#پشکنینی_ESR
#ئەوفەحسەی_کە_خەڵک_پێی_دەڵێت_فەحسی_ڕۆماتیزمە_چیە؟
#ئەگەر_ئەمە_بەرز_بێت_مانای_چیە؟
#وەڵام :
ئی ئێس ئاڕ ESR تێستێکی تایبەتی خوێنەکە بۆ خروکە سورەکان دەکرێت، وەک هەمو فەحسەکانی تر سودی یارمەتیدانی پزیشکە بۆ تەشخیس و دیاریکردنی باری تەندروستی نەخۆش.
ئەگەر ئەم فەحسە بەرزبێت مانای چیە؟
زۆربەی خەڵک کاتێک ئەم فەحسەدەکات و بەرز دەبێت ئیتر پێی دەڵێن ڕۆماتیزمەت بەرزە و وادەزانێ نەخۆشی ڕۆماتیزمەی هەیە !!!
ئەمە زۆر هەڵەیە چونکە ئەم فەحسە بەتەنها پەیوەندی بە نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانەوە نیە ( هەرچەند نەخۆشیە ڕۆماتیزمیەکانیش چەندین جۆر و شیوازی هەیە )
بەڵام ئەم فەحسە شتێکی فراوانە و لە زۆر حاڵەتدا بەرز دەبێتەوە
#ئەو_حاڵەتانەی_کە_وادەکەن_فەحسی_ئی_ئێس_ئاڕ_ESR_بەرز_ببێتەوە_ئەمانەن
۱ـ کەمخوێنی
۲ـ نەخۆشیەکانی گورچیلە
۳ـ lymphomaشێرپەنجەی لیمفاوی
٤ـ نەخۆشی multiple myeloma
٥ـ تەمەنی زۆر ( پیری )
٦ـ حەمل ( سکپڕی)
۷ـ نەخۆشی temporal arteritis
۸ـ نەخۆشیەکانی غودە
ـ نەخۆشیەکانی سیستەمی بەرگری خۆی وەک :ـ
۱٠ـ ئێس ئێڵ ئی SLE
۱۱ـ ڕۆماتیزمەی جومگەکانRA
۱۲ـ Giant cell arteritis
۱۳ـ polymyalgia reumatica
۱٤ـ حەساسیەکان یان ڤاسکولایتس
ـ هەندێ لە نەخۆشیەکانی میکرۆب و هەوکردن وەک
۱٥ـ هەوکردنی ئێسک
۱٦ـ هەوکردنی دڵ
۱۷ـ هەوکردنی پێست
۱۸ـ هەوکردنی سیستەمی
۱۹ـ سیل
وە چەندین شتی تر کە دەبێتە هۆی بەرزبومەوەی ئەم فەحسە
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
#نیشانە پێشوەختەکانی تووشبوون بە ڕۆماتیزمی جومگەکان :
ڕۆماتیزم نەخۆشیەکی سیستمی خودبەرگریکاری لەشە ، دەبێتە هۆی هەوکردنی درێژخایەنی جومگەکان، نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە لە سەرەتا سادەن ، دێن و دەڕۆن، ووردە ووردە زیاتر دەبن لە ماوەی چەند مانگێکدا.
۱. شەکەت بوون fatigue: نەخۆش هەست بە بێتاقەتی و شەکەتبوون دەکات پێش چەند مانگێک لە دەرکەوتنی نەخۆشیەکە.
۲. ڕەقبوونی جومگەکان لە بەیانی، یەکێکە لە گرنگترین نیشانەی ڕۆماتیزم کە هەر لە زوو دەردەکەوێت ، نەخۆش بەیانیان تووشی ڕەقبوونی جومگە بچووکەکانی دەست دەکات کە ڕەنگە چەند دەقەک تاکوو چەندین سەعات بمێنێتەوە .
۳. جومگەبچووکەکانی دەست یەکەم نیشانەی ئەم نەخۆشیەیە کە ڕەنگە یەک جومگە یان زیاتر لە هەمان کات ڕەقببێت و هەوکردنی تووشبێت. بەڵام لەوانەشە جومگە گەورەکانی لەش بگرێتەوە.
٤. ئازاری جومگەکان، دوای ڕەقبوونی جومگە نەخۆش هەست بە ئازاری جومگەکە دەکات ، لە کاتی پشوودانی جومگەکە یان لە جوڵە ئەو ئازارە بەردەوام هەستی پێدەکات.
٥. هەوکردنی مامناوەندی جومگە ، بەمەش جومگەکە ئەستوور دەبێت گەرم دەبێت بە دەست لێدانی.
٦. کەمێک بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش ، یەکێکە لە نیشانە پێشوەختەکانی ڕۆماتیزم دوای هەوکردنی جومگە.
۷. سڕبوونی دەست لە ئەنجامی هەوکردنی ژێی ماسوولکەکان و پاڵەپەستۆ خستنە سەر دەماری هەستەوەری کە بۆ دەست دەچێت .
۸. کەمبوونەوەی جووڵەی ئاسایی جومگەکان بەهۆی هەوکردنی ناوەوەی جومگە و ژێی ماسوولکە و بەستەری دەورووبەری جومگە کە ڕێگردەبێت لە نووشتانەوە و ڕاستکردنەوەی جومگە.
۹. هەندێک نیشانەی گشتی نەخۆش دەیبێت لە سەرەتای درووستبوونی نەخۆشیەکە وەکوو: بێتاقەتی و لاوازی لە کاری ڕۆژانە ، دەم ووشک بوون، ووشک بوون و خورانی چاو ، کەم خەوی ، سنگ هێشە لە ئەنجامی هەوکردنی پەردەی دەوری سیەکانی داوە، کەم بوونەوەی شەهیەی خواردن ، دابەزینی کێشی لەش .
#کەواتە کاتێ ئەم فەحسەت بەرز دەبێت وامەزانە ڕۆماتیزمەت هەیە!بەڵکو ئەو هەمو هۆکارەی سەرەوەی هەیە و ئەگونجێ شتێکی بەسیتیش بێت
واتە ئەم فەحسە بەتەنها مانای نیە و ناتوانرێت لێکبدرێتەوە ..لەوکاتەدا دەبێ پزیشکەکەی خۆت بەپێی حاڵەتی خۆت و فەحس و زانیاریەکانی تر لێکدانەوەی ئەو فەحسەت بۆ بکات.
#ڕێژەی_ئاسایی ئی ئێس ئاڕ
تەمەنی خور پەنجا ساڵ
پیاو= ۱٥
ژن = ۲۰
تەمەنی سەروو پەنجا ساڵ
پیاو= ۲۰
ژن = ۳۰
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m