ئانيشكى تێنس (Tennis elbow):
جۆرێكى هه‌وكردنى ڕه‌فيسكه كه ده‌بێته هۆى ئازار و ئاوسان له ئانيشك و قۆڵ.
سه‌ره‌ڕاى ناوه‌كه‌ى، ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رگيز به‌لاى تێنسيشدا نه‌چووبيت ئه‌گه‌رى تووش بوونت به‌م حاڵه‌ته هه‌يه.
ئه‌ويش به هۆى گوشين و گرتنى چه‌ند باره‌ى كه‌لوپه‌ل و ئامرازه‌كانه زياتر به په‌نجه گه‌وره و په‌نجه‌ى شايه‌ت و باڵا به‌رزه. گرتنى مۆبايليش هۆكارێكى تره.
ئه‌گه‌ر تۆ له كاتى چه‌كوشكارى ، سڕينه‌وه ، گسك لێدان و پاككردنه‌وه، هه‌ڵگرتنى كه‌لوپه‌لى قورس بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر ، كارى گه‌چكارى و لبغ ، ڕاكێشان و سه‌رخستن, ئازار و ناسۆرێكى توند له لاى ده‌ره‌وه‌ى ئانيشكت دروست بوو هه‌روه‌ها وه‌ك پێويست نه‌تتوانى كاره‌كه‌ى خۆت ئه‌نجام بده‌ى ئه‌گه‌رێكى زۆره تووشى ئه‌م هه‌وكردنه بووبيت.
كاتێك سه‌ردانى پزيشكت كرد حاڵه‌ته‌كه به چه‌ند تێست و پشكنينێك ده‌ناسرێته‌وه و ده‌ست نيشان ده‌كرێت.
چاره‌سه‌ر:
هه‌ندێ جار ئه‌م حاڵه‌ته خۆى چاك ده‌بێت ، هه‌ندێ جاريش بارودۆخه‌كه قورستره و ده‌رمانى تايبه‌ت و هه‌ڵبه‌ستن و پشووى پێويسته له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ڕاهێنانى تايبه‌ت. له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر باش نه‌بوو ئه‌وا ده‌رزى تايبه‌ت له لايه‌ن پزيشكى پسپۆره‌وه له لاى ئانيشكه‌وه ده‌درێت كه گه‌ره‌نتى زياتره. له حاڵه‌تى ده‌گمه‌نيشدا پێويستى به نه‌شته‌رگه‌رى ده‌بێت.
به هیوای ته‌ندروستی بۆ هەموو لایەك
دكتور خالید عبدالرحمن رفیق - پزیشكی جومگەو فەقەرات و رۆماتیزم