--- کام شیری قوتوو بۆ مناڵ باشترین جۆره :
--- چۆن شیرێکی گونجاو هه‌ڵ دهبژیرێت :
ـــــ هه‌ڵبژاردنی باشترین شیری قووتوو بۆ مناڵی ساوا یه‌کێکه له‌و کێشانه‌ی ڕووبه‌رووی دایکان و باوکان ده‌بێته‌وه کاتێ دایکه‌که شیری خۆی نادات به مناڵه‌که‌ی و پرسیارێکه به‌رده‌وام له پزیشکه‌کان ده‌کرێت ۰
--- جۆره‌کانی شیری قووتوو له ڕووی زانستی یه‌وه:
۱ ـــ زۆربه‌ی شیری قووتوو و وشکراو له شیری مانگا دروستکراون به‌ڵام ده‌ستکاری کراون تا ئاسان هه‌رس بکرێن : ئه‌م جۆره ناگونجێت بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی حهساسهتیان به شیری مانگا هه‌یه یان ئه‌نزیمی لاکتۆزیان نیه ۰
۲ ـــ شیری قووتووی دروستکراو له سۆیا :
--- ئه‌م جۆره به‌کار دێت بۆ مناڵانه‌ی حهساسهتیان به شیری مانگا هه‌یه یان ئه‌نزیمی لاکتۆزیان نیه به‌ڵام هه‌ندێ مناڵ که حه‌ساسیه‌تیان به پڕۆتینی شیری مانگا هه‌یه ڕه‌نگه شیری سۆیاشیان پێ نه‌که‌وێت ۰
۳ ـــ شیری قووتووی پڕۆتین هه‌ڵ وه‌شێنراو :
--- ئه‌م جۆره پڕۆتینه‌کانی ناو شیره‌که به ته‌واوی یان به‌شێکی زۆری هه‌ڵ وه‌شێنراوه تا بگونجێت بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به پڕۆتینی شیری مانگا یان سۆیا هه‌یه ۰
٤ ـــ هه‌ندێ جۆر شیری قووتووی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و مناڵانه‌ی نه‌خۆشیه‌کی زگ‌ماک یان درێژخایه‌نیان هه‌یه وه‌ک نه‌خۆشی گه‌نم ۰
--- کام شیری قوتوو بۆ مناڵ باشترین جۆره :
ـــ له بازاڕ و ده‌رمانخانه‌کان چه‌ندان مارکه‌ی جیاوازی شیری قووتوو هه‌یه که هه‌موویان ڕیکلامیان بۆ ده‌کرێت که باشترین جۆری شیر بۆ گه‌شه و کیش و باڵای ته‌ندروستی مناڵ ؛ ئه‌مه شه‌ڕی بازرگانی نێوان کۆمپانیا گه‌وره‌کانی جیهانه ؛ بۆیه مرۆڤ نازانێت کام جۆره‌یان هه‌ڵبژێرێت به‌ڵام گرنگترین شت که پێویسته ڕه‌چاو بکرێت پێش کڕینی شیری قووتوو بریتیه له‌م خاڵانه ۰
--- گرنگترین ڕێنمیایی بۆ هه‌ڵبژاردنی شیری قوتوو :
۱ ـــ له لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی خۆراک و ده‌رمانی ئه‌مریکی ( FDA ) ڕێگه پێدراو بێت ؛ به‌ڵام ئاگادار به هه‌ندێ جۆر مۆری ڕێکخراوه‌که‌ی له سه‌ره به‌ڵام ساخته‌یه ۰
۲ ـــ له‌گه‌ڵ شیری قووتوو پێویسته ئه‌و ڤیتامین و کانزا گرنگانه‌ی تێدا بێت که بۆ گه‌شه‌ی مناڵ پێویسته ؛ به‌ڵام ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت که‌می ئاسن و ڤیتامین و کانزاکانی تری هه‌بوو پێویسته شیری ده‌وڵه‌مه‌ند کراوی ( supplemented ) بۆ به‌کار بێنێت ۰
۳ ـــ شیری قووتووی ده‌وڵه‌مه‌ند کراو ( supplemented ) : ئه‌و جۆرانه‌یه که بڕی زیاتر له ڤیتامین و کانزا‌کان و پێکهاتووی خۆراکیان تێدایه وه‌ک : ئاسن ، زنک ، ڤیتامین ، ئۆمێگا سێ ، پڕۆبایوتیک ۰
٤ ـــ ئه‌و شیری قووتووه بکڕه که به‌رواری به‌رهه‌م هێنانی تازه‌یه و به‌رواری به‌سه‌ر چوونی زۆر دووره و نابێت به‌رواری ئێکسپایه‌ربوونی نزیک بێت ۰
٥ ــــ له خۆته‌وه زوو زوو شیری مناڵه‌که‌ت مه‌گۆڕه ؛ ئه‌گه‌ر گه‌شه‌ی کێش و باڵای مناڵه‌که‌ت وه‌ک پێویست نه‌بوو ڕه‌نگه هۆکاره‌که‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی گرتنه‌وه و ئاماده‌کردن و شێوازی پیدانی شیره‌که زۆربه‌ی کات یان بوونی کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی ۰
٦ ـــ بزانه ئه‌و شیره بۆ ته‌مه‌نی مناڵه‌که‌ت گونجاوه یان نا ۰
۷ ـــ هه‌رگیز قووتووی قوپاو ، قرنجاو ، هه‌ڵپچڕاو مه‌کڕه ۰
--- له بیرت نه‌چێت که باشترین شیرێکی قووتوو ناگاته شیری دایک و زۆر گرنگه لانی که‌م تا شه‌ش مانگ بدرێت به مناڵی ساوا مه‌گه‌ر پزیشک قه‌ده‌غه‌ی بکات ۰
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/