کۆڵۆن - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 16 أكتوبر 2018

کۆڵۆن

قۆڵۆن . چییە چۆن چارەسەرەی دەکەین قۆڵۆن *دەبێتە ھۆی خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەسواسی، دوودڵی، ترس، ڕەشبینی، لاوازبوونی بیرەوەری، کەمبوونەوەی تەرکیز، سەرئێشەی شەقیقە. ئازار لە ھەموو گیاندا. یەکەم کێشەی قۆلۆن کۆبوونەوەی غازاتێکی زۆرە لە ڕیخۆڵەکان و قۆلۆندا، ئەم غازاتە تووشی ئازاری دەکات. بەپێی توێژینەوەکان قۆلۆن بەھیچ شێوەیەک ھەست بە ئازار wasناکات ئەگەر بە چەقۆش ببڕدرێت، بەڵام کۆبوونەوەی غازات دەی ئاوسێنێت و ئاوسانیش تاکە ھۆکارە بۆ ئەوەی قۆلۆن ھەست بە ئازار بکات چونکە پاڵ بە دەمارەکانی ناو قۆلۆن دەدات و ئاگاداریان دەکاتەوە.
کاتێک کەسێک گرفتی کۆبوونەوەی غازاتی ھەیە لە قۆلۆندا پێی دەڵێن قۆلۆنی ھەیە، کەسەکەش تووشی ئازار دەبێت و کاتێک پشوو دەدات کە ڕزگاری دەبێت لە غازات و دەردانی پاشەڕۆ.
کاریگەرییەکانی قۆڵۆن لەسەر تەندروستی کەسەکان:
١- کۆبوونەوەی غازات وادەکات پەستان بچێتە سەر میزەڵدان و دڕکە پەتک لە بەشی خوارەوەی پشت، وادەکات کەسەکە زوو زوو بیەوێت میز بکات، وە زۆر کات ئازاری خوارەوەی پشتی ھەیە کە ھەمان ئەو ئازارەیە کە ژنانی دووگیان لە مانگەکانی کۆتاییی سکپڕیەکەیاندا ھەیانە.
٢- ھەندێک کەس لەلای ڕاست و چەپی سکیانەوە تووشی ئاوسان دەبن بەھۆی کۆبوونەوەی غازات لە قۆلۆنی ئەو ناوچانەدا و دەبێتە ھۆی ئازار وە بە جووڵە کردن یان نووشتانەوە وەک شێوازی سوجدەبردن باش دەبێت.
٣-یان لە قۆلۆنی ناوەڕاستدا کۆدەبێتەوەو سک دەئاوسێت و پەستان دەکاتە سەر گەدە، گەدەش تووشی ترشەلۆک دەبێت
٤- ھەروەھا پەستان دەخاتە سەر سنگ و سییەکان و تووشی ھەناسە توندی دەکات.
٥- قۆلۆن دەبێتە ھۆی ئەزێت دانی دوو دەمار کە لەلای ڕاست و چەپی شان بۆ سەر سنگ دێت، ھەندێک جار ئازارەکە ھێندە زۆرە کەسەکە ھەست دەکات کێشەی دڵی ھەیە.
٦- ھەروەھا قۆلۆن دەبێتە ھۆی کاریگەری خستنە سەر دەمارەکانی لای مل کە دەبنە سەر ئێشە، سەر ئێشەی پشتی سەر یان شەقیقە.
ھۆکاری گرفتی قۆڵۆن چیە؟
قۆلۆن زیادبوونی بەکتریایە لە قۆلۆن وڕیخۆڵەکاندا، دەرمانەکانی زانستی پزیشکی نوێ توانیویانە تەنھا %٧-١٠ کێشەکە چارەسەر بکەن، ئەویش تەنھا نەھێشتنی نیشانەکانە.