نیشانەی پێش جەڵتە ...
حاڵەتێک هەیە پێی ئەوترێ angina نەخۆشەکە توشی ئازاری سنگ ئەبێت بەهۆی ئەوەی خوێنی پێویست ناگات بە ماسولکەکانی دڵ چونکە بۆڕییەکانی خەریکە ئەگیرێن و ئەگەر بێت و چارەسەر نەکرێت ئەبێتە MI و توشی جەڵتەی ئەکات
ئەم حاڵەتە ڕەنگە لەناکاودا ڕووبدات و ڕەنگە ووردە وودە دەر بکەوێ یانی بەچەن شێوەیە هەستی پێ ئەکرێ
نیشانەکانی
- ئازاری سنگی ئەبێت
- لەگەڵ ئازاری سنگی دا ڕەنگە توشی ئازاری قۆڵ و مل و بەشی دوواوەی سنگ بێت
-ئارەقە ئەکات
-بێ تاقەت ئەبێت
- گێژ ئەبێت
- توشی هەناسە تەنگێ ئەبێت
- لەم حاڵەتەدا خوێنێ پێویست ناگات بە ماسولکەکان دڵ خوێنیش ئۆکسجینی هەڵگردووە کەواتە ئۆکسجینی پێویست ناگات بەدڵ بۆیە توشی ـئیسکیمیا ئەبێت
هۆی سەرەکی ئەم حاڵەتەش ئەوەیە کە چەورییەکان لەسەر بۆڕییەکانی خوێن کەڵەکە ئەبن و بۆڕییەکە تەسک ئەکەنەوە و ئەمەش ئەبێتە هۆی ئەوەی پێداڕۆیشتنی خوێن زەحمەت بکەن..
- ئەمانە یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی حاڵەتەکە لە کەسێک دا دەربکەوێ...
- جگەرە کێشان و نێرگەلە و بابەت و جۆرەکانی
- نەخۆشی شەکرە
-بەرزی پەستانی خوێن
- بەرزی ڕێژەی چەوری ترای گلایسراید و کۆلیسترۆڵ
- مێژووی نەخۆشییەکە لە خێزان دا
- قەڵەوی
- تەمەن،،، هەتا تەمەن زیاتر بێ ئەگەری توشبوون زیاتر ئەبێ
- قەلەقی وبیر کردنەوە