--- ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل ( دیسک ):
--- نیشانه‌کانی و هۆکاره‌کانی و ده‌ست نیشانکردنی :
--- شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
--- به‌شی یه‌که‌م :
ــــ ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل یه‌کێکه له هۆکاره گرنگه‌کانی ئازار مل و له ئێستا زۆر باوه ، بڕبڕه‌کانی ملی مرۆڤ ژماره‌یان حه‌وت بڕبڕه‌یه و له نێوان هه‌موو دوو بڕبڕه‌یه‌ک دیسکێکی ته‌نک هه‌یه که شله‌مه‌نیه‌ک ده‌وری داوه بۆ ڕاگرتنی مل به ڕێکی و ئاسان کردنی جوڵه‌ی مل و سه‌ر ۰
--- نیشانه‌کانی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل ـــ:
ــــ ئازاری مل و هه‌ندێ جار سه‌رئێشه له‌گه‌ڵ ئازاری زۆر له ده‌ست و په‌نجه و باڵ و شان ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌ش ئێشێت یان ئازاری زۆرتره ۰
۲ ـــ سڕبوون یان ته‌زوو هاتن یان هه‌ست کردن به مێروله‌کردنی له مله‌وه تا په‌نجه‌کانی ده‌ست ؛ زۆر جار لایه‌کی له‌شه یان زۆرتره له لایه‌که‌ی تر ۰
۳ ـــ بێهیزی یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه‌کانی ده‌ست و باڵ ۰
٤ ـــ ئازاره‌که‌ت به پێکه‌نین ، پشمین ، کۆکه زیاتر ده‌بێت ۰
٥ ـــ ئازاری مل و نیشانه‌کانی ترت زیاتر ده‌بێت دوای پشوو و ئیسراحه‌ت و دانیشتنی زۆر ۰
--- هۆکاره‌کانی ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل :
ـــ هۆکاری سه‌ره‌کی بریتی یه له ته‌قین یان پچڕان و بریندار بوونی دیسکی نێوان بڕبڕه‌کان و له ئه‌نجام دا دیسکه‌که ده‌خزێت و فشار ده‌خاته سه‌ر دڕه‌که مۆخ و ده‌ماره‌کان شان و قۆڵ و ده‌ست به‌ڵام کۆمه‌ڵێک حاڵه‌ت هه‌ن که ده‌بنه هۆی زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووشبوون له‌وانه :
۱ ـــ ته‌مه‌ن : له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕ بوونی ته‌مه‌ن دیسکی نێوان بڕبڕه‌کان وشک ده‌بێته‌وه و بێهێزتر ده‌بێت بۆیه ئه‌گه‌ری ئینزلاق زیاد ده‌کات ۰
۲ ـــ سوڕانه‌وه‌ی مل یان ئاوه‌ڕدانه‌وه‌ی کت‌وپڕ به‌تایبه‌ت له کاتی هه‌ڵگرتنی شتی قورس به شێوه‌ی هه‌ڵه ۰
۳ ـــ به‌رکه‌وتنی زه‌بر به بڕبڕه‌کانی مل وه‌ک له کاتی که‌وتن ، وه‌رزش ، ڕووداوی هاتووچۆ ۰
٤ ـــ شێوازی ڕۆژانه‌ی ژیان : بۆ نموونه دانیشتن به شێوازی هه‌ڵه بۆ ماوه‌ی زۆر ، مل نوشتانه‌وه له کاتی به‌کارهێنانی مۆباێڵ و لاپ‌تۆپ ، جگه‌ره‌کێشان ۰
٥ ـــ هۆکاری بۆماوه‌یی : له هه‌ندێک خێزان دا زیاتره ۰
٦ ـــ قه‌ڵه‌وی و زۆری کێش ۰
۷ ـــ که‌می جووڵه و ئه‌نجام دانی وه‌رزش ۰
--- &&&& شێوازی ده‌ست نیشانکردنی :
--- تیشک ؛ تیشکی ( X-Ray ) ، ( MRI) ، ( C-T Scan ) ۰
--- هێڵکاری ماسوولکه‌کانی ده‌ست و باڵ (EMG ) ۰
--- فه‌حسی خوێن به گوێره‌ی نه‌خۆشه‌که پزیشک بڕیاڕ ده‌دات ۰
-- له به‌شی دووه‌م شێوازی چاره‌سه‌رکردنی ئینزلاقی فه‌قه‌ره‌کانی مل بڵاو ده‌که‌مه‌وه پشت به خوای گه‌وره و میهره‌بان ۰
--- بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به په‌یجی د ۰ هه‌ڤین که‌ماله‌وه ۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری