پەنجە مژین - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 2 أكتوبر 2018

پەنجە مژین

#پەنجە_مژین 👶

🔸کاریگەریە خراپەکانی 
🔸چۆن ڕێگری لە پەنجەمژنی منداڵەکەم بکەم 

مژینی پەنجە لەلایەن منداڵەوە كێشەیەکی باوە لەوکاتەی کە لەدایک دەبێت تا کاتی تەمەنی شەش ساڵی و  چوونە قوتابخانەی

بێگومان مژینی پەنجە لەلایەن منداڵەوە بەتایبەت پەنجە گەورەی دەستی دەبێتە هۆکاری دروست بوونی کۆمەڵێک کێشەو گرفت :

🔹#ناڕێک_بوونی ددانەکانی پێشەوەی 
کاتێک منداڵ پەنجەی دەمژیت وادەکات پاڵ بنێت بەددانەکانێ پێشەوەی لەئەنجامدا ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو ناڕێک بوونیان

🔹 دەبێتە هۆی گۆڕانی شێوەی #مەڵاشوو
🔹تێک چوون و ناڕێک بوونی چەناگەو ڕووخسار
🔹چونە ژورەوەی بەکتریاو پێکهاتەی زیان بەخش 
🔹دروست بوونی #تەنگە_نەفەسی و کێشە لەکاتی قوتدان

زۆرکات منداڵ پەنا دەباتە بەر ئەم خووە بۆ هەست کردن بەئارامی و کەم بوونی دڵەڕاوکی یان کاتێک هەست بەبرسیەتی دەکات یان بۆ ئەوەی خەوی لێ بکەویت ئەم کارە دەکات

🔸#بۆ_چارەسەرکردنی ئەم کێشەش دەتوانرێت پارچە پەڕۆیەکی پاک لەدەستی منداڵەکە ببەسترێت بۆئەوەی نەتوانێت بیمژێت

🔸یاخود پەنجەی منداڵەکە #تامێکی لێ بدرێت کە بێزی لێبکاتەوە بەڵام بەمەرجێک تەندروست بێت و زیانی بۆ منداڵەکە نەبێت 

🔸#سەرقاڵ_کردنی منداڵەکەت بە یاری کردن یاخود نوسین و وێنە کێشان کاتێک پەنجەی دەمژێت ڕێگەیەکە بۆ ئەوەی ئەم خووەی لەبیر بەریتەوە 

🔸چاودێری کردنی کاتی برسی بوونی منداڵەکەت بەشێوەیەک کە نەهێڵدرێت منداڵەکەت برسی بیت تاوەکو پەنجەی نەمژێت

🔸پێدانی هەست و سۆز و دورکەوتنەوە لە توندو تیژی

#تەندروست_بە be healthy

هۆگر فاروق  _ خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی ددان