Plantar fasciitis
ئەم نەخۆشیە بریتیە لە هەوکردنی بەستەرە شانەی بنی پێ کە ئێسکی پاژنەی بنی پێ بە ئێسکەکانی تری بنی پێ وپلە پەنجەکانی قاچ دەبەستێتەوە گرنگترین نیشانەکانی بریتیەلە بوونی ئازارێک کە وەک ئەوە وایە نەخۆش شتی تیژ بکەن بە بنی پێدا بە تایبەتی بەیانیان کاتێک لەخەو هەڵدەستێت کە قاچ دەخاتە سەر زەوی چەند هەنگاوێک ئەم ئازارەی دەبێت پاشان کەم دەبێتەوەو نامێنێت بەڵام پاشان پێدەچێت بەهۆی زۆر بەپێوە وەستان یان هەستانە سەر پێ دوای دانیشتنی زۆر جارێکی تر ئازارەکە بگەڕێتەوە بەزۆری لەو وەرزشەوانان دا کەوەرزشی ڕاکردن زۆر دەکەن یان ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان ئەوکەسانەی پێڵاو لەپێ بکەن ناوکەفی نەبێت یان زۆرتەخت بێت
هۆکاری ڕوودانی ئەم نەخۆشیە:
ئەم بەستەرە شانەیەلە بنی پێدا وەک دەزگایەکی بەرگری لە بنی پێ بۆ شۆک و زەبری دەرەکی کار دەکات هەر کات زەبرەکە یان پەستانەکە لەتوانای بەرگری زیاتر بێت ئەوا دەبێتە هۆی قڵیش بوونی ئەم بەستەرە بە چەندجارە دوبارە بوونەوەی زەبرەکە ئەم قڵیشە زیاد دەبێت ودەبێتە هۆی هەوکردن وئازاری زۆر لە بنی پێدا
ئەو کەسانە کێن کە توش دەبن
۱ـ تەمەنی ٤٠ـ٦٠ ساڵ بەڵام لە تەمەنی گەنجتر دا هەندێک جار ڕوو دەدات
۲ـ ئەو کەسانەی زۆر بەپێوە ئەوەستن بەهۆی کارەکەیانەوە وەک مامۆستاو کەسانی تر
۳ـ ئەو کەسانەی بنی پێیان تەختە
٤ـ قەڵەوی
٥ـ چەند وەزشێک کە مەترسی زیاد دەکات وەک ڕاکردن وئایرۆبیک وبالیە چەندەهای تر
دەست نیشانکردنی نەخۆشیەکە:
پاش بینی نەخۆش لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ و پرسیار لێکردن وپشکنین دەست نیشان دەکرێت هەندێک جار ئەشیعە یان MRI بۆ دەگیرێت بۆ ئەوەی بزانرێت هۆکاری ئازارەکە بوونی درز لە ئێسکی یان شکاوی قولەپێی وپلە پەنجەکان یان بوونی ئێسکی زیادە لە بنی پێ کە جاران بە نەشتەرگەری بۆ دەکرا بەڵام ئێستا دەرکەوتووە زۆرکەس ئەو ئێسکەی هەیەو ئازاری نیە
چارەسەر :
ئەمەیان ئیشی پزیشکی پسپۆڕە نەخۆش ببنێت وچارسەری بۆ بکات
ئەویش بریتیە لە چارەسەری سروشتی ودەرمان ودەرزی پێویست بۆ بنی پێ لەژێر کاریگەری تیشکی سۆناردا هەروەها ڕێژەیەکی زۆر کەم پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە
ئامۆژگاری بۆ ئەم نەخۆشانە بریتە لە دابەزاندنی کێش وکەم کردنەوەی زۆر بەپێوە وەستان یان کەم کردنەوەی یان دوورکەوتنەوە لەو وەرزشانەی کە دەبێتە هۆی نەخۆشیەکە
بەهیوای تەندروستی باش بۆ هەموو لایەک
د.بڵند گۆران تاڵەبانی
پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکاری و
چاودێری ووردوچارەسەری ئازار