سەوەفان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 8 أكتوبر 2018

سەوەفان

هیوای سود وەرگرن 
نەخۆشی سەوەفان (Osteoarthritis) :بەربڵاوترین جۆری هەوکردنی جومگەکانە، کە تیایدا کڕکڕاگەی نێوان دوو ئێسکەکە تووشی داخوران دەبێت و بەمەش پاش ماوەیەک هەردوو ئێسکەکەی کە جومگەکە دروست دەکەن تووشی داخوران دەبێت. دەگونجێت تووشی هەر جومگەیەکی لەش ببێت، بەتایبەت جومگەکانی دەست، قاج، پشت و ئەژنۆ 
نیشانەکانی:
١- ئازاری جومگە بەتایبەت لەکاتی جوڵاندا
٢- ڕەق بوون
٣- ئاوسان
٤- خوێن تێزان
هۆکارەکان:-
١- قەڵەوی
٢- زۆر بەکارهێنانی جومگە بەتایبەت لە ئیشی قورسدا
٣- بۆماوەیی
چارەسەر:
پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە واتە درێژخایەنە بەڵام دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
١- دابەزاندنی کێش
٢- وەرزش کردن
٣- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن وە هەنذێ مادەی تر وەک Glucosamine کە خۆی بە شێوەیەکی سروشتی لە جومگەکاندا هەیە و پارێزگاری لە کڕکڕاگەی جومگەکان دەکات
٤- خواردنی تەندروست
٥- چارەسەری سروشتی
٦- پشودان