--- ئینزلاقی فه‌قه‌راتی پشت ( دیسک):
--- نیشانه‌کانی وچۆنیه‌تی ده‌ست نیشانکردنی :
--- شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌رکردنی :
-- گرنگترین نیشانه‌کانی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی پشت :
۱ــــ پشت ئێشه یان ئازار له سمت یان ئازاری زۆر له قاچ و پێ ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌ش ئێشێت یان ئازاری زۆرتره ۰
۲ ـــ سڕبوون یان ته‌زوو هاتن یان هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی له سمت و قاچ تا په‌نجه‌کانی پێی ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌شه یان زۆرتره له لایه‌که‌ی تر ۰
۳ ـــ بێهیزی یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی قاچ و پێ و پشت : بۆ نموونه نا‌توانیت له‌سه‌ر نووکی پێ بووه‌ستیت ۰
٤ ـــ ئازاره‌که‌ت به پێکه‌نین ، پشمین ، کۆکه زیاتر ده‌بێت ۰
٥ ـــ ئازاری پشت و نیشانه‌کانی ترت زیاتر ده‌بێت دوای پشوو و ئیسراحه‌ت و دانیشتنی زۆر ۰
٦ ـــ نیشانه‌کانی نه‌خۆشیه‌که به هه‌ندێ جووڵه زیاد ده‌کات وه‌ک نوشتانه‌وه‌ی پشت ، سوژده بردن ، که‌وتنه سه‌ر لا ، چه‌مینه‌وه ۰
گرنگترین هۆکاره‌کانی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی پشت
۱ ـــ شت به‌رز کردنه‌وه به شێوه‌ی هه‌ڵه ؛ بۆ نموونه به‌کارهێنانی ماسوولکه‌کانی پشت له جیاتی ماسوولکه‌کانی قاچ و ئه‌ژنۆ ۰
۲ ـــ سوڕانه‌وه یان ئاوه‌ڕدانه‌وه له کاتی هه‌ڵگرتنی شتی قورس به شێوه‌ی هه‌ڵه ۰
۳ ـــ به‌رکه‌وتنی زه‌بر به بڕبڕه‌کانی پشت وه‌ک له کاتی که‌وتن ، وه‌رزش ، ڕووداوی هاتووچۆ ۰
٤ ـــ جووڵه‌ی کت‌وپڕ ؛ وه‌ک هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌م یا هه‌ر شتێکی تر به تایبه‌ت دوای دانیشتی زۆر یان پاڵکه‌وتنی زۆر۰
٥ ـــ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی ته‌مه‌ن کڕکڕاگه‌ی نێوان بڕبڕه‌کانی پشت وشک ده‌بێته‌وه و بێهێزتر ده‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ری ئینزلاق زیاد ده‌کات ۰
٦ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : له هه‌ندێک خێزان دا زیاتره ۰
--- شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
1 -- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰ ) .
2 -- هێڵکاری ماسوولکه‌کانی قاچ وپێ ( EMG ) .
3 -- فه‌حسی خوێن به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰
- شێوازی تازه‌ی چاره‌سه‌رکردن :
--- ئه‌گه‌ر نه‌خۆش به شێوازی په‌یڕه‌وکراو چاره‌سه‌ری بۆ نه‌کرا ئه‌وا ئه‌م ڕێگه تازانه هه‌یه :
۱ ـــ لێدانی جۆرێک له ده‌رزی له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
۲ ـــ چاره‌سه‌ر به ئامێری تیشکی ( Infrared light therapy ) که ده‌رئه‌نجامی خراپه‌ی نیه ۰
۳ ـــ لابردنی به‌شێک له کڕکڕاگه زیان پێ که‌تووه‌که بێ نه‌شته‌رگه‌ری له ژێر ئامێری ڤلۆرۆسکۆپی : ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر سه‌رکه‌وتووه و به‌نجی ناوێت و دوای یه‌ک سه‌عات نه‌خۆش ده‌ڕواته ماڵه‌وه و ڕۆژی دواتر ده‌توانێت ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات ۰
--- شێوازی گشتی چاره‌سه‌رکردنی ئینزلاق :
--- زۆرێنه‌ی حاڵه‌ته‌کان نه‌شته‌رگه‌ری ناوێت و ده‌توانرێت چاره‌بکرێت له ڕێگه‌ی :
۱ ــ دابه‌زینی کێش له‌و که‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون یان کێشیان زۆره ۰
۲ ــ ده‌رمانی ئازارشکێن به تایبه‌ت جۆری ( NSAID) به‌ڵام نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر و به‌رده‌وام بخورێت ۰
۳ ــ هه‌ندێ ڤیتامین و کانزا و پێکهاتووی خۆراک : وه‌ک ئۆمێگا سێ ، ڤیتامین دی ، کالسێوم ۰
٤ ـــ عیلاجی سروشتی ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن په‌یجی د۰ هه‌ڤین کماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/dr.haveenkamalsha/