بەستنی شان - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الأحد، 25 نوفمبر 2018

بەستنی شان

فرۆزن شوڵدەر (frozen shoulder ) چی یە ؟؟؟؟
بریتی یە لە بوونی ئازار و ڕەق بوونی جومگەی شان بەشێوەیەکی ھێواش و بەرە بەرە ..بەشێوەیەک دەگاتە حاڵەتێک کەپێ دەوترێت بەستن (frozen ) واتە جام بوونی جومگەکە بە لایەکدا ...
ھۆکارەکانی : 
لە ڕاستیدا ھۆکارێکی دیاری کراو نیە کە ببێتە ھۆی ئەم حاڵەتە ، بەڵام لەوانەیە ڕووبدات لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا : 
١- لەکاتی باش نەجوڵانی جومگەکە لەدوای پێکان یاخود نەشتەرگەری لە جومگەکەدا ..
٢- لەکاتی نەخۆشی شەکرە ..
٣-نەخۆشیەکانی غوددە ...
٤- نەخۆشیەکانی دڵ ..
٥- نەخۆشی پارکینسوون ...
٦- ھەندێ لەو دەرمانانەی بۆ نەخۆشی ئەیدز بەکار دەھێنرێت ...
کێ تووشی دەبێت ؟؟؟؟
١- سەروو تەمەن ٥٠ یاخود ٦٠ ساڵ ، بەدەگمەن لە تەمەنی پێش ٤٠ ساڵیدا ڕوو ئەیات .
٢- ژن زیاتر توش ئەبێت لە پیاو ..
٣- ئەو کەسەی لایەکی توش بێت ، لاکەی تریشی لەوانەیە بە ڕێژەی ٣٠٪ تووش بێت ..
شێوازی دەستنیشانکردن : 
١- بە پشکنینی سەریری نەخۆشەکە ، ئەویش بە جوڵانی جومگەکە لەلایەن پزیشکەوەو ھەروەھا لەلایەن نەخۆشەکەشەوە بۆ زانینی ڕێژەی جوڵانی جومگەکە ، 
ھەندێ جار جومگەکە قفڵ دەبێت ..
٢- تیشکی ڕەش و سپی (x ray ) ..
٣ - بەکارھێنانی سۆنەر و ئەشعەی تەنووری (MRI)..
٤- لێدانی دەرزی تایبەت بۆ جومگەکە بۆ باشکردنی جووڵەی جومگەکە و تێبینی کردنی چاکبوونی جومگەکە مانای ئەوەیە کە دەستنیشانکردنەکە تەواوە ...
چارەسەر : 
١- وەرزش کردن بە جومگەکە بەشێوەیەکی گونجاو ..
٢- چارەسەری سروشتی و فیزیایی ...
٣- دەرمان : ئازار شکێنەکان (NSAID) بۆ کەم کردنەوەی ئازار و کەم کردنەوەی ھەوکردن لە جومگەکەدا .
٤- لێدانی دەرزی ستیرۆید بۆ ناو جومگەکە ..
٥- ھایدرۆ دایەلتەیشین : ئەمیش بە پێدانی شوتێک موغەزی بۆ ناو جومگەکە لە ژێر سونەردا ، کە یارمەتی باش بوونی جوڵەی جومگەکە دەدات ...
٦- نەشتەرگەری : ئەمیش لە ھەندێک حاڵەتی دەگمەندا ، کە ھەموو ڕێگاکانی تر سوودی نەبێت ...

د. ھەڤین کمال شاە محمد 
پسپۆڕی بێھۆشکاری و ئازار شکاندن ..
ئەندامی پرۆفیشناڵی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن ..