Carpal tunnel syndrome
ئەم نەخۆشیە بریتیە لە بوونی ئازار وسڕبوون لە پەنجە گەورەی دەست وپەنجەی دووەم ونیوەی پەنجەی ناوەڕاست یان ئازاری مەچەک زۆر چاک لەبەر ئازار نەخۆش خەوی نامێنێت بەهۆی هەڵاوسانی بەستەرەشانەکان وبوونی پەستان لەسەر دەماری ناوەند(Median Nerve)لە ناوچەی مەچەک ئەمیش هەندێک یەک دەست یان هەردوو دەست توش دەبێت خانمان لە پیاوان زیاتر توش دەبن
ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی لاوازبوون وپوکانەوەی ئەو ماسولکانەی دەماری ناوەند جوڵەیان کۆنترۆڵ دەکات
گرنگترین هۆکارەکانی بریتین لە:
۱ـ قەڵەوی
۲ـ دووگیانی بەهۆی زیادبوونی ڕێژەی ئاو لە لەشدا ئاوسان لە دەست ومەچەک دروست دەبێت ئەمەش پەستان دەخاتە سەر دەمارەکە کەزۆر جار هەردوو لا دەگرێتەوە یان
۳ـ نەخۆشی شەکرە
٤ـ نەخۆشی سستی ڕژێنی پەریزاد واتە سستی غودە
٥ـ زەبری دەرەکی یان شکاوی لە ناوچەی مەچەک
دا.
٦ـ بەرزە پەستانی خوێن
۷ـ نەخۆشی بەستەرە شانەکان وەک ڕۆماتیزم
۸ـ تەمەنی دوای ٤٥ ساڵ لە ئافرەتان دا پاش وەستانی سوڕی مانگانە یەکێکی ترە لە هۆکارەکان
دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە:
۱ـئەم نەخۆشیە زیاتر بە پرسیار کردن لە نەخۆش وئەنجام دانی چەند پشکنینێک
۲ـئەشیعە بۆ مەچەک دەگیرێت
۳ـ هێلکاری دەمار بۆ نەخۆشەکە
چارەسەری نەخۆشیەکە:
ئەمەش بەگوێرەی ڕێژەی خراپی نەخۆشیەکە دەبێت گرنگترین چارەسەر بریتیە لە
۱ـ دوورکەوتنەوە لەو جوڵانەی ئازارەکەی زیاد دەکات
۲ـ بەکارهێنانی ڕاگری تایبەت بۆ مەچەك
۳ـ بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن ودژە هەوکردن
٤ـ کۆنترۆڵ کردنی ئەو نەخۆشیەکانی تر وەک
هەوکردنی جومگە وشەکرەو ئەوانی تر
٥ـ بەکارهێنانی دەرزی دژە هەوکردن بۆ کەمکردنەوەو نەهێشتنی هەوکردن کە ئەمیش پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامی دەدات
٦ـ نەشتەرگەری کە ئەم ڕێگایە ئێستا زۆر کەمتر بەکار دێت وتەنها بۆ حاڵەتی تایبەتی بەکار دێت
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
چاودێری ووردوچارەسەری ئازار