بەردی زراو - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 30 أكتوبر 2018

بەردی زراو

بەردی  زراو

بەردی زراو زۆر ئاسایی لەزۆر كاتدا مەترسیدار نیە، قەبارەكەی لەچەند مللی مەترێك بۆ چەند سەنتی مەترێك دەبێت.
لەكاتی هێرشی بەردی زراو بەردەكان خۆیان قەتیس داوە لەرێرەوەكانی زراو و ئازارێكی زۆر پەیدا دەكات لەسك، ئازارەكە بۆ نێوان شانەكان دێت.
بەردەكانی زراو دروست دەبن لەزراو و پێكهاتەكەیان لەمادەی كۆلیسترۆلە، زەرداوو وەك عەمبار بۆ شلەی زەرداو بەكاردەهێندرێت لە لەش كە لەجگەرەوە بەرهەم دەهێندرێت، لەزەرداوو شلەیەك دروست دەبێت كەدەردەدرێت بۆ ریخۆڵەكان بۆ تواندنەوەی خواردن.
تواندنەوەی خواردن ئەنجام دەدرێت ئەگەر بەردیش هەبێت لەزەرداو، ئەو كات زەرداو بەرهەم دەهێندرێت راستەوخۆ لە جگەر دەرژێدرێتە ناو ریخۆڵەكان لەڕێگەی ڕێرەوەكانی زەرداو بەبێ ئەوەی عەمبار كرابێت لەزەرداو، تواندنەوەی خواردن لەوكاتەش باشە كەنەشتەرگەری دەكرێت زەرداو لادەبرێت.
بەردەكان بەخۆیان هیچ ئازارێك نادەن، بەڵام ئەگەر بەردەكان لەڕێڕەوەكانی زەرداو قەتیس مابن ئەوا ئازاری زۆر دەگەیەنێت پێی دەڵێن هێرشی بەردەكانی زراو. 
هەروەها لەكوێی ڕێڕەوەكانی زراو بەردەكان قەتیس ماوە، ئەمەش هۆیەكی تر زەردوویی یان هەوكردنە لەپەنكریاس.
بەزۆری ژنان زیاتر توش دەبن بەبەردی زراو وەك لە پیاوان، ئاسایی نیە لەلایەن منداڵ و گەنج، زۆر كەس بەردی هەیە بەبێ ئەوەی هەستی پێ بكات.
لەوانەیە زیاتر مەترسی داربێت ئەگەر تۆ ... 
1. كەسە نزیكەكانی تۆ لەخێزانەكەت بەردی زراویان هەبوە.
2. زۆر قەڵەوی یان بەخێرایی دابەزاندنی كێش.
3. ڕێژەیەكی زۆر لەچەوری خوێن یان كۆلیسترۆل.
4. ئەگەر تازە بەم زوانە دوو گیانی بووی (حاملە).
5. هەوكردنی درێژخایەنی ڕیخۆڵەكان، نەخۆسی درێژ خایەنی جگەر.
نیشانەكانی 
زۆرجار نیشانەكانی پاش نان خوارد بەدیار دەكەون، لەگەڵ ئەو چەورییەی كە لەخواردن هەیە، لەكاتی هێرشی بەردی زراو ئازارەكە لەژێر ئێسكی سنگت لەلای ڕاست دروست دەبێت.
ژانەكان وەك بروسك بۆ لای نێوان شانەكان دێت، لەوانەیە عارەقە بكەیت. رشانەوەت بێت برشێتەوە، ژانەكان بەشە پۆل دێن بۆ ماوەی كاتژمێرێك زیاد دەكات پاشان كەم دەكاتەوە.
هێرشی بەردی زراو لەچەند خولەكێك بۆ چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، ژانەكان جیاوازن لەنەخۆشێك تاكو نەخۆشێكی تر.
نیشانەكانی لەوانەیە بەكزیی بێت هەندێك جار هەروەها گرژبوونی سك.
ئەگەر تاتهات گەرم بوی ئەگەر ئازارەكە لە (18) كاتژمێر زیاتربوو ئەوە مەترسی تووشبونە بەهەوكردنی زراو.
هەندێك جار جیاكردنەوەی نیشانەكانی زراو لەگەڵ نیشانەكانی دوانزە گرێ ئەستەمە، هەروەها ترش بوونی گەدە، زەخمی گەدە قرحەی گەدە، ئازاری دڵ ، هەوكردنی سنگ، بەردی گورچیلە، كێشەكانی پشت.
خواردن لەكاتی بەردی زراو
ئەگەر ئازارت هەیە لەگەڵ بەردی زراو پێویستە ئاگاداری خواردنت بی، خۆت دووربخەرەوە لە خواردنی قورس، چەوری ، هێلكە ، سێو.
لەو كاتانەدا پەیوەندی بە دكتۆر بكە
1. ئەگەر ژانت هەبوو كەدەست لەزگت دەدەیت، هەروەها تاوو لەرز.
2. ئەگەر ژانی ڕاستەخۆ هات لەسك كە شكی بەردی زراوت هەبوو.
3. ئەگەر پێستت زەرد بوو، میزەكە رەنگی گۆرا، پیساییەكەت رەنگی نەبوو.
هەندێ ئاڵۆزیی هەیە كە لەهەوكردنی پەنكریاس یان لەزەردووی پێویستی بەچارەسەری خێرا هەیە، هەروەها هەندێ جار پشكنینی ڕێڕەوەكانی زەرداوو بە ڕێگەی چوونە ژورەوە بەكامیرا.
نەشتەرگەری
نەشتەرگەری دەكرێ بەلابردنی زەرداوو ئەمەش بەدوو شێوە دەكرێت بەكردنەوەی پێستی سك یان بە كون كردن

#Aram_Nariman