چه‌ند ئامۆژگارییه‌کی گشتی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئازاری پشتیان له‌گه‌ڵ دایه :
۱ــ تکایه کێشت دابه‌زێنه ، چونکه کێشی زۆر کاریگه‌ریه‌کی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر بڕبڕه‌کانی پشتت ۰
۲ــزۆر دانیشتن یاخود زۆر وه‌ستان به پێوه هه‌ردووکی کاریگه‌ریه‌کی خراپی هه‌یه ، هه‌تا ئه‌توانیت لهجوڵهیا به
۳ــخۆت لاده له‌هه‌ر جوڵه‌یه‌کی خێرا یان هه‌ڵه‌ی بڕبڕه‌کانی پشتت ۰۰۰
٤ــ ئه‌گه‌ر پشتوێنی توبی به‌کارده‌هێنیت بۆ پشتت پێویسته له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت (چونکه زۆر به‌کارهێنانی ده‌بێته هۆی لاوازی ماسولکه‌کانی پشت )۰
۵ــ له‌کاتیکدا بمانه‌وێت شتێک هه‌ڵگرینه‌وه ، پێویسته ئه‌ژنۆمان بچه مێنینه‌وه نه‌ک پشتمان ۰۰
٦ــ له‌کاتی دانیشتن دا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک دانیشه و پشتیه‌ک یان خاولیه‌کی پچووک بخه‌ره پشته‌وه ۰۰
۷ــلهکاتی نوستن دا پشتیه‌کی مامناوه‌ند به‌کاربهێنه ، باشتره له‌سه‌ر پشت یاخود له‌سه‌رلا بخه‌ویت ، هه‌ردوو ئه‌ژنۆت پچه‌مینیته‌وه وپشتیه‌ک بخه‌یته نێوان دوو ئه‌ژنۆت (شێوه‌ی مناڵ له‌سکی دایکیدا )۰۰
۸ــ هه‌وڵ ده پێڵاوه‌کانت مریح و نزم بێت ۰۰
۹ــ له‌کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل دا پشتیه‌کی بچووک له پشتته‌وه دانێ ، وهدوورکهوه له لێخوڕین بۆ ماوه‌ی زۆر، ئه‌گه‌ریش ماوه‌که زۆر بوو پێویسته له‌نیوانیا پشوو وه‌رگریت ۰۰
۱۰ــ هه‌وڵ ده که به‌پێوه ده‌وه‌ستیت به‌شێوه‌یه‌کی ڕێک بوه‌ستیت و هه‌ردووشانت به‌ره‌و پشته‌وه به‌ره و ماسولکه‌کانی سکیشت به‌ره‌و ناوه‌وه ۰۰
۱۱ــ له‌کاتی هه‌ستکردن به ئازار ،تکایه نوێژ له‌سه‌ر کورسی بکه ، سوجده مه‌به هه‌تا ئازاره‌که‌ت باش ئه‌بێت ۰
۱۲ــ له‌کاتی هه‌ستکردن به‌ئازار ئه‌توانیت جه‌وه‌نه‌ی سارد یان گه‌رم به‌کاربهێنیت ۰
۱۳ــئهگهر گه‌ده‌ت باشه ئه‌توانیت ئه‌و خواردنانه بخۆیت که بیبه‌ری توون و زه‌نجه‌فیل و زه‌رده‌چه‌وه‌ی تیایه چونکه ئه‌مانه ئازارشکێنی سرووشتیان تیایه ۰۰
۱٤ــوهرزشی گونجاوو و مه‌له‌کردن دوو هۆکاری گرنگن بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ئازار ، ئه‌بێت وه‌رزش وه‌کو چاره‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ که‌یت ۰۰
۱۵ــ ئازاره‌که‌ت مه‌شاره‌وه ،به‌ڵکو باسی که له‌گه‌ڵ پزیشکه‌که‌ت و ده‌وروبه‌رت هه‌رچه‌نه که‌میش بێت ، چونکه لایه‌نی ده‌روونی کاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ کونترۆڵ کردنی ئازاره‌که‌ت ۰۰
۱٦ــ مه‌ساج کردن به‌شێوه‌یه‌کی بازنه‌یی و به‌هێواشی کاریگه‌ریه‌کی باشی هه‌یه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی ماسوولکه‌کان ، ئه‌توانیت زه‌یتی نه‌عنا به‌کاربهینیت که سڕکه‌ره‌و ئازار شکێنی سرووشتیشه ۰۰
۱۷ــ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که ئازاری موزمنیان هه‌یه ئه‌توانن ده‌فته‌رێکی یاده‌وه‌ری دابنێن بۆ ئازاره‌کانیان ، ئه‌وشتانه بنووسن تیایدا که‌ئازاره‌که‌یان زیاد ئه‌کات یان که‌م ئه‌کات له‌ژیانی ڕۆژانه‌یاندا ،ئینجا به‌پێی ئه‌وه ژیانی ڕێکخات ۰۰۰۰۰
د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشیه‌کانی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری