ئازاره‌كانى سك و هۆكاره‌كاني به پى شوينه كاني
زور گرنگه بو هةموو كةس كة بيزانى
1- سه‌روى ناوك ژێرى پهراسوهكان:
يه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئازارى ئه‌م شوێنه جه‌ڵته‌ى دڵه, به تايبه‌تى ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ته‌مه‌نى زۆر بێت و نيشانه‌كانى تر‌ى جه‌ڵته‌ى پێوه دياربێت. ئازارى ئه‌م شوێنه ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ى جه‌ڵته بێت به ڕێكردن و جوڵه ئازاره‌كه زياتر ئه‌بێـت.
هۆكارێكى تر‌ى ئازارى ئه‌م شوێنه‌ى سك برينى گه‌ده و دوانزه‌گرێ يه. ئه‌گه‌ر دوانزه گرێ بێت ئه‌وه به نان خواردن ئازاره‌كه زياتر ئه‌بێت. ئه‌گه‌ر گهدهبێت به برسێتى زياتر ئه‌بێت.
هۆكارێكى تر‌ى ئه‌م ئازاره كێشه‌ى پهنكرياسه كه به چه‌مانه‌وه بۆ پێشه‌وه كه‌م ئه‌بێته‌وه و به ڕاكشان زياد ئه‌كات.
به‌رد و التهابى زراو و نه‌خۆشييه‌كانى جگه‌ر هۆكارێكى تر‌ى ئه‌م ئازاره‌ن.
2- سه‌ره‌وه‌ى سك لاى ڕاست:
ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه‌ى سك هه‌مان هۆكاره‌كانى خاڵى پێشووى هه‌يه له‌گه‌ل ئهكهرى ناته‌واوى سي ڕاست.
3- سه‌ره‌وه‌ى سك لاى چه‌پ:
برين و التهابى گه‌ده و نه‌خۆشى سي چه‌پ و سپڵ هۆكارى ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه‌ن.
4- خواره‌وه‌ى سك لاى ڕاست:
هۆكارى بڵاوى ئازارى ئه‌م به‌شه ڕيخۆڵه كوێرهيه. به‌ڵام ئه‌بێت ئاگاداربين ئازارى ڕيخۆڵه كوێره سه‌ره‌تا له ده‌ورى ناوكه‌وه ده‌ست پێئه‌كات و پاشان لاى ڕاستى خواره‌وه سك. هه‌روه‌ها ڕيخۆڵه ئه‌ستوره هۆكارێكى تر‌ى ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه.
5- خوارهوى سك لاى چه‌پ:
هۆكارى سه‌ره‌كى ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه كێشه‌ى ڕووپۆشى ڕيخۆڵه ئهستورهيه كه ئه‌گه‌ر به زوويى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ڕه‌نگه توشى نهشتهرگهريت بكات.
6- خواره‌وه‌ى سك هه‌ردوو لاى ڕاست و چه‌پ پێكه‌وه:
كێشه و به‌ردى گورچيله هۆكارى ئازارى لاى ڕاست و چه‌پ پێكه‌وه‌ن و هه‌روه‌ها له خانمانيشدا التهابى لولهكانى ڕه‌حم و هێلكه‌دان هۆكاره بۆ ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه و له پياوانيشدا ئازارى گونه‌كان ئه‌وێش ئه‌گرێته‌وه و فتقيش به هه‌مان شێوه.
7- ده‌وروبه‌رى ناوك:
ژه‌هراوى بوون (ته‌سه‌موم) به خۆراك و التهابى ڕيخۆڵه باريكه هۆكارى ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه‌ن.
8- خواره‌وه‌ى ناوك:
هۆكارى ئه‌م ئازاره التهابى ميزڵدان و التهابى ڕێڕه‌وى ميز و ده‌ست پێكردنى سوڕى مانگانه هۆكارى ئازارى ئه‌م ناوچه‌يه‌ن.