چارەسەر بە پلازما :
پلازما پێکهاتەیەکی سەرەکی خوێنە، بە شێوەی شل . پلازما بە شێوەیەکی سەرەکی لە ئاو پێکهاتووە بەڵام پێکهاتەکانی تری بریتین لە پرۆتین ، گلوکۆز، دژەتەن ..هتد .
پەڕەکانی خوێن بەشێکی سەرەکی خوێنە ، گرنگی تایبەتی هەیە مادەیەک دەڕێژن پێی دەوترێ GFواتە گرۆس فاکتەر کە هانی سارێژبون و دروستبونەوەی خانەکان دەدات و دابەشبونی خانەکان ڕێک دەخات.
چارەسەر بە پلازمابریتییە لە وەرگرتنی خوێن پاشان جیاکردنەوەی پەڕەکەی پڕلە پلازما بە ئامێری تایبەت . پاش جیاکردنەوەی بەکاردێت بۆ جارەسەری سەوەفان ی جومگەی ئەژنۆ بەشێوەیەکی سەرەکی ، وە بۆ فقرات و انزیلاقیش سوودی هەیە.
پلازما لە ساڵی 1987 ەوە بەکارهاتوە لە نەشتەرگەریدا بۆ هاندانی گەشەو دروستبونەوەی خانەکان.
چارەسەری پلازما بەکاردێت بۆ حاڵەتەکانی تێکچونی کڕکڕاگە ، ژێ، بەستەر ، ماسولکە .
یەکێک لە چارەسەرە دیارەکان بریتیە لە چارەسەری سەوەفان یان داخورانی جومگەی ئەژنۆ ، کە تێیدا کڕکڕاکە داخوراوە و نەخۆش هەست بە ئازار ی زۆر و ئاوسان و کرتەی ئەژنۆ دەکات .
لەم کاتەدا دەرزی پلازما دەوری کاریگەری هەیە لە کەمکردنەوەی ئازار ، باشترکردنەوەی کار و فەرمانی جومگەکە، سارێژبوونەوەی کرکراگەکە.
لە دوو توێژینەوەی تازە ساڵی 2013 ئەنجامدراوە لەسەر 78 نەخۆش کە سەوەفانی ئەژنۆیان هەبووە ، پلازمایان بۆ کراوە دەرکەوتووە کە دوای شەش مانگ ئازاریان زۆر کەم بووە ، فەرمانی جومگەکە باشتر بووە، وە هەروەها ئەشیعەی تەنوری بۆ نەخۆشەکان کرا دەرکەوت پرۆسەی داخوران ی جومگەکان وەستاوە ، واتە کاریگەری لەسەر وەستانی پرۆسەی داخورانی جومگە هەیە کە داخورانەکە ڕادەگرێت.
ئایا پلازما بۆ هەموو کەس و هەموو حاڵەتێک دەبێت؟
پلازما بۆ ئەو کەسانەی دەرەجەی سەوەفانیان کەم و سەرەتایە زۆر زۆر کاریگەرە، بۆ حاڵەتی زۆر قورس سودی ئەوتۆی نیە.
لەم حاڵەتانەدا نابێت پلازما بکرێت: ـ ئەوانەی کەمخوێنن ، ئافرەتی سکپڕ، ئەوانەی نەخۆشی التهابی پێستیان هەیە لەسەر جومگە توشبوەکە، ئەوانەی نەخۆشی خوێنیان هەیە.
دکتۆر سۆران محمد غریب : پسپۆڕی هەناوی و ڕۆماتیزم و فەقەرات.
ماستەر لە هەناو ی ( زانکۆی تێکسیلای ئەمریکی )
ماستەرلە ڕۆماتیزم و جومگەو فەقەرات ( زانکۆی سلێمانی )
سلێمانی - شەقامی ابراهیم پاشا - تەلاری تاقیگەی ماهان
هەموو ڕۆژێک کلینیک مان هەیە جگە لە هەینی لە کاتژمێر سێ تا شەش ی پاش نیوەڕۆ
نرخی بینین ی نەخۆش تەنها 5000
بینینی پزیشک بۆکەسانی کەم دەرامەت بێ بەرامبەرە
نەخۆش ئازادە لەکوێ فەحس بکات
نەخۆش ئازادە لە کوێ دەرمان بکڕێت
بۆ پەیوەندی کردن : 07709328660