غازاتی مناڵ - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 8 أكتوبر 2018

غازاتی مناڵ

ژانی مناڵانی تازە لەدایک بوو(غازات):
بریتییە لە گریانی بەھێزی منداڵی تازە لەدایک بوو بە شێوەیەک ژیربوونەوەی ئاستەمە کە زۆربەی کات لە ئێواران و شەواندا ڕوودەدات،ئەم حاڵەتەش زۆربەی کات زیاد لە ٣ کاتژمێر ئەخایەنێ لە شەوو ڕۆژێکداو لە ھەفتەیەکدا زیاد لە ٣ ڕۆژ دووبارە ئەبێتەوە،لە ١٠٪ - ٤٠٪ مناڵانی تازە لەدایک بوو توش ئەم حالەتە ئەبن و لە ٦ھەفتەی سەرەتایی تەمەندا ئەگاتە لوتکە لە دوای ئەوە وردە وردەھێواش ئەبێتەوە.
ھۆکاری سەرەکی ئەم ژان و (غازات)ە تا ئێستا نازانرێ بە تەواوی ھەرچەندە ھەندێک لە زاناکان دەڵێن بەھۆی پێنەگەشتووی کۆئەندامی دەمار لە ڕیخۆڵەکاندا دروست دەبێت.
دیاری کردن و ناسینەوەی ئەم حاڵەتە لە مناڵاندا پێویست بە وەرگرتنی زانیاری و پشکنینی مناڵەکە ھەیە تا دڵنیابین ھیچ ھۆکارێکی تر نیە لە پشت گریانی مناڵەکە.
پزیشکی منداڵان دڵنیای دەداتە دایک و باوکەکان کە ئەم حاڵەتە مەترسیدار نیە و لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنی مناڵەکە بۆ ٣مانگ یان ھەندێک کات بۆ ٦ مانگ نامێنێت.ھەندێک چارەسەری سادەش دەتوانرێ بەکاربھێنرێت وەکو قەترەی(Simethicone) یان ھەندێک دەرمانی(Probiotics) کە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵانەوە ئەنوسرێت.
ئەوەی گرنگە داوا لە دایک و باوکان ئەکەین کە دوور کەوتنەوە لە ھەندێک چارەسەری ھەڵە کە وەکو سوودی نیە بگرە زیانی ھەیە بۆ تەندروستی مناڵەکە لەوانەش (باژەڵە) کردنە بۆ منداڵ کە بۆی ھەیە ببێتە ھۆی ھەوکردنی برین و خوێنی مناڵەکە کە مەترسی لەسەر ژیانی مناڵەکە دروست دەکات و چارەسەر کردنی ئاسان نیە.
       بە ھیوای لەش ساغی و  تەندروستیەکی
                   باش بۆ ھەموو لایەک
ئامەدە کردنی:د.ئومێد علی سعید