زیادبونی کێش لە زستان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 23 أكتوبر 2018

زیادبونی کێش لە زستان

-- زیاد بوونی کێش و قه‌ڵه‌وی له‌ پایز و زستان دا :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
ـــ له‌گه‌ڵ دابه‌زینی پله‌ی گه‌رما و هاتنی  سه‌رما و سۆڵه‌  له‌ ناوه‌ڕاستی وه‌رزی پایز و وه‌رزی زستان به‌شێکی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان دووچاری کێشه‌ی زیاد کێش و قه‌ڵه‌وی ده‌بنه‌وه‌ ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ  وه‌رزش نه‌کردن و که‌م بوونه‌وه‌ی جووڵه‌ و ڕویشتن به‌ پێ و دانیشتن و به‌ سه‌ر بردنی کاتێکی زۆر له‌ ناو ماڵ دا ۰
۲ ـــ خه‌مۆکی وه‌رزی زستان و پایز و تێک چوونی میزاج ئه‌مه‌ش پاڵ به‌ هه‌ندێ که‌سه‌وه‌ ده‌نێت زیاتر په‌نا بۆ زۆر خواردن بنێنن ۰
۳ ـــ هه‌ست کردن به‌ بۆشایی و  و دڵته‌نگی و نائومێدی ۰
٤ ـــ خواردنی بڕێکی زۆر له‌ شیرینی ۰
٥ ـــ له‌ وه‌رزی زستان بڕێکی زیاتر له‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ ده‌خۆرێت که‌ بڕێکی زۆر وه‌زیان تێدایه‌ وه‌ک سه‌روپێ ، نۆکاوی پڕ چه‌وری و دوگ و به‌ز ۰
٦ ـــ له‌ برکردنی جل و به‌رگی ئه‌ستوور و زۆر که‌ ده‌بێته‌ هۆێ شاردنه‌وه‌ی زیاد کردنی  کێشی ئه‌و که‌سه‌ و به‌ تایبه‌ت ورگی ۰
۷ ـــ نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له‌ ئاو چونکه‌ له‌ که‌شی سارد که‌متر هه‌ست به‌ تینیووه‌تی ده‌که‌یت ۰
۸ ـــ نووستن بۆ ماوه‌یه‌کی زیاتر له‌ پێویست به‌ به‌رده‌وامی ۰
۹ ـــ نه‌خواردنی میوه‌ و سه‌وزه‌ : به‌ تایبه‌ت به‌ ڕۆژ که‌ بڕێکی زۆر ڕیشاڵیان تێدایه‌ و  وزه‌یان که‌متر تێدایه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندن مادده‌ دژه‌ ئۆکسانه‌کان  و ڕێگه‌گرن له‌ زیاد بوونی کێش و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌ده‌ن ؛ ئه‌گه‌ر 
بشخورێن ته‌نها یه‌ک جاره‌ و به‌ شه‌وانه‌ ۰
۱۰ ـــ  که‌می ڤیتامین دی ؛ له‌ به‌ر نه‌چوونه‌ به‌ر هه‌تاو ۰
دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی 
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
بۆ زانیاری زیاتر ده‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆرکامه‌ران ژاژڵه‌یی
لینکی په‌یج : https://www.facebook.com/kamaranrasoolz/