--- نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ( هشاشة العظام ) :
--- گرنگترین هۆکار و نیشانه‌کانی :
--- تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ــــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک بریتی یه له داخوران و که‌م بوونه‌وه‌ی چڕی ئێسقانی له‌ش به ڕاده‌یه‌ک که‌مترین جووڵه وه‌ک نوشتانه‌وه یان به‌رزکردنه‌وه‌ی گسکێک ته‌نانه‌ت کۆکین ده‌بێته هۆی شکانی ئێسقان ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
۱ ـــ که‌می مادده‌ی کالسێوم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم ۰
۲ ـــ که‌می ڤیتامین ( D ) له ئه‌نجامی نه‌چوونه به‌ر تیشکی خۆر یان که‌م خواردنی ئه‌و خۆراکانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین ( D )
۳ ـــ وه‌ستانی سووڕی مانگانه له خانمان دا ۰
٤ ـــ که‌می کێش و لاوازی و به‌دخۆراکی ۰
٥ ـــ غووده‌ی سام ۰
٦ ـــ مانه‌وه له سه‌ر جێگا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ نموونه‌ی دوای جه‌ڵته‌ی مێشک ۰
۷ ـــ ئه‌نجام نه‌دانی وه‌رزش و که‌می جوڵه ۰
۸ ـــ که‌می هۆرمۆنی تێستیڕۆن له هه‌ردوو ڕه‌گه‌زدا ۰
۹ ـــ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و ئه‌و خواردنه‌وه‌نانه‌ی که‌فاینیان زۆر تێدایه وه‌ک کۆلا و یبسی ۰
۱۰ ـــ به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمان وه‌ک : مادده‌ی ستیرۆیده‌کان وه‌ک کۆرتیزۆن و دیکسۆن ، ده‌رمانی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده ، هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی په‌رکه‌م ، هیپارین و پلاڤێکس و وارڤارین ، عیلاجی کیمیاوی ، چاره‌سه‌ر به هۆرمۆن ، هه‌ندێک ده‌رمانی ده‌روونی و خه‌مۆکی ۰
۱۱ ـــ (کێشان ، هه‌روه‌ها زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه کحولیه‌کان ۰
۱۲ ـــ ڕه‌گه‌ز : خانمان زیاتر تووش ده‌بن له پیاوان ، هه‌روه‌ها له به‌ساڵاچووان زیاتره ۰
۱۳ ـــ نه‌خۆشی ڕۆماتیزم و شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک و نه‌خۆشی سستی یان وه‌ستانی گورچیله ۰
&&&& نیشانه‌کانی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک :
--- زۆربه‌ی جار هیچ نیشانه‌یه‌کی نیه بۆ چه‌ند ساڵێک ؛ ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی خراپی لێ ده‌که‌وێته‌وه ۰
--- ڕوودانی شکاوی به‌بێ هیچ ڕووداوێک یان زه‌برێکی توند ۰
--- پشت ئێشه و ئازاری مه‌چه‌ک و سمت ۰
--- که‌م بوونه‌وه‌ی باڵا و قه‌مووریی له ئه‌نجامی بوونی شکاوی له بڕبڕه‌کانی پشت ۰
&&&& چۆنیه‌تی ده‌ست نیشان کردنی :
--- دیاریکردنی بڕی چڕی بارستایی ئێسقان له ڕێگه‌ی :
ـــ تیشکی جۆری ( Dual energy X - ray absorptiometry - DEXA) ۰
ـــ تیشکی ( CT__Scan )
ـــ سۆناری پێشکه‌تووی ئێسقان ۰
&&&& تازه‌ترین شێوازی چاره‌سه‌رکردنی :
ـــ چاره‌سه‌رکردنی هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ر بکرێت ۰
ـــ پێدانی کالسێوم و ڤیتامین ( D ) له ڕێگه‌ی ده‌رمانه‌وه ۰
ـــ چاره‌سه‌رکردن به هۆرمۆنی تایبه‌ت له ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ ۰
ـــ عیلاج ته‌بیعی ۰