کرژبونی ماسولکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

السبت، 20 أكتوبر 2018

کرژبونی ماسولکە

هۆكارەكانی كرژبوونی ماسولكە 

بەشی یەكەم
لەبەشی دووەم باسی خۆپاراستن وچارەسەرەكان ئەكەین.

سەنتەری چارەسەری سرووشتی لە قەڵادزێ 
07511630355

ماسولكە ئەو ئەندامە گرنگەی جەستەیە كە توانای جوڵەو وەەستانمان پێدەبەخشێت لەوەرزی سەرمادا گەرمی بەجەستەمان دەبەخشێ ،ئێسك و جومگەو جەستە بەگشتی لە زەبری دەرەكی دەپارێرێزێت، تەنانەت دەمارو بۆڕیەكانی خوێنیش تاڕاددەیەك لو ڕیشاڵی ماسولكەیی پێكهاتوون ، پەیوەندی و كارلێككردنی بەردەوام هەیە لە نێوان ماسولكە و ئەندامانی جەستە ، جەستەی مرۆڤێكی تەندروست لە ٦٥٦ ماسولكە پێكدێت كە لەڕوی چۆنایەتیەوە لە ڕەگەزی نێردا بەهێزترو قەوارە پڕترو زیاتر توانای بەرجەستەبونیان هەیە ،بێگومان بەڕەچاوكردنی قەوارەو ئەركە بێشومارەكانی ماسولكە بونی هەرجۆرێك نەخۆشی یا كێشەیەك لە ماسولكەدا كاریگەری گەورە بەگشتی لەسەر جەستەی مرۆڤ دروست دەكات و لە تواناكانی كەم دەكاتەوە.
كرژبون لەكۆی كێشەكانی ماسولكەدا پشكی شێری بەردەكەوێت و هۆكارێكە بۆ سنورداركردنی جوڵەو ئازارو سڕبون لەجەستەدا.
ئەگەر چی كرژبوونی ماسولكە سەرچاوەیەكە بۆ ئازارو كەمبونەوەی جوڵە ، بەڵام شەرت نیە هەموو كات كێشەكە لە خودی ماسولكەكەدا بێت، 
هۆكاری هەمەجۆر هەیە كە كرژی دروست ئەكەن بێ ئەوەی كێشەكە لە خودی ماسولكەكەدا بێت .
١.ماندووكردنی جەستە بۆ ماوەیەكی زۆر كە زیاترە لە تواناكانی ماسولكە.
٢.خەمۆكی و نائارامی و پەستانی دەروونی 
٣.كێشەی وەك سوانی جومگە و بەگیروەستان لاوازی و هەوكردن لە بڕبڕەو جومگەكاندا.
٤.خواری و ناڕێكی لە ئێسكەكاندا دەبێتە هۆی تێكچونی هاوسەنگی و هێزو درێژی لەماسولكەكاندا دواجار كرژی و ئازار.
٥.تێكچونی سوڕی خوێن بە هۆی كەمی جوڵە و نەكردنی وەرزشەوە ، پەستانی دەروونی ، جگەرەكێشان ، زۆر خواردنەوەی ئەلكهول و كەم خواردنەوەی ئاو كەمخەوی و بەدخۆراكی لەو هۆكارانەن كە سوڕی خوێن دوچادی كێشە دەكەن و سەرەنجام كرژی ماسولكە و ئازار
٦.هەوكردنی جومگە و كەمبونەوەی توانای جوڵە، لاوازی و كسرتبونەوەی ماسولكە ی لێەكەوێتەوە سەرەنجام كرژی و ئازار
٧.كەمی مەگنیسیۆم لە جەستەدا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ دروست بوونی كرژی
 ماسولكە ،گوڵەبەڕۆژە كاكاو گوێز مۆز كێوی ئەنەناس سپێناخ بڕۆكلی لەو خۆراكانەن دەوڵەمەندن بە مەگنیسیۆم .
٨.نەخۆشیەكانی وەك لاوازی گورچیلە پەسان بەرزی خوێن، شەكرە.
٩.لاوازی غوددە بەزۆری لەشەواندا دەبێتەهپی كرژبوونی ماسولكەكانی پوز.
١٠.كرژبوونی ماسولكە لە كاتی حەوانەوەدا دەگەڕێتەوە بۆ كەمی كالیسیۆم لە جەستەدا.
١١.داخزانی دیسكی نێوان بڕبڕەكان ئینزیلاق، هۆكارە بۆ كرژبونی ماسولكەكان، سڕبون و ئازار لە پەلەكان زۆرجار بەهۆی كرژبونی ماسولكەكانە كە ئەمەش سەرچاوەكەی ئینزیلاقە.
١٢.بوونی كێشە لە ڕیخۆڵەو گەددە دا هەندێ جار كرژی ماسولكەی لێدەكەوێتەوە.
١٣.كێشی زۆر هۆكارە بۆ دروست بوونی پەستان لەسەر بڕبڕەو جومگەكان بەمەش كرژی ماسولكەی لێدەكەوێتەوە.
١٤.پێكانی وەرزشی و پێكان لە ژیانی ڕۆژانەدا.
سەنتەری چارەسەری سرووشتی لە قەڵادزێ 
07511630355