گه‌شكه چی یه؟ جۆره‌كانی چین؟
حاڵه‌تێكی پێشبینی نه‌كراو و كتوپڕه توشی منداڵ ده‌بێت‌و بێگومان گه‌وره‌ش توشی ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێت، به‌ڵام له‌منداڵاندا زۆرتره‌و زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تی گه‌شكانه‌ی كه له‌گه‌وره‌كاندا رو ده‌دات له‌منداڵییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه.
راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی:گه‌شكه جۆری زۆره به‌ڵام دو جۆریان زۆر باون وه‌ك گه‌شكه‌ی (گشتگیر) كه هه‌مو جه‌سته‌ی منداڵه‌كه ده‌گرێته‌وه‌و گه‌شگه‌ی (لاگیر) كه ته‌نها لایه‌ك ده‌گرێته‌وه، له‌م حاڵه‌تانه‌دا منداڵ ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی‌و له‌رزین‌و ره‌قبونێكی ماسولكه‌كانی له‌شی توش ده‌بێت‌و وا هه‌ست ده‌كه‌یت خه‌ریكه بخنكێت ئه‌مانه‌ش به‌هۆی تێكچونی كاره‌باییی مێشكه‌وه رو ده‌دات
له‌چ ته‌مه‌نێكدا منداڵ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ده‌بێت؟
منداڵ هه‌رله یه‌كه‌م چركه‌ساتی له‌دایك بونییه‌وه‌و ته‌نانه‌ت پێش له‌دایكبونیشی بۆی هه‌یه توشی گه‌شكه ببێت هه‌تا كاتی گه‌وره بون‌و پیربونیشی واته ده‌توانین بڵێین له‌هه‌مو ته‌مه‌نێكدا مرۆڤ ئاماده‌گی هه‌یه بۆ توشبون.
جیاوازی له‌نێوان گه‌شكه‌و په‌ركه‌م (صرع)دا چییه؟
گه‌شكه له‌وانه‌یه نیشانه بێت بۆ بونی په‌ركه‌م به‌ڵام مه‌رج نیه هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌په‌ركه‌میان هه‌یه جۆرێك له‌گه‌شكه‌یان هه‌بێت، منداڵ ئه‌گه‌ربێت‌و (تا)ی به‌رز بێته‌وه یان (كالیسیۆم)ی كه‌مبێت گه‌شكه‌ی توش ده‌بێت‌و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
گه‌شكه چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌رته‌ندروستی منداڵ دروست ده‌كات؟
ئه‌گه‌ر گه‌شكه‌كه كورتخایه‌ن بێت واته كه‌متر له(5) چركه بخایه‌نێت زیانێكی ئه‌وتۆی نابێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌وكاته‌ی خایاند ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌هه‌ر جارێكدا مێشكی منداڵه‌كه بریندار بكات‌و له‌داهاتوودا مێشكی توشی دواكه‌وتنی ژیری‌و له‌ده‌ستدانی هه‌سته‌كانی ببێت
رێوشوێنی گونجاو بۆ پاراستنی منداڵ له‌گه‌شكه چییه؟
باشترین رێوشوێن بۆپاراستنی منداڵ له‌گه‌شكه ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كاتێك هه‌ستت كرد منداڵه‌كه توشی ئه‌م حاڵه‌ته یاخود حاڵه‌تێكی نائاسایی بۆته‌وه پشتگوێ نه‌خرێت‌و نیشانی پزیشكی پسپۆڕ بدرێت چونكه دوای یه‌كه‌م گه‌شكه منداڵ پێویسته هه‌مو جۆره پشكنینێكی بۆ بكرێت‌و ئه‌گه‌ریش دوباره بوه‌وه پێویسته ده‌ست به‌چاره‌سه‌ركردن بكرێت