ئاو خواردنەوە کاتی نان خواردن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 26 أكتوبر 2018

ئاو خواردنەوە کاتی نان خواردن

--- زیانه‌کانی ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ کاتی نان خواردن دا :
---  ئاوی گه‌رم باشتره‌ بۆ کێش دابه‌زندن یان ئاوی سارد ؟
--- ڕاسته‌ ئاو خواردنه‌وه‌ به‌ پێوه‌ مه‌ترسیداره‌ ؟ 
ــــ زۆر له‌ هاوڵاتیان ڕاهاتوون له‌ سه‌ر خواردنه‌وه‌ی  بڕێکی زۆرله‌  ئاو له‌ کاتی نان خواردن دا به‌ڵام ئه‌مه‌ کۆمه‌ڵێک زیانی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ۰
--- زیانه‌کانی ئاو خواردنه‌وه‌ له‌ کاتی نان خواردن دا :
۱ ـــ دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی مادده‌ی زه‌رداوی جگه‌ر و مادده‌ تڕشه‌ڵۆله‌کانی گه‌دده‌ که‌ ڕێگری ده‌کات له‌  هه‌رسکردنی  خواردن به‌ باشی ۰
۲ ـــ هێواش کردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌رس و که‌م کردنه‌وه‌ی توانای له‌ش له‌ دروست کردنی ئه‌نزیمه‌ گرنگه‌کانی گه‌دده‌ و ڕیخۆڵه‌ ۰
۳ ـــ که‌م کردنه‌وه‌ی سووده‌کانی  به‌ها خۆراکی و ڤیتامین و کانزاکان ناو خواردن ۰
٤ ـــ  ئه‌گه‌ری زیاد بوونی مادده‌ ژه‌هراویه‌کانی ناو جه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامی  پڕۆسه‌ی هه‌رسکردنی خواردن به‌ باشی ۰
٥ ـــ خواردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆر له‌ ئاوی سارد له‌ کاتی خواردن زیاتر هه‌رسکردن هێواش ده‌کاته‌وه‌ له‌ چاو ئاوی گه‌رم یان ئاسایی و ڕه‌نگه‌ بێته‌ هۆی ئاوسانی سک و ڕیخۆڵه‌کان ۰
ـــبێگومان هه‌موو جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ک هه‌مان زیانی هه‌یه‌  و خواردنه‌وه‌ گازیه‌کان زیانی زیاتریان هه‌یه‌ ۰
ـــ باشترین کات بۆ ئاو خوردنه‌وه‌ نیو سه‌عات پێش یان دواوی نان خواردنه‌ ۰
---  ئاوی گه‌رم باشتره‌ بۆ کێش دابه‌زندن یان ئاوی سارد ؟
ـــ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه‌ که‌ خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم باشتره‌ بۆ دابه‌زاندنی کێش له‌ ئاوی سارد وه‌ک بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کرێت به‌ڵام خواردنه‌وه‌ی یه‌ک بۆ دوو په‌رداخ ئاو پێش خواردن که‌مێک یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو له‌ نێوان ژه‌مه‌کان به‌ به‌رده‌وامی ۰
--- ڕاسته‌ ئاو خواردنه‌وه‌ به‌ پێوه‌ مه‌ترسیداره‌ ؟ :
ـــ تا ئێستا هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی زانستی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  ئاو خواردنه‌وه‌ به‌ پێوه‌ زۆر مه‌ترسیداره‌ وه‌ک له‌ هه‌ندێ شوێن باسکراوه‌ گوایه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بۆ سه‌ر جگه‌ر و په‌نکریاس یان ده‌بته‌ هۆی مردن ۰
ـــ له‌ ڕووی ئاینی پیڕۆزی ئیسلامه‌وه‌  قه‌ده‌غه‌ نه‌کراوه‌ به‌ڵکو ڕێگه‌ پێدراوه‌ به‌ڵام ته‌نها وه‌ک ڕێنمیایی داوا کراوه‌ که‌ دوور بکه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردن و خواردنه‌وه‌ به‌ پێوه‌ کاتی پێویست نه‌بێت ؛ پزیشکانیش کۆکن له‌ سه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ ۰ 
ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/