ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له ژن‌دا به هۆی سێكسه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه :
بابەتەکە درێژە بەڵام بێزارمەبە بیخوێنەوە سوودی زۆرە بۆ تۆی بەڕێز ....
ئێستا ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به هۆی سێكسه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه له ژن و پیاودا وه‌ك یه‌ك بڵاون ، و له زۆربه‌ی جاریشدا زۆرێك له‌و نه‌خۆشیانه هۆكاری حاڵه‌ته‌كانی نهزۆكین.
پ: هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی به سێكس ده‌گوێزرێنه‌وه چین؟
* ده‌ست كردن به سێكس له ته‌مه‌نێكی زوه‌وه.
* سێكس كردن به سه‌رپێی و گۆڕینی هاوبه‌شه‌كه به به‌رده‌وامی.
* چاودێرییه‌كی ته‌ندروستی ناته‌واو.
* هه‌ندێك خووی سێكسی ، وه‌ك په‌یوه‌ندی سێكسی نازاووزێی كه هانی زۆربوونی میكرۆبه‌كان ده‌دات.
* خووگرتن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه.
هه‌رچۆنێك ئه‌و تێكچوونانه‌ی كه له ئه‌نجامی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌وه په‌یداده‌بن ، نه‌بینراون یان ڕاسته‌وخۆ هه‌ستیان پێ ناكرێت ، ئه‌وه‌نده بڵاوبوونه‌وه‌یان زیاتر ده‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بوونی نه‌خۆشییه‌كه په‌نهان ده‌بێت ، هه‌ندێك نه‌خۆش له سه‌ره‌تادا نه‌زانراو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه درمیش بێت.
پ: نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشی یه چی یه كه به سێكس ده‌گوێزرێته‌وه؟
* له حاڵه‌تی هه‌وكردنی ناتووند دا ، ده‌توانرێت تێبینی ئه‌م نیشانانه بكرێت:
- لێچۆڕینێكی زێی زیاد له ئاسایی ، بۆنێكی به‌هێز و ڕه‌نگێكی جیاواز.
- ههستدارێتی كه ده‌بێته هۆی خوراندن له زێ و كۆمدا.
- هه‌ست به سووتانه‌وه له میزكردندا له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاره‌زووی میزكردن.
- هه‌ست كردن به ئازار له كاتی سێكس كردن‌دا.
- هه‌وی ئه‌و لیمفه ڕژێنانه‌ی كه‌وتوونه‌ته گرێی ڕانه‌وه.
- ده‌ركه‌وتنی زیپكه و برین له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ.
* له حاڵه‌تی ده‌ركه‌وتنی تووند دا ، ده‌توانرێت سه‌رنج بدرێته ئه‌م نیشانانه‌ی لای خواره‌وه:
- ئازار له خوارووی سكدا یان له هه‌ردوو ناوه‌ندا له‌وانه‌شه پله‌ی گه‌رمی له‌ش به‌رزببێته‌وه.
- خوێن به‌ربوون له ده‌ره‌وه‌ی كاتی كه‌وتنه سه‌ر خوێندا ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌وكردنی ناوپۆشی مناڵدان و جۆگه‌كانه.
پ: ئه‌و كه‌سه كه زانی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌یه ، چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكات؟
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی لێچۆڕینی زێ كه بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه یان ئازار له كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی دا پێویسته ژنه‌كه ئه‌م كارانه بكات:
1- سێكس نه‌كردن.
2- ئاگاداركردنه‌وه‌ی مێرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی بۆ نه‌گوێزرێته‌وه ئێستا بوونی نه‌خۆشی سێكسی جێی شه‌رم نی یه ، به‌ڵكو وه‌كو هه‌موو نه‌خۆشییه‌كی دی سه‌یری ده‌كرێت ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ده‌ربخرێت ، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری خێرای بۆ بكرێت.
- دیده‌نی پزیشكی ژن به خێرایی بۆئه‌وه‌ی جۆری تاقیكردنه‌وه و لێنۆڕینه پێویسته‌كان دیاری بكات و چاره‌سه‌ری له‌باری بۆ ده‌ستنیشان بكات ، وه پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه پیاوه‌كه و ژنه‌كه پێكه‌وه بگرێته‌وه.
- پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه زۆر به ووردی بكرێت ، هه‌روه‌ها پێویسته چاودێری چاره‌سه‌ره‌كه تا كۆتایی بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشانه‌كانیش دیار نه‌مابوون، جگه له نه‌خۆشی سی دا چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی به سێكس ده‌گوێزرێنه‌وه ساكار و ئاسانن ، و چاره‌سه‌ریش خێرا ئه‌نجام به ده‌ست ده‌دات ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كاندا ده‌ستی پێكرا و بۆ ماوه‌ی پێویستی خۆی به‌رده‌وام بوو.
پ: چۆن خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه به سێكس ده‌گوێزرێنه‌وه ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین؟
له‌م ڕێگایانه‌وه ده‌توانین ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین:
- دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندی سێكسی له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌ری.
- ئاگاداربوون له‌و مێرده‌ی كه ناسراوه به سه‌ركێشیه سێكسییه‌كانه‌وه.
- گونجاندنی ڕه‌فتاری سێكسی له‌گه‌ڵ جۆری ژیاندا ، بۆ نموونه: ( كهبوت ) ی نێر باشترین هۆكاری خۆپارێزه دژی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له سێكسكردنه‌وه په‌یدا ده‌بن، به تایبه‌تیش له نه‌خۆشی سی دا.
- ڕه‌چاوكردنی چاودێری دروستی به‌رده‌وام.
پاككردنه‌وه‌ی ڕۆژانه بۆ ناوچه‌ی كۆئه‌ندامی زاووزێ زۆر گرنگه، هه‌روه‌ها پێویسته پاككردنه‌وه له پێش و له داوی كاره سێكسیه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت.
- دووركه‌وتنه‌وه له په‌یوه‌ندی سێكسی نازاووزێی چونكه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی میكرۆب له ڕیخۆڵه‌وه بۆ ناو زێ.
پ: ئایا گرنگترین ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشییه سێكسیه‌كان كامانه‌ن؟
* كه‌ڕوو: وه‌ك كاندیدا ئهلبیكان( Candida albiccans ) كه ده‌بێته هۆی كه‌ڕووه نه‌خۆشی Mycoses.
* مشه‌خۆره‌كان:
- مشه‌خۆری قامچیدار: كه پێی ده‌وترێت تریكۆمۆناس: Trichomonas Vaginalis كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی تریكۆمۆناسی زاووزێی.
* به‌كتریا:
- به‌كتریای گۆنۆكۆك: كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی سوزه‌نكی لینجهچین. (Blen -noragie )
- به‌كتریای كیفی ( Chlamydiose trachomatis )ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی كلامیدیۆز.
- مایكۆپلازما " تاكه توخمی هۆزی پلازمیدییه كهڕووییهكانه " ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی.
- مایكۆپلاسمۆز.
* ڤایرۆس:
- ڤایرۆسی هرپس كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی زیپكه‌ی زێ( Herpes genital ).
- ڤایرۆسی پاپیلۆما: كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی هه‌ڵئاوسانی زیپكهیی.
- ڤایرۆسی ( HIV ) ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی سیدا ، سروشتی ئه‌م میكرۆبانه له یه‌كێكیانه‌وه بۆ یه‌كێكی دی ده‌گۆڕێن، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و نه‌خۆشی یه‌ی به به‌كتریا په‌یدا ده‌بێت ، وه‌كو ئه‌و نه‌خۆشی یه‌ی به ڤایرۆس په‌یدا ده‌بێت چاره‌سه‌ر ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر شیكاره تاقیگه‌ییه‌كان بۆ زانینی جۆری میكرۆبه‌كه و دواتریش دیاریكردنی جۆری چاره‌سه‌ره‌كه.
1- كه‌ڕوی زێ:Mycoses:
نه‌خۆشی یه‌كی به‌ربڵاوه به‌هۆی كهڕویهكهوه په‌یداده‌بێت كه له هۆزی ههوێنهكانه و پێی ده‌وترێت ( Candida albi-cans ) له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌ڕووه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له جۆگه‌ی هه‌رسدا ده‌ژی ، له‌به‌رئه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌رچاوه‌ی كه‌ڕوی زێ له ڕیخۆڵه‌وه دێت.
زیادبوونی ترشێتی زێ یارمه‌تیده‌ره بۆ زۆربوونی ئه‌م جۆره كه‌ڕووانه ، له‌به‌رئه‌وه ئه‌و ههوانهی زێ كه له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه سێكسی یه‌كانه‌وه دروست ده‌بن ، یارمه‌تی مانه‌وه‌ی كه‌ڕووه‌كه ده‌ده‌ن.
پ: نیشانه‌كانی كه‌ڕوی زێ چی یه؟
- زۆر خوراندنی ناو زێ و كۆم كه هه‌ندێك جار كه‌سه‌كه ئۆقره ناگرێت.
- سووتانه‌وه له كاتی میزكردندا.
- هه‌ڵئاوسان و سووربوونه‌وه‌ی زۆر له ئه‌ندامی پێشه‌وه‌ی زاوزێ دا، ئه‌مه‌ش مانای وایه ههوێكیگهورهیه.
- لێچۆڕینێكی سپی له زێ وه كه ئه‌ستوور و لینجه.
پ: چۆن كه‌ڕوی زێ ده‌رده‌كه‌وێت؟
- دیاریكردنی كه‌ڕووه‌كان ئاسانه ، پزیشك ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێی لێنۆڕینی كلینیكییه‌وه له لێنۆڕگهكهی و له‌ڕێی لێنۆڕینی شله لێچۆڕاوهكهی زێ وه به هۆی میكرۆسكۆبه‌وه ده‌زانرێت.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری كه‌ڕووی زێ بكه‌ین؟
- چاره‌سه‌ره‌كه جێگه‌ییه به هۆی شافی زێ وه ده‌بێت كه دژی كه‌ڕووه‌كانه ، ته‌واوكردنی ئه‌م چاره‌سه‌ره به‌وه ده‌بێت كه نه‌خۆشه‌كه هه‌ندێك حه‌پی دژه كهڕووش له ڕێگای ده‌مه‌وه وه‌ربگرێت ، بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتووبێت و پێویسته چاره‌سه‌ره‌كه ماوه‌یه‌كی ته‌واو به‌رده‌وام بێت ، له‌هه‌مان كاتدا پێویسته مێرده‌كه‌شی بخرێته ژێر هه‌مان چاره‌سه‌ره‌وه ، بۆئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی میكرۆبه‌كه بۆ یه‌كتری نه‌گرێته‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره كه‌ڕووه به‌رگرییان به‌هێزه.
پ: چۆن ده‌سته‌به‌ری چاره‌سه‌ر به كه‌ڕووی زێ بكه‌ین؟
- ده‌توانین تووشبوون به كه‌ڕوی زێ كه‌مبكه‌ینه‌وه و كاریگه‌رییه‌كانیشی داببه‌زێنین به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م ڕێسا سروشتی یانه‌ی خواره‌وه:
* خۆبه‌دوورگرتن له زیادكردنی ترشێتی زێ ، به به‌كارهێنانی سابونی به‌هێز و نه‌خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پڕن له شه‌كر.
* خواردنی شیره‌مه‌نییه‌كان به تایبه‌تی شیری ڕووت خۆی.
* به‌پێی توانا كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی دژه زینده‌كان ( ئه‌نتی بایۆتیك ) كه به‌كتریاكانی ناو زێ خراپ ده‌كه‌ن.
* پاك نه‌كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ناو زێ ده‌بێته هۆی خراپ كردنی به‌كتریا پارێزه‌ره‌كانی ناو زێ.
* پاك و خاوێن كردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی زێ ، به‌یانی و ئێواره له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌ستكێشی گه‌رماو وخاولی پاك.
* له‌به‌رنه‌كردنی جلی ناوه‌وه به ته‌ڕی.
* زۆر سێكس نه‌كردن.
2- تریكۆمۆناسی زێ:Trichomonase:
هۆكاری ئه‌م نه‌خۆشی یه مشه‌خۆرێكی میكرۆسكۆبییه كه پێی ده‌وترێت TrichomonaseVaginalis ئه‌مه‌ش نه‌خۆشی یه‌كی به‌ربڵاوه چونكه یه‌كێك له پێنج كه‌س ڕۆژێك له ڕۆژان تووش ده‌بێت ، به‌ڵام به نه‌خۆشییه‌كی ترسناك دانانرێت ، چونكه به ته‌نها له ناو زێ دا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌م نه‌خۆشی یه به په‌یوه‌ندی سێكسی ده‌گوێزرێته‌وه ، هه‌روه‌ها به‌هۆی جلی پیسی ته‌ڕی ناوه‌وه.
له پاودا ئه‌م مشه‌خۆره له جۆگه‌كانی میزدا ده‌مێنێته‌وه و هیچ نیشانه‌یه‌كی دیاریش نی یه كه به‌ڵگه بێت بۆ بوونی.
پ: نیشانه‌كانی تریكۆمۆناسی زێ كامانه‌یه؟
- هه‌ست كردن به ئاگر له ده‌رچه‌ی زاووزێ و سه‌ره‌تای زێ دا كه له‌وانه‌یه تا ناوه‌وه‌ی ڕانه‌كان درێژ ببێته‌وه.
- شله لێچۆڕینێكی شلی كه‌ره‌یی ، كه بۆنێكی ناخۆشی لێ دێت.
- هه‌ست كردن به ئازار له كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی دا.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری تریكۆمۆناسی زێ بكه‌ین؟
- چاره‌سه‌ر له ڕێگای ده‌مه‌وه ده‌بێت ، و ده‌شتوانرێت له‌گه‌ڵیدا چاره‌سه‌رێكی جێگه‌یی به‌كاربهێنرێت، ده‌بێت ڕه‌چاوی یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان به ته‌نها یان هه‌ردووكیان زۆر به ووردی و به‌پێی ڕێنماییه‌كانی پزیشك بكرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌دا زۆر جار پزیشك چاره‌سه‌ری دژی كه‌ڕوی زێ به‌كارده‌هێنێت، پێویسته مێردیش هه‌مان ئه‌و چاره‌سه‌ره به‌كاربهێنێت، هه‌روه‌ها پێویسته به درێژایی ماوه‌ی چاره‌سه‌ركردنه‌كه خۆی له په‌یوه‌ندی سێكسی به‌دوور بگرێت.
3- كلامیدیۆز:Chlamydiose:
له نێو نه‌خۆشییه سێكسیه‌كاندا له هه‌موویان زیاتر بڵاوه ، هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌كتریایه‌كی بچوك پێی ده‌وترێت Chlamydiose trachomatisو نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه چونكه زۆر جار تووشی ژنه گه‌نجه‌كان ده‌بێت كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 -30 دایه و به یه‌كه‌مین به‌رپرسی هه‌وی جۆگه‌كان داده‌نرێت كه به زۆری ده‌بێته هۆی نه‌زۆكی.
پ: نیشانه‌كانی كلامیدۆز چی یه؟
- له سه‌ره‌تادا هیچ نیشانه‌یه‌كی ده‌رناكه‌وێت كه به‌ڵگه‌ی بوونی نه‌خۆشییه‌كه بن ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ی هه‌ڵیگرتووه ده‌یگوێزێته‌وه، له پاشتردا ئه‌م نیشانانه‌ی خواره‌وه‌ی تیادا ده‌رده‌كوێت.
- شله لێچۆڕینێكی زێ.
- له كاتی میزكردندا هه‌ست كردن به ئاگرو سووتانه‌وه.
- له كاتی په‌یوه‌ندی سێكسی دا هه‌ست كردن به ئازار.
ئه‌م نیشانانه به ته‌نها به‌س نین ، دیاریكردن به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌و نیشانانه‌دا ئازار له جومگه‌كان و هه‌وكردن له لینجه چینی ناوپۆشی چاودا ڕووی دابوو.
پ: چۆن كلامیدیۆزمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت؟
- به‌هۆی لێنۆڕین و پشكنینی میكرۆسكۆبییهوه بۆ ئه‌و نموونانه‌ی له زێ و ملی مناڵدان و میزه‌ڕۆوه وه‌رده‌گیرێت.
- له ڕێی گه‌ڕان به دوای دژه ته‌نه‌كان له خوێندا، ئه‌م ته‌نانه له‌ش دروستیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هۆیانه‌وه خۆی بپارێزێت له دژی هێرشه میكرۆبییه‌كان، بوونیان له خوێندا ئاماژه‌یه بۆ بوونی نه‌خۆشییه‌كه.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری كلامیدیۆز بكه‌ین؟
- چاره‌سه‌ر به هۆی دژه زینده تایبه‌ت به به‌كتریاوه ده‌بێت ، پێویسته چاره‌سه‌ر بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌رده‌وام بێت، پێویسته مێرد هه‌مان چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت ، هه‌وروه‌ها پێویسته له ماوه‌ی چاره‌سه‌ره‌كه‌دا خۆیان له په‌یوه‌ندی سێكسی به دوور بگرن.
4- سوزه‌نكی لینج:Blennoragie–Blennorrhea:
سوزه‌نكی لینج به هۆی به‌كتریایه‌كه‌وه په‌یدا ده‌بێت پێی ده‌وترێت ( Gonocoque ) كه به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه هاوبه‌شه سێكسیهكهیان زۆر ده‌گۆڕن هه‌روه‌ها تووشی لاوان و ڕه‌به‌نه‌كان ده‌بێت.
سوزه‌نكی لینج به‌هۆی په‌یوه‌ندی سێكسی یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه هه‌روه‌ها به هۆی خاولی گه‌رم و شێداری كه‌سی تووشبووه‌وه.
پ: نیشانه‌كانی سوزه‌نكی لینج كامه‌یه؟
- نیوه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه تووشبوون هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشییان له‌سه‌ر ده‌رناكه‌وێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه‌خۆشییه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ هاوبه‌شه‌كه ، ده‌رباره‌ی نیوه‌كه‌ی دیكه‌ی ژنه تووشبووه‌كان هه‌ندێك نیشانه ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك كه ناڕه‌حه‌تیان ناكات.
- لێچۆڕینێكی زێی ڕه‌نگ زه‌ردی زیاد له ئاسایی.
- كرانه‌وه‌یه‌كی هێواش له كاتی میزكردندا.
- هه‌ندێك جار ئازار له خوارووی سكدا.
به‌ڵام نیشانه‌كانی سوزه‌نكی لینج لای پیاو به‌هێزه وه‌ك:
- ئازارێكی زۆر له كاتی میزكردندا.
- میزێكی لێڵ.
- ده‌رچوونی شله‌یه‌كی كێماوی له چووكه‌وه.
پ: چۆن سوزه‌نكی لینج ببینین؟
- به شیكاری تاقیگه‌یی و وه‌رگرتنی نموونه له زێ و ملی مناڵدان و میزه‌ڕۆ.
- له ڕێگای لێنۆڕینی خوێنه‌وه.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری لینجه لێچۆڕین بكه‌ین؟
ئه‌گه‌ر لێچۆڕینهكه له كاتی خۆیدا دۆزرایه‌وه و به خێرایی چاره‌سه‌ر كرا ئه‌وا هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ به‌جێ ناهێڵێت.
چاره‌سه‌ره‌كه بریتی یه له به‌كارهێنانی دۆزێك له دژه زیندهیهكی تایبه‌تی ( ئه‌نتی بایۆتیك ) هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت ماسولكه به هه‌مان ئه‌م دژه زینده‌ییه بكوترێت، چاك بوونه‌وه خێرایه ، به‌ڵام چاودێری و ئاگاداری زۆر پێویسته بۆ ماوه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ر چاك بوونه‌وه ڕووی نه‌دا ئه‌وا گه‌لێك به‌ره‌نجامی ترسناك به‌هۆی ئه‌م پشت گوێ خستنه‌وه ڕوو ده‌دات له‌وانه:
- لای پیاو هه‌وه‌كه به‌ره‌و هه‌ردوو كۆئه‌ندامی میز و زاووزێ ده‌چێت ، به‌ره‌نجام ئه‌گه‌ری نه‌زۆكی و به گران میزكردن به هۆی ته‌سكی میزه‌ڕۆوه.
5- مایكۆپلاسمۆز:Mycoplasmoses:
زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه تا ئێستا به ته‌واوی نی یه ، له ڕێگای دوو جۆره به‌كتریاوه به ئاسانی په‌یدا ده‌بێت كه ئه‌وه‌ش به هۆی چاندنی به‌كتریای ناو زێ وه ( Vaginale Flora )وه ده‌ركه‌وتووه كه بریتی یه له:Mycopasmaheminis وUreaplasmaurealyticum ، ئه‌م به‌كتریایانه گه‌شه ده‌كه‌ن و ده‌بنه هۆی په‌یداكردنی نه‌خۆشییه‌كه به‌هۆی كاریگه‌ری هه‌وكردن یان له ئه‌نجامی به‌كارهێنانی هه‌ندێك ده‌رمانه‌وه.
پ: ئه‌و نیشانانه كامانه‌ن كه به‌ڵگه‌ن بۆ بوونی مایكۆپلاسمۆز؟
- نیشانه‌كان ده‌رناكه‌ون یان له 4% ی حاڵه‌ته‌كاندا به په‌نهانی ده‌مێننه‌وه.
- لای ژن له‌وانه‌یه لێچۆڕینی زێی كه‌م له‌گه‌ڵ كزانهوهیهكی هێواش له كاتی میزكردندا ڕووبدات.
- لای پیاو ، لێچۆڕینێكی كه‌می چووكی له كاتی به‌یانی دا ڕووده‌دات.
پ: چۆن مایكۆپلاسمۆز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
- نه‌خۆشیه‌كه به هۆی دژه ته‌نه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت كه ژن و مێرد بۆ ماوه‌ی سێ هه‌فته به‌كاری بهێنن.
ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كه نه‌كرا له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌زۆكی به‌هۆی هه‌وی جۆگهكانهوه ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه ببێته هۆی نه‌زۆكی له پیاودا له ئه‌نجامی هه‌وی بوربوخ پێش تووشبوون به نه‌زۆكی ژن ده‌كه‌وێته به‌ر له‌بارچوونی دووباره‌بوونه‌وه.
6- فهرهنگی:Syphlis:
نه‌خۆشی یه‌كه زۆر له كۆنه‌وه ناسراوه ، به‌كتریایه‌ك دروستی ده‌كات كه شێوه‌كه‌ی لوولپێچی یه ، ئه‌م نه‌خۆشی یه زۆر به خێرایی ده‌ته‌نێته‌وه ، له سه‌ره‌تادا شاراوه و سووكه ، له پاشتردا ورده ورده به هێواشی په‌ره‌ده‌سێنێت ، به‌ڵام به جێگیری له‌پاش چه‌ند ساڵێكی درێژخایه‌ن ده‌بێته هۆی مردنی كه‌سه تووشبووه‌كه.
پ: ئه‌و نیشانانه‌ی به‌ڵگه‌ن بۆ بوونی فهرهنگی چین؟
- پاش نزیكه‌ی سێ هه‌فته به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی سێكسی درمی دا ، له زۆربه‌ی جاردا برینی بچوك له زێ یان له ملی مناڵداندا په‌یدا ده‌بێت بنكی برینه‌كه ڕه‌قه به‌ڵام بێ ئازاره ، له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ڕژێنێكی لیمفاوی ڕه‌ق له بنكی ڕاندا ده‌رده‌كه‌ون له زۆربه‌ی جاردا كه‌سه تووشبووه‌كه بوونی برینكه نابینێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ملی مناڵداندا بوو ، هه‌روه‌ك له زۆربه‌ی جاردا ڕووده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سه‌كه ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی توندی بڵاوبوونه‌وه و درمی و نه‌خۆشییه‌كه یه‌كسه‌ر ده‌گوێزرێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانرێت.
له‌وانه‌یه برینه‌كه له ناوچه‌ی دیكه واته له ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ دا ده‌ربكه‌وێت وه‌ك له ناو ده‌م یان له په‌نجه‌دا ، لای پیاو به ئاسانی ده‌دۆزرێته‌وه چونكه تا ڕاده‌یه‌ك به‌رده‌وام له سه‌ری چووكدا ده‌رده‌كه‌وێت.
پاش شه‌ش یان هه‌شت هه‌فته برینه ده‌ركه‌وتووه‌كه وون ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ڕژێنه لیمفاویه ڕه‌قه‌كانیش ، به‌ڵام میكرۆبه‌كه‌ی سفلس هه‌ر ده‌مێنێته‌وه و به قوڵی ده‌چێته ناو ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ وه.
پاش دوو یان سێ مانگ له تووشبوونه‌كه نه‌خۆشیه‌كه ده‌گاته پێست و لینجه په‌رده‌كان ، ئه‌وسا په‌ڵه پێستێكی ڕه‌نگ په‌مه‌یی له هه‌موو ناوچه‌كانی له‌ش په‌یدا ده‌بێت ، و له‌وانه‌شه له‌گه‌ڵیدا په‌ڵه‌ی خۆڵه‌مێشی یان زۆر سوور له زێ و له‌سه‌ر هه‌ردوو لێو ته‌نانه‌ت له ناو ده‌میشدا ده‌ربكه‌وێت ، لهوانهشهزیپكهی بچوك بچوك له به‌ری ده‌ست و بنی پێ یان له ده‌وروبه‌ری ده‌م په‌یداببێت.
هه‌موو ئه‌م زیپكه و برینانه سه‌رچاوه‌ی توندی ته‌نینه‌وه و درمین ، كه له‌وانه‌یه ئه‌مه چه‌ند مانگێك بخایه‌نێت ، له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه ( وه‌ك جگه‌ر و گورچیله‌كان ) تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌ربكه‌وێت.
پاش ئه‌م دیارده پێستیانه ، بۆ چه‌ند ساڵێك نیشانه‌كان وون ده‌بن ، به‌رئه‌نجامه‌كانی لێنۆڕینی خوێن له‌م كاته‌دا ئاسایی ده‌نوێنن ، له كاتێكدا نه‌خۆشیه‌كه هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی جه‌سته داده‌ڕزێنێت.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ و ناوه‌وه نه‌خۆشیه‌كه ده‌گاته ده‌ماخ و دڕكه په‌تك و چاوه‌كان و له دوایدا وا له نه‌خۆشه‌كه ده‌كات یان ئیفلیج بێت یان شێت ، ئێستا له‌م حاڵه‌ته تیژانه له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا نه‌ماون.
پ: چۆن بوونی سفلسمان بۆ ده‌ربكه‌وێت؟
- نموونه‌یه‌ك له برینه‌كه وه‌رده‌گرین و به میكرۆسكۆب وه‌رده‌گیرێت به دوای میكرۆبی سفلسهكهدا ده‌گه‌ڕێن كه شێوه‌یه‌كی لوولپێچی هه‌یه.
- نموونه‌یه‌ك له خوێن شیكار ده‌كرێت به دوای دژه ته‌نه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت جه‌سته تووشی نه‌خۆشی فهرهنگی ( سفلس ) بووه.
له‌و ماوه دوور‌و درێژه‌دا كه نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه ده‌رناكه‌وێت ( قۆناغی بێده‌نگی یان مت بوون ) شیكاره‌كانی تاقیگه‌ی خوێن هیچ جۆره دژه ته‌نێك پیشان نادات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه میكرۆبهكهش له له‌شدا هه‌یه.
به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌یی له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا به دوای سفلس دا ده‌گه‌ڕێین:
- تاقیكردنه‌وه‌ی پێش هاوسه‌ری.
- لێنۆڕینی سكپڕوونی یه‌كه‌م.
سفلس به یه‌كێك له نه‌خۆشییه هه‌ره ترسناكه‌كان داده‌نرێت بۆ ژنی سك‌پڕ چونكه میكرۆبه‌كه ده‌توانێت هه‌ر له مانگی چواره‌می سكه‌كه‌وه ، وێڵاش ببڕێت و بگاته كۆرپه‌له‌كه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی له‌بارچوونی ، یان له دایك بوونی منداڵێك كه به زگماكی سفلسی له‌گه‌ڵدا بێت.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری سفلس بكه‌ین؟
- چاره‌سه‌ری سفلس به هۆی ده‌رزی په‌نسلینه‌وه ده‌بێت كه بۆ ماوه‌ی 15 ڕۆژ له ماسولكه ده‌درێت.
ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌كه له سه‌ره‌تایدا بوو ئه‌وا چاكبوونه‌وه 100% ه ، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر له قۆناغی دواتردا كرا ( قۆناغی زیپكه په‌مه‌ییه‌كان ) كاره‌كه پێویستی به كاتێكی درێژتر هه‌یه به‌ڵام چاره‌سه‌ر له كۆتاییدا به باشی ته‌واو ده‌بێت.
7- ڤایرۆسی جگه‌ری ب:Hepatitie B:
هه‌وی جگه‌ری ب به هۆی ڤایرۆسێكه‌وه ده‌بێت كه له 50% ی به هۆی لیك یان خوێن یان سپێرم یان ده‌ردراوه‌كانی زێ وه ده‌بێت ، له‌به‌رئه‌وه به‌و نه‌خۆشیانه داده‌نرێت كه له ڕێگای سێكسه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه.
پ: نیشانه‌كانی هه‌وی جگه‌ری ڤایرۆسی ب چین؟
- به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری پله‌ی گه‌رمی له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به هیلاكی یه‌كی زۆر.
- زه‌ردبوونی ده‌م و چاو به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ( زه‌ردوویی ).
پ: چۆن چاره‌سه‌ری هه‌وی جگه‌ری ڤایرۆسی ب بكه‌ین؟
- هیچ چاره‌سه‌رێكی تایبه‌تی نی یه ، پشوودان بۆ چاكبوونه‌وه پێویسته.
ده‌توانرێت خۆپارێزی دژی نه‌خۆشییه‌كه به هۆی كوتانێكی تایبه‌تی یه‌وه بكرێت ، ئه‌م كوتانه پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ر ئه‌م ڤایرۆسه ده‌كه‌ون وه‌ك ئه‌وانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا كار ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی مادده بێهۆشبه‌ره‌كان به‌كارده‌هێنن یان ئه‌وانه‌ی نێربازی یان مێ بازی ده‌كه‌ن.
8- هرپس:Herpes genitol:
ئێستا ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر بڵاوه له ڤایرۆسێكه‌وه په‌یدا ده‌بێت پێی ده‌وترێت هرپسی مرۆیی Herpes Simplex و به هۆی په‌یوه‌ندی سێكسی یه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه ، گواسته‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ واته له ڕێگای گه‌رماو بۆ نموونه ، زۆر ده‌گمه‌نه.
نه‌خۆشی هرپس چاكبوونه‌وه‌ی نی یه ، له ده‌مدا بێت یان له ئه‌ندامه‌كانی زاووزێ دا ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێگای گواستنه‌وه‌وه ده‌چێته له‌شه‌وه و لێی ده‌رناچێت.
پاش به‌سه‌ربردنی ماوه‌ی هه‌وكردن ڤایرۆسه‌كه ده‌چێته ئه‌و ڕژێنه لیمفانهی لێوه‌ی نزیكن و تیایاندا ده‌مێنێته‌وه ، له ئه‌نجامی هیلاكییه‌كی جه‌سته‌یی یان په‌ستانی ده‌روونی یان له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كه‌وتنه سه‌ر خوێن ، ڤایرۆسه‌كه له شوێنه‌كه‌ی خۆی ده‌رده‌چێت و سه‌رله‌نوێ نوێ ده‌بێته‌وه.
ماوه ماوه نه‌خۆشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه له پاشدا وون ده‌بێت بۆئه‌وه‌ی جارێكی دی هه‌ڵبداته‌وه ئا به‌و شێوه‌یه به درێژایی ژیان به‌رده‌وام ده‌بێت ، ئه‌م نه‌خۆشییه له یه‌كێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دی ته‌نها له ماوه‌ی هه‌وكردندا ده‌گوێزرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌م ماوه‌یه‌دا پێویسته كه‌سه‌كه خۆی له په‌یوه‌ندی سێكسی به دوور بگرێت ، به‌كارهێنانی كۆندۆم ( یاكهبوت ) ی نێر زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه نه‌گوێزرێته‌وه.
پ: ئه‌و نیشانانه كامانه‌ن كه به‌ڵگه‌ن بۆ بوونی هرپس؟
- له سه‌ره‌تادا نه‌خۆش هه‌ست به‌وه ده‌كات له جێگایه‌كی دیاریكراوی پێستیدا یان له لینجه چینه‌كاندا ده‌رزی ئاژن ده‌كرێت ، ئه‌وه‌نده‌ی پێ ناچێت له‌و جێگایه‌دا ناوچه‌یه‌كی سوورهه‌ڵگه‌ڕاو په‌یدا ده‌بێت و چێكڵدانهی بچوك بچوك تێیدا كۆده‌بێته‌وه و پڕ ده‌بن له ئاو ، له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی ئه‌م چیكڵدانانهدا ورده ورده ده‌گۆڕێن بۆ برینی ووردی به ئازار ، به‌ڵام له‌پاش هه‌فته‌یه‌ك خۆیان چاك ده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی جێگا به‌جێ بهێڵن.
له حاڵه‌ته تونده‌كاندا له‌وانه‌یه دومه‌ڵ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له پله‌ی گه‌رمی له‌شدا دروست ببن.
پ: چۆن هرپس چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟
- به خواردنی حه‌پی به‌رگری دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی پێنج جار له ڕۆژێكدا بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 ڕۆژ.
- به به‌كارهێنانی مهڵحهمێكی ده‌ره‌كی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شوێنی برینه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار ، مه‌به‌ست له چاره‌سه‌ره‌كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی نۆبهكهیه ، چونكه تا ئێستا چاره‌سه‌رێك نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به ته‌واوه‌تی ڤایرۆس له‌ناو به‌رێت.
پ: بۆچی هرپس بۆ ژنی سك‌پڕ مه‌ترسیداره؟
- ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه له كاتی له‌دایك بوونی منداڵه‌كه‌دا بۆی بگوێزرێته‌وه ، له‌و حاڵه‌ته‌دا له‌وانه‌یه منداڵه‌كه تووشی هه‌وكردنی مێشك یان هه‌وی ده‌ماغ ببێت كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی مردنی منداڵێك له هه‌ردوو منداڵ.
ئه‌گه‌ر ژن تووشی نۆبه‌یه‌كی هرپس بوو دوو مانگ پێش له‌دایك بوونه‌كه پێویسته به خێرایی پزیشكه‌كه‌ی ئاگاداربكاته‌وه ، له‌و حاڵه‌ته‌دا منداڵه‌كه به نه‌شته‌رگه‌ری قه‌یسه‌ری له دایك ده‌بێت.
9- وه‌ره‌می پۆپنه‌ی كه‌ڵه‌شێر:Condylomes:
ئه‌م نه‌خۆشییه له ئه‌نجامی ڤایرۆسێكه‌وه په‌یدا ده‌بێت كه سه‌ر به گۆدارهكانه له ناو ئه‌م هۆزه‌دا ڤایرۆس هه‌ن ده‌بنه هۆی شێرپه‌نجه‌ی ملی مناڵدان ، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كه‌مته‌رخه‌می نه‌كرێت له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له وه‌ره‌مه پیسه‌كانیش بێت ، وه‌ره‌می پۆپنه‌ی كه‌ڵه‌شێر ، ته‌نها به كرداری سێكسی ده‌گوێزرێته‌وه.
پ: نیشانه‌كانی وه‌ره‌می پۆپنه‌ی كه‌ڵه‌شێر چۆنن؟
- له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا نیشانه‌یه‌كی وا نی یه كه به‌ڵگه بێت بۆ بوونی ، و له‌م حاڵه‌ته‌دا وه‌ره‌مه‌كه میكرۆسكۆبین و ناتوانرێت به ته‌واوی پێی بزانرێت ته‌نها له ڕێگای لێنۆڕینی وه‌رگرتنی توێژاڵێك یان ڕنینهوهوه ده‌بێت ، هه‌روه‌ها ئێستا له ڕێگای گیراوه‌ی ترشی سركیكهوه ده‌توانرێت بزانرێت ، هه‌روه‌ها به هۆی لێنۆڕینی ملی زێ وه له ڕێگای ناوبینی زێ وه ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر وه‌ره‌م و برینه‌كان گه‌وره‌بوون ده‌توانرێت به چاوی ڕوون ببینرێت كه له شێوه‌ی خڕكانهی بچوك بچوك كه ڕه‌نگیان وه‌ك گوڵ یان خۆڵه‌مێشه و له ته‌نیشته‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌ردوو لچه گه‌وره و لچه بچوك په‌یدا ده‌بن ، هه‌روه‌ها له ده‌رچه‌ی زێ و له ملهكهیدا ، له‌وانه‌شه له‌سه‌ر كۆمیش ده‌ربكه‌ون.
پ: چۆن چاره‌سه‌ری وه‌ره‌می پۆپنه‌ی كه‌ڵه‌شێر بكه‌ین؟
- پێویسته له پێشدا هه‌موو زیانه‌كانی وه‌ره‌مه‌كه ببڕین و لاببرێن ، ده‌توانرێت ڕێگه‌ی جیاواز بۆ ئه‌و لابردنانه به‌كاربهێنین: چاره‌سه‌ری كیمیایی ، چاره‌سه‌ری كاره‌بایی ، تیشكی لێزه‌ر ، به‌فری كاربۆنی ، نایترۆجینی شل.
له‌پاش چاره‌سه‌ر نه‌خۆش بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌ژێر چاودێری پزیشكدا ده‌مێنێته‌وه نه‌وه‌كو وه‌ره‌مه‌كان هه‌ڵبده‌نه‌وه ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته مێردیش بخرێته ژێر هه‌مان چاره‌سه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ته‌نینه‌وه به دووربن.