نیشانە سەرەتاییەكانی دووگیانی پێش پشكنینی پزیشكی
دكاروان على
. لەگەڵ دروستبوونی هێلكەی پیتراو لە هێلكەدانی خانماندا ئامادەدەبێت بۆ دروستبوونی منداڵ، ئەمەش دەبێتەهۆی وەستانی سوڕی مانگانە.
.
.
ماڵپەڕی (سلامت نیوز) لە بابەتێكدا نیشانەكانی دووگیانی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، پێش دەركەوتنی دووگیانی و چوونە لای پزیشكی تایبەت تاوەكو دووگیانی پشتڕاستبكاتەوە چەند نیشانەیەك هەیە دەریدەخەن ئەو خانمە دووگیانە.
.
.
ئەوەش ئاشكرا كراوە، سەرەتاییترین نیشانەی دووگیانی هەستكردنە بە ماندووبوونی بەردەوام و تەنگەنەفەسی، لەگەڵ هەستكردن بە تێری، ئەو خانمانەی سەرەتای دووگیانبونیانە ئارەزووی خواردیان كەمدەبێتەوە.
.
.
هێڵنجدان و دڵتێكهەڵاتن یەكێكە لە نیشانە باوەكانی پێش دووگیانبوون لەگەڵ پەیدابوونی هەستیاری بە بۆن، منداڵدان لە سەرەتای سكپڕیدا گەشە دەكات و پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر میزڵدان، ئەمەش دەبێتە هۆكاری زوو میزكردن.