ئازاری مل - ماڵپەڕی کورد کلینیك

بابەتی نوێ

الثلاثاء، 20 نوفمبر 2018

ئازاری مل

--- ئازاری مل و پشته‌وه‌ی سه‌ر :
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی :
ــــ  مل ئێشه‌ و ئازاری به‌شی پشته‌وه‌ی سه‌ر یه‌کێکه‌ له‌ نیشانه‌ باوه‌کان که‌ ڕه‌نگه‌ زۆربه‌ی که‌س تووشی بێت چونکه‌ بڕبڕه‌کاکانی مل پێکهاتووه‌یه‌کی ئاڵۆزه‌ و له‌ حه‌وت بڕبڕه‌ و کۆمه‌ڵێک به‌سته‌ر و ماسولکه‌ و ده‌مار پێکهاتووه‌ ؛ بوونی هه‌ندێ کێشه‌ له‌ مل دا له‌ ئه‌نجام دا ئازاری به‌شی پشته‌وه‌ی سه‌ر دروست ده‌کات ۰
ــــ گه‌لێک جار  مل ئێشه‌ و ئازاری به‌شی پشته‌وه‌ی سه‌ر ڕه‌نگه‌ کێشه‌یه‌کی ساده‌ بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئازاره‌که‌ باڵ و ده‌ستی گرته‌وه‌ یان نیشانه‌ی تری له‌گه‌ڵ دا بوو یان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رده‌وام پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشک بکرێت ۰
--- گرنگترین هۆکاره‌کانی : 
۱ ــــ گرژبوونی ( ته‌شه‌نجی ) ماسولکه‌کانی مل :
ـــ ڕه‌نگه‌ به‌ هۆی جوڵه‌یه‌کی کتوپڕ و خێراوه‌ ڕوو بدات کاتێ ماسولکه‌کان ئاماده‌ نین ؛ یان به‌هۆی کاره‌ساتی هاتووچۆه‌ یان له‌کاتی وه‌رزشدا ۰
۲ ـــ شێوازی هه‌ڵه‌ی جه‌سته‌ :
ــــ ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ ماوه‌یه‌کی زۆرت به‌سه‌ر به‌ریت به‌ دیار شاشه‌ی کۆمپیوته‌ر و لاپتۆبه‌وه‌ یان هه‌ر ئامێرێکی تر و سه‌رت بۆ پێشه‌وه‌ بچه‌مێنێته‌وه‌ ؛ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی هیلاکیه‌کی زۆر بۆ جه‌سته‌ و به‌سته‌ر و جومگه‌ی فه‌قه‌ره‌کان و ماسولکه‌کانی مل  ؛ دواتر بێهێزی  و ڕه‌قبوونی ئه‌و ماسولکانه‌ی  لێ ده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ ئازار دروست ده‌کات ۰
۳ ــــ سه‌وه‌ڤانی فه‌قه‌راتی مل و دروست بوونی ئێسکی زیاده‌ ۰
٤ ــــ نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک ( ) ۰
٥ ــــ ئینزلاقی فه‌قه‌راتی مل ( دیسک )۰
٦ ــــ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌ مل دا : له‌ ناو  بڕبڕه‌کان  و و ماسولکه‌ و ده‌ماره‌کان یان لوکیمیا یان لیمڤۆما ۰
 د ۰ هه‌ڤین که‌مال شاه محمد
پسپۆڕ له‌ زانستی ئازار و به‌نج
شاره‌زا له‌ چاره‌سه‌ری فه‌قه‌رات و نه‌خۆشی جومگه‌کان بێ نه‌شته‌رگه‌ری
ئه‌ندامی پڕۆڤیشناڵی ئه‌کادیمیایی ئه‌مریکی بۆ ئازار شکاندن
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ په‌یجی دکتۆره‌ هه‌ڤین کماله‌وه‌
لینکی په‌یج : /www.facebook.com/dr.haveenkamalsha/