#خووەخراپەکان... (١)
بێگومان هه‌ندێك خووی خراپ هه‌ن كه رێژه‌یه‌كی زۆر یاخود كه‌م له خه‌ڵكی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و به بڕوای خۆیان وا ده‌بینن كه هیچ زیانێكی نابێت بۆیان وه پێیان وایه كه كارێكی باش ده‌كه‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیمان ده‌خاته به‌ر ڕه‌شه‌بای نه‌خۆشی یه‌وه، لێره‌دا به‌پێویستمان زانی به‌كورتی جارجارە هەندێک له‌و خووە خراپانەتان بۆ رووندەکەینەوە :-
یەک ـ خواردنه‌وه‌ی چا له دوای نانخواردن به بێ بوونی ماوه له نێوانیاندا:-
ئه‌وه‌ی کە زانراوه ده‌رباره‌ی چا، خواردنه‌وه‌یه‌كی به‌سوده، وه ماده‌ی (عفسین)ی تێدایه كه ڕێگه له‌هه‌ڵمژینی ئاسن ده‌گرێت له لایه‌ن ڕیخۆڵه‌كان. وه ئه‌گه‌ر هاتو ئێمه راستەوخۆ لـه دوای نان خواردن خواردمانه‌وه ئه‌وه لاشه‌مان بێ به‌ش ده‌بێت له‌و سـوده، وه له لایه‌كی تریشه‌وه لـهوانهیه ئەو کەسـانە تووشی كه‌مخوێنی ببن.
گـومان لەوەدا نییه كه (چا) خواردنەوەی چا سودێكی زۆری هـه‌یه ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت لـه زۆر خواردنه‌وه‌ی چا ئاگادار بین، چونكه زیانینشی هه‌یه، گه‌ر نا ئه‌وه چـا تووشی زیانمان ده‌كات و خراپێیهكانی پێش باشییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێت.
کاتێک کە كه‌سێك ده‌پرسێت: كه‌ی چـا بخۆمه‌وه؟ وه چه‌ندی لێ بخۆمه‌وه له رۆژێكدا؟
باشتر وایه خواردنه‌وه‌ی چا له غه‌یری كاته‌كانی نان خواردندا بێت،وه بۆ رێژه‌ی خواردنهوهكهشی له دوو تا سێ كوپ زیاتر نه‌خورێته‌وه باشتره.
#راگەیاندنی :: تەندروستی چەمچەماڵ