زیانەکانی پڕۆتینی لەشجوانی - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأربعاء، 31 أكتوبر 2018

زیانەکانی پڕۆتینی لەشجوانی

--- زیانه‌ ترسناکه‌کانی پڕۆتینی له‌شجوانی :
---  مه‌ترسیه‌کانی پاوده‌ری پڕۆتینی هۆڵه‌کانی وه‌رزش :
ــــ بۆ به‌ ده‌ست هێنانی ماسولکه‌ی به‌هێز و جه‌سته‌یه‌کی سه‌رنج ڕاکێش ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان په‌نا بۆ به‌کارهێنانی پاوده‌ری پڕۆتین ده‌بن که‌ له‌ جێم و هۆڵه‌کانی له‌شجوانی یان تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ڕیکلامی بۆ ده‌کرێت بێ زانینی زانیاری ته‌واو ده‌رباره‌ی زیانه‌کانی ئه‌و پاوده‌رو گیراوانه‌ ۰
ــــ به‌ پێی تازه‌ترین راپۆرتی دۆیچەڤیڵەی ئەڵمانی، بەشێک لەو پرۆتینە دەستکردانە لە بە تێپەڕینی کات و دوای ماوه‌یه‌ک له‌ به‌کارهێنانچه‌ندین کاریگەرییە نەرێنی لەسەر جەستە درووست دەکەن ۰
ـــ توێژینەوە و پشکنینەکان دەریان خستووە بەشێک لە پاوده‌ری پرۆتینییەکان هۆرمۆنی گەشەی مانگایان تێدایە وەک(recombinant bovine growth hormone) و (recombinant Bovine somatotropin)  کە زیانی زۆر لە جەستە دەدەن ; ئەو دوو هۆرمۆنە مانگاییە زیانی مەترسیدار لە کۆئەندامی زاووزێ، هەرس  و خوێن دەدەن و لە هەندێک وڵات تەنانەت رێگە نادرێت لە مانگاش بدرێن ۰
--- هه‌روه‌ها ئه‌م پڕۆتینه‌ دروستکراوانه‌ کۆمه‌ڵێک زیانی تری هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ یان بڕێکێ زۆری لێ به‌کار بێت له‌وانه‌ :
۱ ــــ سستی و وه‌ستانی گورچیله‌  ۰
۲ ـــ سستی جگه‌ر و تێک چوونی ئه‌نزیمه‌کانی جگه‌ر ۰
۳ ـــ به‌ردی گورچیله‌ و میزڵدان ۰
٤ ـــ ژه‌هراو بوون به‌ کانزا قورسه‌کان وه‌ک گۆگرد و کادمیۆم و زه‌رنیخ ۰
٥ ـــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و که‌می ڤیتامینه‌کان ۰
٦ ـــ سه‌رئێشه‌ و گێژی و هیلاکی و گرژبوونی ماسولکه‌کان .
--- بۆیه‌ پسپۆڕان ڕێنمیایی ده‌ده‌ن که‌ پێش به‌کارهێنانی ئه‌و پاوده‌رانه‌ پێویسته‌ دڵنیا بن که‌ فه‌حسی کولاتی کۆنتڕۆڵ کراوه‌ و نابێت بۆ ماوه‌یه‌کی دوور ودرێژ به‌کار بێت و   باشتره‌ له‌ ژێر ڕێنمیایی پزیشکی پسپۆڕ به‌کار بێت ۰
ئاماده‌کردنی دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ پزیشکی وه‌رزش
ئه‌ندامی کۆلیژی ئه‌مریکی بۆ زانستی خۆراک
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/