هەڵامەت - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 26 أكتوبر 2018

هەڵامەت

--- ئه‌گه‌ر مناڵه‌که‌ت تووشی هه‌ڵامه‌ت بوو ؛ چی ده‌که‌یت :
--- چاره‌سه‌رکرنی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا له‌ مناڵان دا :
--- کام ده‌رمان به‌ سووده‌ بۆ هه‌ڵامه‌ت ؟ 
ـــ به‌شی دووه‌م :
--- ئه‌و ده‌رمانانه‌ی نابێت بدرێت به‌ مناڵ :
۱ ـــ شروبی کۆکه‌ : دامه‌زراوه‌ی خۆراک و ده‌رمانی ئه‌مریکا هۆشداری ده‌ن که‌ نابێت شروبی نه‌هێشتنی کۆکه‌ به‌ هیج جۆرێک بدرێت به‌ مناڵی ته‌مه‌ن که‌متر له‌ چوار ساڵ له‌ کاتی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا دا ۰
۲ ـــ ده‌رمانی دژه‌ هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) : هیچ سوودی نیه‌ و به‌کارهێنانی زیانی زۆره‌ بۆ ته‌ندروستی مناڵ و تێکڕای کۆمه‌ڵگا ۰
۳ ـــ ئه‌سپرینی مناڵ : نابێت به‌ هیچ جۆرێک بدرێت پێش ته‌مه‌نی شانزه‌ ساڵ و نیو ۰
---- تێبینی :
۱ ـــ پڕۆڤین پێویسته‌ بۆ مناڵی سه‌روو شه‌ش مانگ به‌کار بێت ۰
۲ ـــ قه‌تره‌ی فنستیل پێویسته‌ بۆ مناڵی که‌متر له‌ یه‌ک مانگ به‌کار نه‌یه‌ت : دوای یه‌ک مانگ پێویسته‌ به‌س به‌ ڕێنمیایی پزیشک به‌کار بهێنێت و ته‌نها بۆ سێ ڕۆژ ۰
۳ ـــ بۆ لووت گیران باشتره‌ قه‌تره‌ی ئاوی موقه‌تر یان قه‌تره‌ی نۆرماڵ سه‌لاین به‌کار بێت
---- که‌ی پێویسته‌ مناڵه‌که‌ت پیشانی پزیشک بده‌یت :
۱ ـــ بوونی تایه‌کی زۆر : کاتێ پله‌ی گه‌رمی زیاتر بێت له‌  ( 39.3 )   یان له‌رز و تایه‌کی زۆر  و  گه‌وره‌ بوونی لیمفه‌ گرێیه‌کانی مل۰
۲ ـــ بوونی نیشانه‌کانی وشک بوونه‌وه‌ ، سک چوون و ڕشانه‌وه‌یه‌کی زۆر ۰
۳ ـــ چاک نه‌بوونه‌وه‌ی مناڵ پاش زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ک ۰
٤ ـــ ئه‌گه‌ر مناڵ نه‌خۆشی درێژ خایه‌نی هه‌بێت وه‌ک ڕه‌بۆ ، نه‌خۆشی زگماکی دڵ ، ۰۰۰ هتد ۰
٥ ـــ مناڵی ساوای که‌متر له‌ سێ مانگ ۰
٦ ـــ بوونی ئه‌گه‌ری ماکی وه‌ک هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست ، هه‌وکردنی جیوب ، هه‌وکردنی سیه‌کان  ۰
۷ ـــ بوونی سه‌رئێشه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ڕه‌قبوونی مل و ڕشانه‌وه‌ ۰
۸ ـــ دانه‌به‌زینی تای مناڵ هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌کانی هه‌ڵامه‌ته‌که‌ی نه‌ما بێت ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/