#چه‌ند_ڕێگه‌یه‌ك_بۆ_كه‌مكردنه‌وه‌ی_غازاتی_منداڵه‌كه‌ت
1- #قرقێنه‌ی پێ بده‌وه
له كاتی شیرخواردن و دوای شیرخواردن ئه‌م كرداره پێویسته، چونكه هه‌وای قه‌تیسبوو ده‌كاته ده‌ره‌وه.
2- #وه‌رزشی بایسكلی پێ بكه
ئه‌مه‌ش واته هه‌ردوو قاچی به شێوه‌ی بایسكل جووڵه پێ ده‌كه‌یت، وه‌رزشێكی باشه بۆ ڕزگاربوون له غازات.
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m
3- #مه‌ساجی سك
ئه‌مه‌ش ڕێگه‌یه‌كی باشه بۆ ڕزگاربوون له غازاتی زۆر، ده‌شتوانیت زه‌یتێك به‌كاربهێنیت و به هێواشی مه‌ساجه‌كه‌ی بۆ بكه‌یت.
4- #خاولی گه‌رم
خاولییه‌ك كه بۆ ماوه‌یه‌ك له ئاوێكی گه‌رمدا بێت وه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گونجاو بێت، بیخه سه‌ر سكی منداڵه‌كه‌ت هه‌ندێك جار كاریگه‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی غازات.
5- #خواردنی تۆ و خواردنی منداڵه‌كه‌ت
گه‌ر شیری خۆت بده‌یته منداڵه‌كه‌ت پێویسته ئاگادار بیت كه هه‌ندێك خواردن ده‌بنه هۆی غازات، هه‌روه‌ها گه‌ر منداڵه‌كه‌ت خواردنی تر ده‌خوات ئه‌وا پێویسته دووباره له‌و خواردنانه دوور بكه‌ویته‌وه.
#زانستی_پزیشکی
#soran_q_m