی نوستن، چونکە بڕێکی زۆر میکرۆبی لەسەر کۆدەبێتەوە و ڕەنگە ببێتە زیبکە.
٭شۆردنی دەست و دەموچاو پێش بەکارهێنانی کرێم و میکیاژ.
٭ گرتنی موبایل دوور لە دەموچاو لە کاتی قسەکردندا ، چونکە پیسی و میکرۆبی زۆری لەسەرە.
٭ نەچونە دەرەوە لە ڕۆژانی زۆر گەرمدا چونکە دەبێتە هۆی دەردانی چەوری و ئارەق و کونیلەکانی پێست دادەخات.
٭پاک ڕاگرتنی قژ چونکە چەوری و میکرۆب هەڵئەگرێت و بەر دەموچاو ئەکەوێت.
٭ئەگەر زیپکە لەسەر پشت و قۆڵ و بەشەکانی تری لەش هەبوو نابێت جلی تەسک و ئەستور لەبەر بکرێت و پێویستە زوو زوو جلەکان بشۆردرێن.
٭ بەکارهێنانی کرێم و دژە خۆر و ئەساس و غسولی تایبەت .

#چارەسەرکردن بەپێی تەمەن و حاڵەتەکە ئەگۆرێت و لەوەیە پێویست بە کرێم و دەرمان بکات.