نەخۆشی شەقیقە ( لاسەر ئێشە )
حاڵەتێکی ناڕێکی و نەخۆشی سەرە کە بەوە دەناسرێتەوە کە کەسەکە توشی سەر ئێشەیەکی بەردەوامی دەبێت و کە زوو زوو دوبارە دەبێتەوە ، بەتایبەتیش سەر ئێشەکە یەک لای سەر دەگرێتەوە ، وە وا ھەست دەکات کە سەری لێدەدات ، وە ئازارەکە دەمێنێتەوە لە نێوان ٢ کاتژمێر ھەتا ٧٢ کاتژمێر ..
وە ھەندێ جار چەند نیشانەیەکی تریشی لەگەڵدا دەردەکەوێت وەک :-
_ھێڵنجدان
_ڕشانەوە
_ حەساسیەتی بە ڕوناکی و بۆن و دەنگ دەبێت .
وە ھەندێ جار ئازارەکە زیاتر دەبێ بە جوڵان و ھەڵسوکەوت کردن .
ھۆکارەکانی :_
باوڕ وایە بە ھۆی تێکەڵەیەک بێ لە بۆماوەی و ژینگەی کە توشی مرۆڤ دەبێ .
ھەندێک جار گۆڕان لە ھۆرمۆنە ھۆکارێکی سەرکی دەبێت .
لەسەرتای تەمەنی گەنجی و ھەرزەکاریدا لە کوڕ زیاتر ڕو دەدات وەک لە کچ .
بەڵام لە دوای تەمەنی ھەرزەکاریدا دوو بۆ سێ جار لە ئافرەتدا زیاتر ڕوو دەدات واک لە پیاو .
چارەسەر :_
دوورکەوتنەوەو و خۆپاراستن لەو ھۆکارانەی کەدەبنە ھۆی زیاد بونی سەر ئێشەکە وەک
دوور کەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دەنگەدەنگ
خۆپاراستن لە بۆنی تیژ و ڕوناکی زۆر
خۆپاراستن لە سەرما
ھەروەھا بە کارھێنانی چەند دەرمانێکی تایبەت کە لەلایەن پزیشکی پسپۆر دیاری دەکرێت .
🙏بەھیوای لەشساغی بۆ ھەمووتان 🙏