زانیاری لەسەر زۆربەی فەحسەکان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 22 أبريل 2018

زانیاری لەسەر زۆربەی فەحسەکان

زانينى ماناى كورتكراوەی زۆربەی پشكنينەکان و زانياريەكى كورت لەسەری به زمانى کوردی.....

ئامادەکردنی // #شاڵاو_قەڵادزەیی

پشکنینی گشتی خانەکانی خوێن (Complete Blood Count ) (C.B.C )
بریتی یە لە کۆمەڵێک پێکهاتەی ناو خوێن کە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

R.B.C یان Erythrocytes
خرۆکە سورەکان لە خوێن دا، بۆ چاودێری کردنی نەخۆشیەکانی کەمخوێنی و تالاسیمیا و شێرپەنجەی خوێن.

W.B.C یان Leukocytes

خرۆکە سپیەکان لە خوێن دا بۆ چاودێری کردنی التهابی گشت لە لەش دا وە چاودێری کردنی چارەسەری شێرپەنجەی خوێن.

Platelets 
پەڕەکانی خوێن.... بۆ دیاری کردنی کێشەکانی خوێن مەین و شێرپەنجەی خوێن.

Hgb یان Hb

هیمۆگڵۆبین لە خوێن دا بۆ دیاری کردنی ڕێژەی خوێن و چاودێری کردنی نەخۆشی کەم خوێنی لەماوەی چارەسەر پێدان.

E.S.R (Erythrocyte Sedimentation Rate)

تێکرای نیشتنی خرۆکە سوورەکانی خوێن.....
ئەم شیکاریە رێژەکەی بەرز دەبێتەوە لەم حاڵەتانەی خوارەوە....
دووگیانی و سوڕی مانگانە ، هەوکردن بە شێوەیەکی گشتی، رۆماتیزم.

BT (Bleeding Time)APTT و PT
پێوانەی کاتی خوێنبەربوون و خوێن مەین، ئەم پشکنینە بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەی خوێن مەینیان هەیە لە دوای نەشتەرگەری دڵ و نەشتەرگەری تر، وە هەمیشە پێش هەر نەشتەرگەریەکی بچوک و گەورە پێشنیار دەکرێت لە لایەن پزیشکەوە.

(G6PD) (Glucose 6 Phosphate Dehydrogenase)

ئەمە ئەنزیمێکە ڕێژەکەی کەم دەکات لە کەم خوێنی جۆری نەخۆشی پاقلە.

-Glucose پێوانەکردنی شەکر لە خوێن دا.

-Creatinine
پێوانەی کریاتینین لە خوێن دا رێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی شکستی گورچیلە. 

-Uric Acid 
ترشی یوریک لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە لە کاتی نەخۆشی گاوت یان نەخۆشی پاشاکان.

-کۆلیستیرۆڵ کە دوو جۆرە Cholesterol :

1 / ( HDL )
چەوری سودبەخشە لە خوێن دا....
2 / (LDL ) چەوری زیانبەخش لە خوێن دا....

TG (Triglycerides)
چەوری سیانە لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە لە کاتی قەڵەوی و نەخۆشیەکانی دڵ و گورچیلە و غوددەی دەرەقی و هەوکردنی پەنکریاس.

Proteins: پرۆتینەکان دەکرێت بە چەند بەشێکەوە

*Albumin ئەلبۆمین
*Globulin گلۆبولین

Bilirubin 
بیلیروبین لە خوێن دا بەرز دەبێتەوە لە کاتی زەردوویی وەکو نەخۆشیەکانی جگەر و زراو و پەنکریاس و نەخۆشی کەمخوێنی هیمۆلایتیک.

Iron : 
ماددەی ئاسن لە خوێن دا ڕێژەکەی کەم دەکات لە کاتی کەم خوێنی و کەمی ئاسن.

TIBC : 
توانای بەیەکەوە بەستنی تێکرای ئاسن لە خوێن دا بۆ دیاری کردنی کەمخوێنی بە هۆی کەمی ئاسن.

Ferritin
ئەمە ئاسنی خەزن کراوە لە جەستەدا لە ماسولکەکان دا کەم دەکات لە کاتی دوو گیانی و کەم خوێنی دا.

Calcium or Ca+2
کالسیۆم کە توخمێکی گرنگە بۆ لەش و بۆ گەشەی ئێسک.

Magnesium or Mg+
مەگنسیۆم لەوانەیە کەم بکات لە حاڵەتەکانی سکچوون و نەخۆشی شەکرە وە پێکهاتەیەکی گرنگە بۆ کاری ماسولکە و دەمارەکان.

Phosphorus
توخمی فۆسفۆر گرنگە بۆ ئێسک رێژەکەی کەم دەکات لە کاتی سکچوون و لە کاتی چارەسەری شکاوی.

Sodium or Na+
صۆدیۆم توخمێکی گرنگە له خوێن وە کەم دەکات لە حاڵەتەکانی سکچوون و ڕشانەوە و ووشک بوونەوە.

Potassium or K+
پۆتاسیۆم گرنگە بۆ کاری ماسولکە و دەمار و دڵ، کەم دەکات لە حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە و کاتی بەکارهێنانی دەرمانە میز پێکەرەکان.

Chloride or Cl-
کلۆر کەم دەکات لە حاڵەتی سکچون و رشانەوە.

pH 
پی ئێچ لە خوێن دا، ئەگەر کەمی کرد واتە ترشی خوێن زیاد دەکات ئەمەش لە حاڵەتەکانی شکستی گورچیلە.

ئەنزیمەکان Enzymes :

GOT ((Aspartate Transaminase)):
ئەنزمێکە بوونی هەیە لە جگەر و دڵ و گورچیلە دا، ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی هەوکردنی ڤایرۆسی جگەر.

GPT ((Alanine Transaminase)):
ئەنزیمێکە ئەویش بوونی هەیە لە جگەر و دڵ و گورچیلە دا، ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی هەوکردن لە ماسولکەکانی ئەو سێ ئەندامە.

LDH ((Lactate Dehydrogenase)):
ئەنزیمێکە بە زۆری بوونی هەیە لە دڵ، جگەر و گورچیلە و مێشك دا وە بوونی التهاب لە هەر ماسولکەیەکی ئەمانەدا، ڕێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی شکستی گورچیلە.

CK ((Creatine Kinase)):
ئەنزیمێکە تەنها بوونی هەیە لە دڵ و مێشك دا، لە کاتی بەرزبوونەوەی ئاماژەیە بۆ نەخۆشیەکانی دڵ و مێشك.

Lipase:
ئەنزیمێکە بوونی هەیە لە پەنکریاس، رێژەکەی بەرز دەبێتەوە لە کاتی هەوکردنی پەنکریاس دا.

هۆرمۆنەکان : Hormone

یەکەم: هۆرمۆنەکانی غوددەی دەرەقی...

Thyroxine یان T4
Triiodothyronine یان T3
Free Thyroxine یان Free T4

ئەم هۆرمۆنانە ڕێژەکەیان زیاد دەکات لەکاتی نەخۆشی بەرزی غوددەی دەرەقی و رێژەکەیان کەم دەکات لە کاتی نەخۆشی کەمی چالاکی غوددەی دەرەقی یان غوددەی تەمبەڵی.

TSH:
ئەم هۆرمۆنە رێژەکەی زیاد دەکات لە کاتی کەمی چالاکی غوددەی دەرەقی وە ڕێژەکەی کەم دەکات لە کاتی بەرزی چالاکی غوددەی دەرەقی.

Calcitonin:
ئەم هۆرمۆنە شێرپەنجەی غوددەی دەرەقی و شێرپەنجەی مەمك و سییەکان دیاری دەکات.

دووەم: هۆرمۆنەکانی پاراسایرۆید:

Parathyroid Hormone یان PTH:
ئەم هۆرمۆنە ڕێژەکەی زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی چالاکی غوددەی دەرەقی و کەمی کالسیۆم لە خوێن دا، وە ڕێژەکەی کەم دەکات لە حاڵەتەکانی زۆری کالسیۆم و کەمی مەگنسیۆم لە خوێن دا.

سێیەم: هۆرمۆنەکانی لو گورچیلەیی یان الکظریة.
Catecholamines:
ئەمە زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی پەستانی دەروونی.

Vanillylmandelic Acid (VMA):
ئەمە بەڵگەیە لەسەر توانایی ئیش کردنی غوددەی الكظريە وە ئەم هۆرمۆنە لە میزدا دیاری دەکرێت.

Cortisol: 
کۆرتیزۆن بەناوبانگە رێژەکەی زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی پەستانی دەروونی و قەڵەوی.

چوارەم: هۆرمۆنەکانی نێرینە و مێینە Testosterone هۆرمۆنی نێرینەیە...

Oestradiol (E2): 
ئەم هۆرمۆنە بۆ دیاری کردنی حاڵەتەکانی دواکەوتنی باڵغ بوون وە کێشەکانی پیتاندن.

Progestrone:
ئەم هۆرمۆنە دەردەدرێت لە هێلکەدانەوە ڕێژەکەی زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی گرێی منداڵدان و هێلکەدان، لە کاتی دووگیانی و دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان ((خارج الرحم)).

Luteinizing Hormone (LH):
ئەم هۆرمۆنە هانی دەردانی پرۆجیسترۆن و ئیسترۆجین ئەدات.

Follicle Stimulating Hormone (FSH):
ئەم هۆرمۆنە بەسوودە بۆ گەشەکردنی تۆوەکان تێیدا وە سەلامەتی هێلکەدان.

Human Chorionic Gonadotrophin (BHCG):
پشکنینی هۆرمۆنی دوگیانی..

پێنجەم: هۆرمۆنەکانی پلی پێشەوەی ژێر مێشکە ڕژێن:

Growth Hormone (GH):
هۆرمۆنی گەشە.....

Prolactin (PRL):
هۆرمۆنی شیر......

Antidiuretic Hormone (ADH):
رێژەکەی زیاد دەکات لە کاتی مژینی ئاو لە گورچیلە و کەم کردنی میز کردن.

شەشەم: هۆرمۆنەکانی پەنکریاس....

Insulin: 
ئەنسۆلین شەکری گلوکۆز دەسوتێنێت و هەڵی دەگرێت ووزەکەی لەسەر شێوەی گلایکۆجین لە جگەردا.

Glucagon:
گلۆکاگۆن....
ئەم هۆرمۆنە زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی پەستانی دەروونی.

حەوتەم: هۆرمۆنەکانی گورچیلە:

1. Renin:
زیاد دەکات لە کاتی مژینس صۆدیۆم لە گورچیلەدا، جا هەرکاتێك صۆدیۆم زیادی کرد وەکو خوێی چێشت ئەوا پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە.

2. Erythropoietin ((EPO)): 
ئەم هۆرمۆنە رێژەکەی زیاد دەکات لە حاڵەتەکانی کەم خوێنی و دووگیانی و شکستی گورچیلە.

2- زانستی خوێن (Hematology ):

1- پشکنینی خانەکانی خوێن (Complete Blood Count )
کە ئەمانە دەگرێتەوە:

خرۆکە سپیەکانی خوێن (TLC , WBC )
شێوەی خرۆکە سپیەکان (DLC ) ئەوانیش وەکو :
(Neutrophils , Lymphocytes , Eosinopile , Monocyte , Basophile ).

3- گرووپی خوێن و فاکتەری Rh ( Blood Group & Rh )

5- شیکاری کەم خوێنی ( Sickle Test )

6- گورگە سوور ( L. E Cell )

*هەندێ پشکنینی تر........

1- گرانەتا ( Widal test ).

2- برۆسێلا کە دەبێتە هۆی تای ماڵتا ( Brucella Ab or Rose bengal ).

3- هۆکارەکانی ڕۆماتیزم کە تووشی جومگەکان دەبێت (RF or RhF ).

4- شیکاری بۆ نەخۆشیە سێکسیەکان ( TPHA , VDRL , RPR ).

5- ڤایرۆسی جگەر جۆری بی (HBsAg ).

6- ڤایرۆسی جگەر جۆری سی ( HCV ).

7- ڤایرۆسی ئایدز ( HIV 1& 2 ).

8- پشکنینی گشتی میز (Urine Complete Analysis ).

9- پشکنینی گشتی پیسایی ( Stool Analysis ).

10- پشکنینی خوێنی شاراوە لە پیسایی دا (Stool for Occult Blood ).

11- پشکنینی دووگیانی ( HCG Pregnancy Test ) لە رێگای خوێن یان میز.

12- پشکنینی CRP or C-reactive protien بۆ دیاری کردنی هەوکردنی رۆماتیزمی جومگەکان و هەوکردنی سییەکان و هەوکردنی ریخۆڵە کوێرە و ریخۆڵەکان.

13- پشکنینی ASO titer بۆ دیاری کردنی التهابی لەوزەتێن و نەخۆشی سورەتا و تای رۆماتیزمی.

14- پشکنینی H.Pylori test بۆ دیاری کردنی بەکتریایەکە لە ناو گەدە دەژی.

یان H.Pylori Ag Stool کە لە ڕێگای پیسایی ئەم پشکنینە دەکرێت.

ئامادەکردنی // #شاڵاو_قەڵادزەیی