چەوری خوێن چییە؟! ئەگەر ڕێژەکەی بەرز بوو چی کێشەیەک دروست دەکات؟؟ چۆن دەستنیشان دەکرێت....؟؟
#چەوری_خوێن بریتییە لەو مادە چەوریانەی کە لەخوێندا هەن وەکو کۆلیسترۆڵ و چەوری سیانی، وە بەرزی ڕێژەی چەوری خوێن مەترسی توشبون بە کێشەکانی دڵ و جەڵدە زیاد دەکات، ئێستا زۆر کەس کێشەی بەرزی چەوری خوێنیان هەیە لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆر لە خواردنی پڕ چەوری و ئامەدەکراو دەخۆن، هەروەها دەکرێت بەهۆی چەند #نەخۆشیەکەوە ڕوبدات لەوانە : شەکرە، غوددەی تەمبەڵ، کیسی هێلکەدان ، قەلەقی بەردەوام، نەخۆشیەکانی گورچیلە و جگەر، جگەرە کێشان و بەکارهێنانی کهول، کەمی جوڵە و وەرزش نەکردن ،چەند دەرمانێک، وە دەکرێت بۆماوەیی بێت.
لەو خواردنانەی کە ڕێژەی چەوری خوێن بەرز دەکەنەوە:
پەنیر، شیری پڕ چەوری، کەرە، ماست، ڕۆنی دەستکردی ڕوەکی (ڕۆنی چێشت لێنان) و چپسی پەتاتە، گۆشتی سوری چەور ، زەیتی گوێزی هیندی...
بەرزی چەوری خوێن بێ نیشانەیە و مەترسیە بۆ دڵ ، بۆیە پێویستە فەحسی Cholestrol و TG خوێن بکرێت تا ڕێژەکەی دیاری بکرێت ، وە پێویستە 10-12 سەعات پێش فەحسەکە هیچ نەخورێت و نەخورێتەوە جگە لە ئاو بۆ ئەوەی فەحسەکە ڕاستتر بێت.