سەرەتان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الاثنين، 31 ديسمبر 2018

سەرەتان

شێرپەنجە چیە؟
نیشانەکانی چیە؟
باوترین جۆرەکانئ چین؟
هۆکارەکانی چیە؟
چارەسەری چیە؟
خۆپاراستن لێی چۆنە؟

شێرپەنجە  کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Cancer   بریتیە  لە گەشەکردنی خانەکانی لەش  بە شیوەیەکی  نا ئاسای  و هەرەمەکی،واتە خانەکانی لەش  بەشێوەیەکی نائاسای  زیاد دەکەن.

نیشانەکانی 

نیشانەکانی  شێرپەنجە  لە جۆرێکەوە بۆ جۆریکی  تریان دەگۆڕیت  بەلام بەگشتئ  ئەم نیشانانەی خواڕەوەی هەیە

🔺ماندوێتی
🔺نەمانی ئیشتیها
🔺گۆڕان لە کێشدا
🔺بێهیزی
🔺بەرزبونەوەی پلەی گەرمی
🔺ڕشانەوە
🔺ئازار
🔺کۆکە
🔺تێکچونی کرداری  هەرس
🔺هەلئاوسان
🔺برین

هۆکارەکانی شێرپەنجە

🔘 جگەرەکێسان
🔘قەلەوی
🔘خواردنەوەی کحول
🔘خواردنی ناتەندروست
🔘زیادبونی دوکەڵی کارگەو ئۆتۆمبێل  هۆکاریکی  ترە
🔘وەرزش نەکردن
🔘هەوکردن

جۆرەکانی شیرپەنجە

😱شیرپەنجەی مەمک
😱شێرپەنجەی ڕەحم
😱شێرپەنجەی پیست
😱شێرپەنجەی سیەکان
😱شێرپەنجەی خوێن
😱شێرپەنجەی کۆلۆن
😱شێرپەنجەی پرۆستات

مەترسی  شێرپەنجە چیە

مردن
کەم ئەندام بون
لاواز بونی  زۆر
برینی  گەدە
توش بون بە نەخۆشیە دەرونییەکان

چارەسەری شیرپەنجە

شێرپەنجە  ئاسای  وەکو نەخۆشیەکان  تر  ئەگەر  لەسەرەتاوە  پێی بزانرێت  و سەردانی دکتۆری  پسپۆڕ  بکە  جارەسەری  ئاسانە،
بەڵام  ئەگەر لە قۆناغی کۆتای هەستی پێ  بکرێت  چارەسەری  کەمێک قورسە بەڵام  مەحاڵ نیە.
دەبێت  لەژێر چاودیری دکتۆر بێت  و  داخلی نەخۆشخانە  بکرێت و دەرزی کیمیای  وەرگریت.

خۆپاراستن

💠دوورکەوتنەوە لە جگەرەکیشان و خواردنەوەی کحولیەکان.

💠وەرزش کردن
💠پاریزگاری کردن لە کێشی لەشت
💠کەم کردنەوەی خواردنی لە قوتو نراو
💠کەم کردنەوەی خواردنە خێراکان

ئامادەکردنی 
#ئارام_نریمان