نینۆک خواردن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 20 أكتوبر 2018

نینۆک خواردن

زیانەکانی نیـنۆک خواردن🤔

ئەگەر یەکێکی لەو کەسانەی نینۆک دەخۆیت و بەردەوام دەیقرتێنیت، ئەوا هەوڵبدە لەمەودوا بەهەر شێوازێک بێت واز لەو رەفتارە بهێنیت، چونکە زۆر مەترسیدارە.

بەگوێرەی هەواڵەکەی buzzkito بەگشتی ژێر نینۆکەکانت چەندین پیسی و میکرۆب و ڤایرۆس و بەکتریای زیان بەخشی تێدا کۆدەبێتەوە، کاتێک دەیخەیتە دەمتەوە ئەو ڤایرۆسە مەترسیدارە دەگوازرێتەوە بۆ جەستەی تۆ، ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پێست و هەوکردنی.

#تەندروستیـ من

لەلایەکی دیکەوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی نینۆکەکانت بە نارێكی و ناتەندروستی گەشەبکات، هاوکات زیپکەیەکی زۆر لەسەر رووخسارت دروست دەکات، چونکە ئەو میکرۆبانە لە نینۆکەکانتەوە دەگوێزرێتەوە.

لەهەمانکاتدا خواردنی نینۆک دەبێتە هۆی ئەوەی زیان بە ددانەکانت بگەیەنیت، بەهۆی ئەو میکرۆب و پیسیانەی تێیدایە، رەنگە ببێت هۆی شکان و لاوازبوونی.

#تەندروستی من