بۆچی قژمان سپی دەبێت؟
بەشێوەیەکی گشتی قژ لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمی لە پرۆتینێك کە بەرپرسە لە دروستکردنی تاڵەکانی قژ پێی دەوترێت کریاتین. بەشی دووەمی لەماددەی ملانین پێکدێت، ئەم ماددەیە بەرپرسە لەبەخشینی ڕەنگ بە قژمان.
لەگەڵ تێپەڕینی تەمەندا ئەم ماددەیە کەم دەبێتەوە و ڕەنگی قژ دەگۆڕێت بۆ ڕەساسی و پاشان سپی دەبێت.
هۆکارەکانی سپی بوونی قژ:
یەکەم" هۆکاری بۆماوەیی: هۆکاری کەموکورتی و گوێزانەوەی سیفەتی جینات لە باوانەوە بۆ وەچەکان.
دووەم" کێشەی تەندروستی: وەك تێکچوونی هۆرمۆنەکان بەتایبەت هۆرمۆنی غوددە و کەمخوێنی و کەمبوونی ڤیتامین و، کانزاکان و، مس و کالیسیۆم کە بەرپرسن لە دروستکردن و پێکهاتەی میلانین.
بەتایبەت کەمی ڤیتامینەکانی وەک B6 و B12 و ڤیتامین D و E کە لە خواردنەکانی وەک هێلکە و گۆشتی سور و قارچک و پەتاتە و شیر و میوە و سەوزەدا هەن.
هەروەها کەمی کانزاکانی وەك ئاسن و یۆد، کە ئەمانیش زیاتر لە ماسی و جگەر و گێزەر و مۆزدا هەن.
سێییەم" جگەرەکێشان و خواردنەوە کحولییەکان و خواردنەوە وزە بەخشەکان: توێژینەوەیەکی بەریتانی دەری خستووە سپی بوونی قژی ئەوانەی جگەرەکێشن چوار هێندە زووتر ڕوودەدات لەچاو ئەوکەسانەی جگەرەکێش نین.
چوارەم" فشاری دەرونی و ماندووبوونی زۆر و درێژخایەن:
هۆکارە دەرونییەکانی وەك هەستکردن بە ترس و دڵەڕاوکێ و سترێس و قەلەقی.
هەروەها کێشەی نوستن و کەم خەوی و، توڕەبوونی زۆر.
پێنجەم" زۆر ڕەنگ گۆڕینی قژ بە بۆیەی کیمیای کاریگەری زۆر خراپی لەسەر قژ دەبێت.
شەشەم" پیس بوونی ژینگە و بەرکەوتنی خۆڵ و پیسییەکانی تر کە زیان بەکونیلەکانی پێستی سەر دەگەیەنن.
حەوتەم" زیاد خواردنەوەی چا و قاوە کاریگەری دەبێت لەسەر زوو سپی بوونی قژ.