گەشکە - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الجمعة، 30 نوفمبر 2018

گەشکە

✔ گەشکە چیە ؟
✔ فێ چیە ؟
جیاوازى ئەم دوانە چیە ؟
#_گەشکە :- بریتییە لە جۆرێک لە تێکچوونى فەرمانى مێشک بەهۆى بڵاو بوونەوەى شەپۆلێک لە تەزووى کارەبایى بە نێو خانەکانى توێکڵى مێشکدا بەشێوەیەکى توندوتیژ ( زۆرتر لە بارى ئاسایى و (یەکڕاست ) وات یەکسات و یەکئاڕاستەیی .. ( بەدەر لەبارى ئاسایى ) کە بەهۆیەوە کۆمەڵێک ناڕێکى لە هەست و هۆش و جوڵە و جەستەى ئەو مرۆفەدا درووست دەکات .
🔹 گەشکە دەگونجێ.
① ( گشتگیر بێ .. واتە بڵاوبوونەوەى تەزووەکە هەموو توێكڵى مێشک بگرێتەوە )
② ( خاڵیى بێ .. واتە بەماناى ئەوەی لە یەک بەشى دیاریکراوى توێکڵى مێشکەوە دەردەچێ )
🔹 گەشکە دەگونجێ .
① سادە بێ .. واتە .. لەگەڵ گەشکەکەدا نەخۆش هۆشى لەسەر خۆیەتى .
② ئاڵۆز بێ .. واتە .. لەگەڵ گەشکەکەدا نەخۆش هۆشى لەسەر خۆى نامێنێ !
گەشکە دەگونجێ .. دووەمى بێ ( واتە بەهۆى سەبەبێکى یەکەمیەوە ڕووبدا , بۆ نموونە
① ئەوانەى نەخۆشى شەکرەیان هەیە , کاتى دابەزینى شەکرەکەیان تووشى گەشکە دێن .
② ئەوانەى کە خوێنینان ئۆکسیجیناوى نابێ .. واتە کەم دەبێ .. ئۆکسجین بۆ مێشکیان ناچێ یان کەم دەچێ .. دیسان تووشى گەشکە دێن.
③ یان لەمناڵا بەهۆى تایەکى بەرز .. یان بەرکەوتنى شتێک بە سەریان .. تووشى دێن .. هەموو ئەمانە گەشکەى دووەمیین .. واتە سەبەبەکە پەیوەندى بە دەرەوەى مێشکەوە هەیە.
بەڵام دەشگونجێ .. یەکەمى بێ .. واتە ناتەواویەکى زکماک یان وەرگیراو .. وەک لوویەک لە مێشکدا بووبێتە هۆى گەشکەکە ..
ڕەنگیشە .. هۆکارى نەزانرێ . دەرنەکەوێ .. ئەوکات بە ( گەشکەى هۆنەزانراو ) دەناسرێ ..
ئەی
#_فێ چیە ؟
( فێ ) بریتیە لە .. هاتنى دوو جار یان زیاتر لە گەشکە بە بێ بوونى هۆکارێک .. لە هۆکارەکانى وروژاندن و هێنانى گەشکە وەک ( هۆکارەکانى باسمان کرد لەسەرێ )
🔴 جیاوازى فێ و گەشکە چیە ؟
فێ .. نەخۆشیە .. واتە ناوێکە بۆ نەخۆشیەکى دیاریکراو .. بەڵام گەشکە حاڵەتێکە و لەوانەیە جارێک بێ و ببرێتەوە لەوانەیە سەبەبێکى هەبێ و دیارى بکرێ و حەل بکرێ ..
🔷 نیشانەکانى گەشکە :-
① جەستە لەرزین.
② زمان گەستن .. ددانە جيرێ.
③ کەف هاتن لە دەم و لووت.
④ قیژەیەک .. دەنگێگ.
⑤ ڕەق بوونى لەش.
✅ چیبکەین ئەگەر کەسێکمان بینى توشی گەشکە بوو ( لە بازاڕ , لە شوێنى کار , لە مزگەوت ؟ )
① زوو بیخە سەر نیمچە لا و هەرشتێکى لەدەم بوو دەرى بهێنە .
② ئەگەر پیر بوو , تاقمى لەدەم بوو .. دەرى بکە .
③ شتێکى نەرم بخە ژێر سەرى.
④ سەیرى قۆڵ و باسکى یان ملى بکە ( بزانە عەلامەى نەخۆشی پێشترى پێوە نیە )
بۆ نموونە ( کارتێکى بچووک نووسرابێ .. شەکرەى هەیە ! )
⑤ ئەگەر بۆت کرا جەستەى بگرە و مەهێڵە زۆر بجولێت ..
⑥ ئەگەر ئەفەنى بوو بۆینباخەکەى شل کە .
⑦ ئەگەر هۆکارى گەشکەکە , لێدانى سەر بوو , واتە بەرکەوتنى سەر .. خێرا بیگەیەنە نەخۆشخانە ..
⑧ ئەگەر هاتەوە سەرخۆى باشە , ئەگەر نەهاتەوە خێرا تەکسیەک بگرە و بیگەیەنە نزیکترین نەخۆشخانە.
پاش ئەوەى هاتەوە سەرخۆى .. پزیشکى پسپۆڕ ببینە
بەهیوا سوود.